كۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان و قوڵکردنەوی بەشبەشینە

ئەبو کاروان(عەبدولرەحمان فارس)
کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان دامەزراوەیەکی گرنگە و بایەخی خۆی دە بیت بۆ ھەرێمی کوردستان ، بەتایبەتی لە ڕووی سیاسی یەوە مانا و دەلالەتی وای پیشاندەدا کە ھەرێمی کوردستان وەک مافێکی ڕەوای خۆی ھەنگاو بەرەو سەربەخۆ دەنی ، لەمیانەی ئەم پرۆسەیەدا سەرقاڵی بونیانی دامەزراوەی دیموکراسیە، دەبوایە ئەم کۆمسیۆنە لە خولەکانی پێشووی پەرلەمان بریاری لەسەر بدرایە .

بارزانی سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کردوو لەگەڵ  سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و پەرلەمانتاران کۆبوە وە ، دواتریش داوای کرد پەلە بکرێت لە دامەزراندنی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان بە تایبە تی  دووای ئازادکرنی بە شیکی فراوانی ناوچە کوردستانییە کانی دە رە وە ی ھە ر یمی کوردستان لە لایە ن ھیزی پیشمە ر گە ی کوردستان لە شە ری ڕووبە ڕووبو نە وە لە گە ل تیرورستانی داعش.

ئەوکاتە سەردەمی مانگی ھەنگوینی ئیتلافی پێنج حزبەکە بوو ، بەپەلە دوو کۆبونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان ئەنجامدرا  ،کاتێک ئێمە ڕووبەرویان بوینەوە بۆ ئەوەی ئەو کۆمسیۆنە  سەربەخۆ بێت و ناکرێت لە نێوان پێنج حزبدا دابەش بکرێت ، ئەوان بەزووی و بەپە لە چەند کۆبونەوەیەکی نھێنی و ئاشکرایان ئەنجامداو و ڕێکەوتن لەسەر  چۆنێتی دابەشکردنی کۆمسیۆنەکە لەنێو خۆیاندا لەسەرەوە بۆ خوارەوە . ئەوکاتە بەپەلە یاداشتێکیان ئامادەکردوو ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان  یانکرد بێ ئەوەی پرۆژە ی بو ئامادەبکەن.

 لەدانیشتنی ژمارە (٢) ی ڕۆژی ٢٠١٤/٩/٢٣پە رلە مانی کوردستان دا بڕیاریان دا لیژنەیەکی تایبەت دروست بکرێت لە نوێنەرایەتی پێنج فراکسیۆنەکە بەبێ بەشداری پێکھاتەکانی کلد و ئاشوری و تورکمان ، لێرەوە زەمینەی دروستکردنی کۆمسیۆنی پێنج حزبیان ڕەخساند لە بری کۆمسیۆنی سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکان:
- دواتر لە ژێر فشاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و حزب و لایەنە سیاسیەکان ناچاربوون ھەر پێنج فراکسیۆنەکە یاداشتێک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن بوئە وە ی لە دانیشتنی ژمارە (٦) ی رۆژی ٢١/١٠/٢٠١٤  دوو نوێنەر لە پەرلەمانتارانی پێکھاتەکان  زیاد بکرێت بۆ لیژنەکە ، بەڵام دواتر دەرکەوت دانانی ئەو دوو کەسە خۆڵکردنە چاوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوو واتە (( فێڵێکی )) روون و ئاشکرا بوو لە پێکھاتەکانیش .چونکە لە دانیشتنی ژمارە ( ١٤) ی رۆژی ٣/١٢/٢٠١٤ تەنھا سیڤی پاڵێوراوانی پێنج حزبەکە و پێنج فراکسیۆنەکەیان خستە دەنگدانەوە ، پاڵێوراوێکی تورکمان لە پشکی پارتی واتا تورکمانێکی پارتی و پاڵێوراوێکی کلد و ئاشور لە پشکی یەکێتی واتا کلد و ئاشوریەکی یەکێتی یان دەستنیشان کران .
 
