ئێمه له‌ده‌رگاى یه‌كه‌مین ساڵیادی شۆڕشی گه‌لانی عێراقین دژیی گه‌نده‌ڵیی و تایفیه‌ت و به‌شبه‌شێنه و سته‌مكاری و ونبوونى چه‌مكی ده‌وڵه‌ت و له پێناو هاوڵاتیبوون، شۆڕشی تشرینی یه‌كه‌م، كه تێیدا سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌ئافره‌ت و پیاو، به‌گه‌نج و پیره‌وه ڕوویان له گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندانه‌كان كرد و ڕووبه‌ڕووی میلیشیا و هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كان بوونه‌وه، دواى قوربانیه‌كی زۆر و گرانبه‌ها توانیان حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عبدولمه‌هدی ناچار به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بكه‌ن، شۆڕشگێرانى عێراق وێڕاى ئه‌و هه‌موو توندوتیژییه زۆر و قێزه‌ونه‌ى به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامدرا، شكۆمه‌ندانه ده‌ستبه‌رداری ئاشتى و شێوازی یٔاشتیخوازانه‌ى شۆڕشه‌كه‌یان نه‌بوون، ئه‌وه ڕاسته ئامانجه‌كانى ئه‌و شۆڕشه هێشتا به‌ته‌واوی به‌دینه‌هاتووه و ڕێگایه‌كی سه‌خت و دوور و درێژ ماوه بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانی، به‌ڵام به‌هه‌موو مانایه‌ك ئه‌وه‌ى ڕوویدا وه‌چه‌رخانێكی گه‌وره بوو له مێژووی عێراقدا، كه حكومه‌تێك به‌پشتیوانى هێزى زۆری چه‌كدار و میلیشیا و ژماریه‌ك وڵاتی ئەقلیمی كۆنه‌په‌رست و خاوه‌ن یٔیمكانیه‌ت ڕوخێنرا.
ھێچ بزوتنەوەییەکی جەماوەری به‌ده‌ر نییه له كه‌موكوڕی و كۆسپی گه‌وره‌ى بۆ دروست نةبێ لە هةردوو بارى خودی و بابەتيةوە، ڕه‌نگه هیچ كۆسپێك هێنده‌ى سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا زه‌ربه‌ى له شۆڕشی ئۆتۆبه‌ری گه‌لانی عێراق نه‌دابێ، كه شۆڕشگێران له‌پێناو ته‌ندروستى و هه‌ستى به‌رپرسیارێتى گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر ته‌ندروستى خه‌ڵك ناچارانه گۆڕه‌په‌نه‌كانیان چۆڵ كرد‌و خۆیان كه‌رنتینه كرد، كه ئه‌وه‌ش بووه هۆی جۆرێك له ساردبوونه‌وه له خۆپیشاندانه‌كان، به‌ڵام گره‌و له‌گه‌ڵ ته‌حه‌مولی گه‌لی عێراق و هیچ گه‌لێكی له‌به‌رامبه‌ر سته‌م ناكرێ، گه‌ر بشكرێ گره‌وێكی دۆڕاوه.
ئه‌و خۆپێشاندانانە ئه‌و تێزه‌ى بۆ جاری سه‌ده‌م سه‌لمانده‌وه كاتێك هه‌ر گه‌لێك ڕاده‌په‌ڕێ، ئه‌وا هیچ هێزێك نییه، به‌ریپێ بگرێ، جا ئه‌و هێزه چه‌نده چه‌كدار و توندوتیژبێ، چه‌نده پشتیوانى ده‌وڵه‌تانى هه‌بێ.
لە خۆپیشاندانه‌كان و هه‌روه‌ها یادکردنەوەی ساڵیادی ئەو شوڕشه‌دا ، سکرتێر و سەرکردەکانی حزبی شیوعى عێراق لە پێشی پێشەوەی خۆپیشاندەران بوون لە بەغدا و پاریزگاکان، هه‌ر ئه‌وكات كه لوله‌ى تفه‌نگ كرایه خۆپیشانده‌ران و له‌سه‌ره‌تاى شۆڕشه‌كه هه‌ردوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، له ئه‌ندامێتى ئه‌نجومه‌نه‌كه كشانه‌وه، ئه‌وان له بری پاساوی بێبنه‌ما و نیشته‌جێبوون له‌نێو باره‌گاكان ، سه‌نگه‌ریان بووه گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشانده‌ران، ئه‌وه‌ش مایەی شانازی بۆ ئێمەی شیوعیه‌كان و گەلانی عیراق و کوردستان .
بۆیە لێرەدا دوپاتی دەکەمەوە کە دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ژیانی خه‌ڵك تادێت خراپتر ده‌بێ، ئه‌م حكومه‌ته سه‌نگی نه‌ماوه، تا ئه‌و سنوره‌ى خه‌ڵك و دایكی یٔه‌نفالكراو ڕوو بكاته كازمی پێیبڵێ:(كوردستان ئه‌مانه‌تی تۆ بێت).
هاتنى كازمی یٔه‌و پێشوازییه‌ى خه‌ڵك و ڕووكردنه به‌غدا و داواى موچه‌ى ڕاسته‌خۆ له به‌غدا و ته‌ماشا كردنى به‌غدا وه‌ك ئومێد زۆر مه‌سجی یٔێجگار گرنگی پێیه، كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته حورمه‌تى نه‌ماوه، له نێو دڵ و ده‌روونى خه‌ڵكدا ڕووخاون، یٔه‌وه‌ى هێشتوونیه‌ته‌وه هه‌لومه‌رجێكه و ته‌نها، ئاڵۆزی دۆخه‌كه له‌ڕووی بابه‌تی و زاتییه‌وه، هێشتوونیه‌ته‌وه، دە سەڵاتدارانی ھەرێم بەردەوامن لە نادادی و گەندەڵی ، لە بەحزبیکردن و بە ھەدەردانی سامانی گشتی ، لە ھەڕاجکردنی کەرتی گشتی و فرۆشتنی ، لە نەدانی موو چەو برسیکردنی خەڵک ، کە واتا پرسیار ئە‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر تابلۆیه‌كی وادا، یٔێمه ده‌بێ چی بكه‌ین؟ خه‌ڵك چۆن ته‌ماشامان ده‌كات وەک حزبی شیوعى کوردستان؟ ئاستى كاریگه‌ری سیاسیمان چه‌نده؟
ئه‌و شۆڕشه‌ی گۆڕەپانی تەحریرو پاریزگاکان و شێوازه‌كه‌ى و به‌شداری چه‌پ و ھاوڕییانمان لە حزبی شیوعى عیراق و ھێزە پێشكه‌وتووخوازه‌كان شایانی كه‌ڵك لێوه‌رگرتنه، بۆ ئێمه وه‌ك حیزبی شیوعى کوردستان، وه‌ك هێزێكی یٔۆپۆزسیۆن، وه‌ك هێزێك كه لە ڕابوردوو ئێستادا سه‌نگه‌رمان سه‌نگه‌ری خه‌ڵك و زه‌حمه‌ت كێشانە، پێویستە خۆمان پێشرەوایەتی ناڕەزایەتییەکان بکەین .