پێگەی ھەرێم لەهونەری مفاوەزات

ئەبو کاروان(عەبدولرەحمان فارس)

‏‎ ناخوازم لەم کوورتە نووسینەدا بەچڕی و بەوردی باسی ھونەری مفاوەزە بکەم، یان باسی لایەنی ھونەری و زانستی یٔەو چەمکە بکەم کە بەچەند ڕەهەندێکەوە پەیوەندیدارە ،وەک زانستی سیاسی ، یٔیداری ،کۆمەڵایەتی و دەروونی ..هاوکات هەڵوەستە ناکەم لەسەر بنەماکانی مفاوەزات و مەرجەکانی پەیوەست بەو لایەنە، بەڵکو دەمەوێ تەنها لە پێگەی شاندەکەی ھەرێمی کوردستانەوە ڕای خۆم بدەم.

‏‎ھەموو لایەکمان دەزانین کە پێگەی ھەرێمی کوردستان لە دانووستاندا لە گەل بەغدا لاوازە ،بەوەی داخوازیەکان ڕوون و یٔاشکران، کە لە مووچەو بووجەدا خۆی دەبینێتەوە. لایەنی بەرانبەریش کە حکومەتی فیدڕالە باش دەزانێت داخوازییەکانی ھەرێم چین و چییان دەوێ ، یٔەمەش لە ھونەری مفاوەزەدا ھەڵەیەکی گەورەیە کە لایەنی ناکۆک بەتەواوی بزانێ بەرانبەر چیدەوێ.

‏‎ لەکاتێکدا ھەرێمی کوردستان مفاوەزە دەکات لەگەڵ بەغدا ، پێگەو زەمینە گۆڕاوە و بۆچوونی بەرپرسانی بەغداو خودی کازمی و ھەتا یٔەمریکاو دەوروبەرو ناوخۆی ھەرێمیش وەکوو ڕابوردوو نیە و پێچەوانەی بەرژەوەندیەکانی ھەرێمی کوردستانە . پێش یٔەنجامدانی ڕیفراندۆم ھێزی پێشمەرگەی کوردستان سەرکەوتنی گەورەی بە دەستھێنابوو بەرانبەر داعش ،پەیوەندییە دیبلوماسییەکانی ھەرێم لە یٔاستێکی بەرزدابوو لەگەڵ دەوڵەتە زلھێزەکان، ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم لە ژێر کۆنترۆڵی دەسەڵاتدارانی ھەرێمدا بوون، یٔەم خاڵانە هەموو هۆکاربوون بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێم، بۆیە بەغدا لە کاتی عبادی دا بە ناچاری قبوڵی یٔەوەی کرد کە ھەرێم نەوتی کەرکوک بفرۆشی و بێ یٔەوەی دینارێک بداتە ناوەند . هەر یٔەو پێگە بەھێزەبوو وایکرد چەندڕۆژێک پێش یٔەنجامدانی ڕیفراندووم، قاسم سولەیمانی داوابکات دەسڵاتدارانی ھەرێم ڕیفراندۆم یٔەنجام نەدەن، لە بەرانبەردا بەڵێنیدا کە یٔاڵای کوردستان لە حمرین بەرز بکاتەوە، شاراوەیش نیە حیدر عبادی بە یٔاشکرا وتبووی ،من یٔامادەم بە بڕیاری فەرمی فرۆکە خانەکانی ھەرێم پەیوەست بکەم بە حکومەتی ھەرێمەوە ،یٔەمە لە کاتیکدا لە دونیای دەوڵەتانی فیدراڵدا فڕۆکەخانەکان لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە بەڕێوە دەبرێن..

‏‎بێگومان لێرەدا پرسیارێک دێتە پێش، کەدەڵێت یٔایا پێگەی ھەرێم لە یٔێستادا وەکو چەند ساڵێک لەمەوپێشە؟ بێگومان وەڵامەکە نەخێر دەبێ ، کە واتە وەفدەکەی ھەرێم سەر کەوتوو نابێت لە گفتوگۆکانیدا و ناچارە بەم بارودۆخە خراپەیەوە بە تایبەتیش لە بواری دارایدا بە کەمترین شایستە داراییەکان ڕازیبێت، چونکە نە کازمی دەیەوێ دەردی عبدولمھدی بە سەردابێت و فشاری بکەوێتە سەر ،کە ھاوکارییەکی باشی ھەرێمی کرد. ھەروەھا بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵ و لیژنەی دارای و نەوت لە پەرلەمان وەکو بەرپرسانی پێشووی بەغدانابن و نین ، کە پێشتر لە شاخ و لەدەمی یٔۆپۆزسیۆن بووندا یەکتریان دەناسی و تاڕادەیەک ڕێزیان لێدەگرتن ھاوکاریان دەبوون . یٔەوەیشمان لە بیر نەچی کە یٔەمریکا پشتگیری کازمی دەکات و نایەوێ بەدەردی عبدوالمهدی بچێ بەتایبەت لەبەرانبەر ھاوکاری ھەرێم، لەوەیش خراپتر یٔەوەیە بەشداربووانی شاندەکەی حکومەتی ھەرێم کە لە حزبەکانیانەوە ئاراستە دەکرێن یەکگرتوو نین و لە سەر داخوازییەکانی ھەرێم تەبانین . بەگشتی هەموویان ڕازین لە سەر تنازولات، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە لایەنێکیان ڕیککەوتن لەگەڵ بەغدا بەتاکە چارەسەر دادەنێ.

‏‎دەوڵەتی تورکیاو ڕیککەوتنە پەنجا ساڵیکەی بەرپرسانی ھەرێم لەسەر ناردنی نەوت ،کە ڕێکەوتنێکی ناشەفاف و نایاساییە،گرفتێکی مەزنە و ڕێگری دەکات لەبەردەم شاندی دانوستاندن ،بە مەبەستی ڕیککەوتن لەگەڵ بەغدا و یٔەنجامەکەشی لە بەرژەوەندی ھەرێمدا نابێت یٔیدی ڕیککەوتن ڕووبدات یا نا.


29/06/2020



وتارەکانی تری نوسەر