- دیسان جارێکی تر خۆپیشاندانی جەماوەری دژ بەو کارە دەستی پێکرد ، فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و حزبەکان یاداشتیان ئاراستەی ھەموو لایە نە پە یوە ندیدارە کان کرد ، ئەمەش وایکرد بارزانی سەرۆکی ھەرێم لە ڕۆژی ١١/١٢/٢٠١٤ کۆبونەوەیەک ئەنجام بدات لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پێکھاتەکان و نارەزایی خۆی رابگەیەنێ لە سە ر شیوازی پیکھینانی کومسیونە کە و داوای پێداچوونەوە بکات و  بەڕوونی ( بڵێ ) من مامەڵە لەگەل کۆمسیۆنێکدا ناکەم کە بەم شێوەیە بێت و دەبوایە فراکسیۆنی پارتی دژی بوایە .
ھەر بۆیە فراکسیۆنەکانی پێکھاتەکان بە ھاوکاری فراکسیۆنی ( زەرد) جارێکی تر پرۆژەی ھەمواری یاسای کۆمسیۆنیان ئامادەکردوو ٢٨ پەرلەمانتار واژوویان لەسەر کردبوو ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردوو لە دانیشتنی ژمارە (١٧) ی رۆژی ١٨/١٢/٢٠١٤ پەرلەماندا خوێندنەوەی یەکەم بۆ ھەمواری یاساکە کراوو پرۆژەیەک پێشکەش کرا ئەمەش بووە ھۆی نارەزایی فراکسیۆنەکانی گۆڕان – یەکێتی – یەکگرتوو – کۆمەڵی ئیسلامی .
پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ٣/١٢/٢٠١٤ کۆبوە وە و  خاڵی یەکەمی بەرنامەی کار بریتی بوو لە دەنگدان لەسەر پاڵێوراوان بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی کۆمسیاران بەپێی حکومەکانی خاڵی (١) ی بڕگەی یەکەم لە ماددەی (٥) ی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی ژمارە (٤) ی ساڵی ٢٠١٤

ئێمە لە وکوبونە وە ی پە رلە ماندا ووتەیەکمان پێشکەش کرد بەم شێوەییەی خوارەوە :-

بەرێز سەرۆکی پەرلەمان
- من راستەوخۆ بە بێ پێشەکی باسی بابەتەکە دەکەم.
-من لەسەر ناوی کۆمسیۆنەکە دەست پێ دەکەم لەبەر ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بە کۆمسیۆنی باڵای(پێنج حزبی کوردستانی پێناسەی دەکەم) ئەمەش حەقیقەتە و %١٠٠ وایە و کەسیش ناتوانێت نکوڵی لێ بکات.
- من دووپاتی ھەڵوێستەکانی پێشووم دەکەمەوە کە لە کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کە ئاماژەم پێدا ، دواتریش لە ھۆڵی پەرلەماندا و لە کاتی گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاساکە دیسان ھەڵوێستم دووبارەکردەوە کە ئەم کارە نەکە ن کە بە زیان دە گە ریتە وە بو ناوبانگی دامە زراوە کانمان .
- بۆیە پێویستە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و یاساناسان و رۆشنبیران رۆژنامەنوسان خەڵکی بێلایەن و دڵسۆزی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ئێستا ئەو راستیە بزانن، پێش ئەوەی پرۆژە یاساکە ئامادە بکرێت ئەم پێنج فراکسیۆنە(پارتی، گۆران، یەکێتی، یەکگرتو، کۆمەڵ)ریککە وتن کە چۆن ئەم پرۆژە یاسایە ئامادە بکەن و چۆنیش دابەشی بکەنە سەر حزبەکانیان و دواتریش لەسەر ئەندامەکانیان، تا ئەو رادەیەی کێ سەرۆکی کۆمسیۆن بێت ولە کام حزب بیت و نووسینگە ی پاریزگاوو قە زاکانیش بە ھە مان شیووە ، بۆیە پرسیار دەکەم ئەمە کۆمسیۆنی سەربەخۆیە؟ ئەم کۆمسیۆنە یاساییە؟                                -    ئەی ئێوە بەڵێنتان نەدا بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە سیستەمی حکومرانی بە دامەزراوەیی بکەن؟ کوا؟؟
- خاڵێکی تر کە دەمەوێت ئاماژەی پێبکەم بۆچی ئێوە داواتان لە خەڵکی کوردستان کرد کە سیڤی پێشکەش بکات و ئەو راستییەشتان دەزانی؟ ئەوە یاریکردن نییە بە ھەست و سۆزی ئەو خەڵکە؟ کامەیە مافی مرۆڤ و چەمکی ھاوڵاتیبوون و دیموکراسیەت کە بانگەشەتان بۆ دەکرد؟
- خاڵێکی تر لەسەر راپۆرتی لیژنەکەیە کە پاڵێوراوان لە کۆی ٨ ئەندام دوو ئەندامیان واژوویان نەکردووە واتە لە %٢٥ ی ئەندامانی لیژنەکە ؟ لە کاتێکدا ئەو دوو ئەندامەی واژوویان نەکردووە لە نەتەوەو پێکھاتەکانن ئەویش دوو ئەندام پەرلەمانی تورکمان و ئاشورین، ئەرێ بەرێزتان بۆچی ئەو ناوبانگەی ھەرێمی کوردستان لەکەدار دەکەن کە لەم ھەرێمە وا باس دەکرا مافی نەتەوە و پێکھاتەکان زامن کراوە و ھەموومان یشانازیمان پێوە دەکرد؟
- ئەرێ بۆچی نەتانتوانی سیڤی پێنج کەسی تر وەرگرن؟ بەداخەوە ئەو جورئەتەتان نەبوو لەبەر ئەوەی دەتانزانی کۆمەڵێ پەرلەمانتاری دڵسۆز و ئازا و پشت بەستوو بە دڵسۆزیان بۆ سیستەمی حکومرانی بەلای کەمییەوە بەشێکیان دەنگ بە پاڵێوراوانی حزبی نادەن ؟ ھەر بۆیە داوام وایە لە پەرلەمانتارانی دڵسۆز دەنگ نەدەن بەم پاڵێوراوانە قسەم لەسەر توانا و شارەزاییان نیە بەڵکو قسەم لە سەر ئاراستەی بەحزبیکردنی ئەم دەزگایەیە بۆ ئەوەی چیتر خەڵکی باڵادەستی ئەم فراکسیۆنانە کاری نادروستی بەم شێوەیە نەکەن چونکە نایشارمەوە ئەمە دەبێتە خاڵێکی رەش بە نێوچەوانی ئەم خولەی پەرلەمانەوە.
- ھەروەھا داوا دەکەم لە کاتی پەسەند کردنیدا سەرۆکی ھەرێم واژووی نەکات و خۆی بەشدار نەکات لەم کارە ناپەسەندە؟
- ھەروەھا داوا دەکەم لە چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ھەوڵکانیان چرتر بکەنەوە و ئێمەمانانیش ھاوکاریان دەبین بۆ رەتکردنەوەی ئەم ھەنگاوە کە بە حزبیکردنی دەستەیەکی گرنگی ئەم دەسەڵاتەیە.
- لە کۆتاییدا ناتوانم قسەی لەسەر نەکەم کە لە دوای پێکھێنانی کابینەی نوێ ئەم حکومەتە ئاراستەیەکی خەتەرناک دروست بووە لە لایەن پێنج حزبی سیاسی لە کوردستان بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان لە کوردستان بە تایبەتی کاتێک یاسای ھەمواری خۆپیشادان رەتکرایەوە ئەم پێنج فراکسیۆنە رێکەوتن لەسەر ئەوەی گفتوگۆی لەسەر نەکرێت و دوابخرێت بۆ کاتێکی نادیار تا ئەو رادەیەیی ئەوانەی پرۆژە یاساکەیان پێشکەش کردبوو نقەیان لێوە نەھات.
- ھەروەھا حکومەتیان بە ھەمان پێوەر دابەش کرد .
- ئەنجومەنی پارتە سیاسییەکانیان بە ھەمان شێوە، ئەنجومەنی دانوستاندنیش ھەر ئەو پێنج لایەنە.
- ھەر بۆیە دوپاتی دەکەمەوە کە ئەم ئاراستەیە نەک چارەسەری کێشە و گرفت و ناعەدالەتی و گەندەڵی و نا دادپەروەری ٢٣ ساڵەی رابردوو چارەسەر ناکات کە پێشتر ئیدیعا و لەوە زیاتریش موزایەدەی لەسەر دەکرا بەڵکو کارە نێگەتیڤەکان زیاتر و زیاتر دەکات بە پێچەوانەی خواست ، سۆزی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە ساڵانێکە خەباتی بۆ دەکەن. زور سپاس .

 بەڵی کۆومسیون بە م شیوەییە پیکھینرا لە پەرلمان بەڵی ئیستاش و ھاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان کە کۆمسیۆنی باڵا رایگەیاند کە ئەگەر حکومەت پێداویستییەکانی کۆمسیۆن ئامادە بکات ئەوان توانای ئەوەیان ھەیە لەمانگی یازدەی ئەمساڵدا دەتوانن ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدەن، ئەم پێنج حزبە (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ) بەبرا بەشی سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەش و ھوبە و فەرمانبەرانیان دابەشکرد ھەر لەسەرۆکی کۆمسیۆنەوە تا دەکاتە کارگوزارەکان، بێ گوێدانە ئەو ناڕەزایەتییانەی کە حزب و لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی رە تیانکردە وە
ئەم کارەیان پێچەوانەی دروشمەکان یان بووکە داوای بەدامەزراوەییکردنی دامە زراوە کانی ھە ریم بوون ... بەپێچەوانەی وەستان دژی بەحزبیکردن بوون کە بانگە شە یان بو دە کرد ... بەپێچەوانەی دروشمی بەدیموکراتییەت و مافی مرۆڤ و مافی ھاوڵاتیبوون بوون، کەواتە بۆچی ئەم حزبانە ئەم کارەیان ئەنجامدا؟ بۆچی حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی پێشوو ئەم شێوازەی دابەشکردنی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنیان قبوڵکرد؟ ئایا لەروانگەی بەرژەوەندی حزبیشەوە تە ماشا بکرێت ئە م کارە لەقازانجی کام حزبدایە؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارەش بەبڕوای من لەقازانجی پارتیدایە بەپلەی یەکەم و دەتوانم بڵیم پارتی گوڵی خوی کرد بەپشت بەستان بەم خاڵانەی خوارەوە:-

١/ پارتی بەباشی دەزانێ و داوایکردووە کە ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت لەبەر چەند ھۆکارێک، لەوانە: بەلای کەمەوە بۆ چوار ساڵیتر بەپێی یاسای ژمارە یەکی سەرۆکایەتی ھەرێم کە تا ئێستا بەرکارە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم لەجەماوەرەوە ھەڵدەژبژێرێ و ئەمە لەلایەک و لەلایەکی تر پارتی لەئەمڕۆدا لەرووی رێکخستن وکاری ریکخراوە ییە وە بارودوخی باشترە وبە بە راورد لە گە ل حزبە کانی تر، واتا ئە نجامدانی ھە لبژاردن لە خزمە تی پارتی دایە بە پلە ی یە کە م بو یە دابە شکردنی کومسیونی بە م شیوە یە پی قبوڵە.
٢/ پارتی مسجیکی روون و ئاشکرای ئاراستە ی جە ماوە ر  دەکات و دەڵێ ئەم حزبانە کە پێشتر دروشمی بەدامە زراوە یی کردنی  دەزگاکان بوون و دژی بەحزبیکردنبوون لەجەوھەردا راستگۆنین و ئەگەر پشکیان بدرێتێ ئەوا بەھەمان ئاڕاستەی ٢٥ ساڵەی دەسەڵاتمان قبوڵیانە و دەنگیان لێوە نایەت.
٣/ دامەزراندنی زیاتر لە٥٠٠ ئەندامی ئەم پێنج حزبە لەکاتێکدایە کە بارودۆخی دارایی ھەرێم گەشتووەتە لوتکە و فەرمانبەران چارەکە موچە وەردەگرن، لەکاتێکدا کە باس لەزۆری ژمارەی فەرمانبەران دەکرێت و پرسیار دروست دەکات، بۆچی ئەم فەرمانبەرانەیان نەگواستەوە بۆ کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و خەرجییەکانی حکومەتییان زیاترکرد لەبری کەمکردنەوەی خەرجییەکان، پارتی دەتوانی ئەم پرسیارەش ئاراستەی جەماوەر بکات کە ئەم حزبانەش ھیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ ئێمەدا ئەگەر بە شیان پی بدریت و گوی نادە نە ئە وە ی ژمارە ی فە رمانبە ر زوربیت لە ھە ریم یان نە .
٤/ چوار لایەنەکەی تر بێ دەنگییان ھەڵبژاردووە و روونکردنەوەیان نەداوە لەسەر چۆنییەتی دابەشکردنی ئەم کۆمسیۆنە و بێ دەنگیان ھەڵبژرادووە، کەواتا دیسان دە لین کە ئە م حزبانە ی  ئیدعای شفافیە ت دە کە ن راستگونین لە گە ل دروشمە کانیان و ئە گە ر پشکیان پی بدریت ئە وانیش بی دە نگی ھە لد ە بزژیرن ئە مە ش لە خزمە تی پارتی دایە
 ٥-ئە م دابەشکردنە بە م شیوە یە یی ئیستا جیی مە ترسی یە بو ھە لبژاردنی داھاتووبوو میژوو دە لیم لە بە ر ئە وە ی ئە م پینج لایە نە لە بە ردە می دوو ئە گە ری چاوە رونکراوودا دە بن یان ھە لبژاردن قبوول دە کە ن بە ھە موو سە ختە کاریە کانە وە یان رە تی دە کە نە وە و ھە ر لایە نیکیش سە ختە کاری بە رانبە ر ئە وی تر کودە کاتە وە و بەکاری دینی ، لیرەش جگەلە بە ر پرسیاریتی یە کە می کومسیون و بە ر پرسیاریتی ئوفیسی ھە ولیروو دھوکی ھە یە و لە کاتی درووستبوونی ناکوکیە کان دە توانی بە کاریبینی بویە دیسان ئەمە ش لە بە رژە وە ندی پارتییە .
 
لە کوتاییدا دەلیم :-
١- ئە م دامە زراندنانە ھە لبوە شیتە وە
 ٢- کار بکریت کومسیون وە ک بنە مایە ک بیت بو بە دامە زراوە کردنی دە زگاکان چوونکە ھە موو دە زگاکان پیشتر دا بە شکرابوو لە نیوان دووحزب و تاکو ئیستا ناتوانری چارە سە ر بکریت ، بویە دە بیت کە سانی بیلایە ن و سە ر بە خودامە زرینن.
 ٣- سە ر جە م حزب و لایە نە کان و ریکخراوە کانی کومە لگای مە دە نی رە تیبکە نە وە و چالاکی جوراوو جور ئە نجام بدە ن .
 ٤- داواکاری گشتی بیتە دە نگ و ئە م شیووە دابە شکردنە رە تکاتە وە.
 ٥-لە کاتی بی دە نگی داواکاری گشتی پیویستە ریکخراوە کانی کومە لگای مە دە نی و حزبە کان سکاڵا ی لە سە ر تومار بکە ن

07/02/2017



وتارەکانی تری نوسەر