خەتای خەڵك ، یان حزبەكان

ئەبو کاروان(عەبدولرەحمان فارس)

ڕۆژ لەدوای ڕۆژ فشلی حوكمڕانی دەردەكەوێ ، ساڵانیكە یٔەم دەسەڵاتدارانەی كوردسستان لە ژیر ناوی شەرعیەتی شوڕشگێری و ساختەكاری لە ھەڵبژاردنەكان، حوكمی یٔەم گەلە زوڵملێكراو ستەمدیدە دەكەن ، ھەرچێ ڕەفتاروو كرداری دەسەڵاتێكی فاشیلی دونیا ھەیە لە ماندا كۆبوەتەوە، حزبایەتی تە سك و كاری نایاسایی و نادادی و برسێتی و بێكاری و ھەڕاجكردنی موڵكی گشتی و بەرتەسكردنەوەی یٔازادییەكان تادەگاتە نەدانی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێم لە ژیر ناوی پاشكەوتی مووچەو بڕینی مووچەو دانی مووچە بەپێی یٔەوەی لە بەردەستدایە یٔاراستەی كاری یٔەمانن.

لە بەرانبەر تاوانەكانی یٔەم دە سەڵاتدارانەدا سەندیكاوو ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی مت و بێدەنگ بوونە ، حزبەكان و سەركردەكانییان بەگژی دونیادا دەچن بەڵام بەرانبەر یٔەم دەسەڵاتە ورتەیان لێوە نایەت ، سەرباری یٔەوەی یٔیستا شەقام توڕەییە و خەڵك بێزارەو پێشرەوایەتێ دەوێ ، ناكرێت حزبەكان لە یٔێش و یٔازاری خەڵك دابڕین ، داكۆكی نەكردن لە خەڵك حزبەكانی دابڕیوە و ھێناویەتیە سەر سفر و نەبوونیان باشترە لە بوون.

لە بەرانبەردا لەم ساڵانەی دواییدا و بەتایبەتێش لەدوای ھەڵبژاردنەكانی ساڵی٢٠١٨ و بەتایبەتر دوای یٔەوەی دەنگەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی یٔێسلامی لە سەدا پەنجا دابەزی ، حزبەكان ھۆكارەكەیان خستە یٔەستووی جەماوەر بێیٔەوەی ھەڵسەنگاندنیك بۆ كارەكانی پێشوویان بکەن، لە میدیاكان دەیان جار یٔۆباڵی كەمكردنی كورسی و دەنگەكانیان فڕیدایە سەر خەڵك لە ژێر ناوی بایكۆتی ھەڵبژاردنیان كردوە و نەھاتوون دەنگ بدەن بە لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات.

 

حزبەكانی دەرەوەی دەسەڵات لە بێریان چووە كاتێ بزوتنەوەی گوڕان بۆ یەكەمین جار بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی یانكرد لە ساڵی٢٠٠٩ ، جەماوەری ناڕازی لە دەسەڵات گەورەترین سەركەوتنیان بۆ تۆماركرد و ٢٥ كورسی یان بە دەستھێناوو بوونە حزبی دووھەمی ھەرێمی كوردستان .

كاتێك جەماوەر لە سەدا پەنجا بایكۆتی ھەڵبژاردن دەكەن ، یٔەوا سەنگەری دژە دە سەڵات ھەڵدەبژێرن و مسجێكی ڕوون و یٔاشكرایە بۆحزبەكانی دەرەوەی دەسەڵاتیش كە یٔێوەش جێیی متمانە نین بۆیە بەشداری ناكەین.

بڕوام وایە دووركەوتنەوە لە جەماوەر و دیارینەكردنی یٔەڵقەی ناوەندی لە سیاسەتی حزبەكاندا كە یٔەویش یەكخستنی تواناكان و سەنگەرگرتن نەبێت لە دەسەڵات و ڕژانە سەر جادە وەك كاری سەرەكی یٔەم قۆناغە نە بێت لە ماھیەتی بوونی حزبەكان كەم دەكاتەوە و بوونیان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

خەبات و تێكۆشان بە پێی واقع و كات و سەردەم دەستنێشان دەكرێت ، كاری ھاوبەش و كاری بەرەیی دروشمی سەرەكی بوون بۆ تێپەڕاندنی قۆناغیك له قۆناغەكان ، بۆیە دووپاتی دەكەممەوە ژیان و گوزرانی خەڵك و مووچەی موو چەخۆران و یٔازادییەكان دروشم و داخوازی یٔەم قۆناغەن و خاڵی ھاوبەشن ، پاساو ھێنانەوە و ڕێكنەكەوتن لە سەر یٔەم خاڵانەو یٔەنجامنەدانی كاری ھاوبەش ڕووی ھێچ حزب و لایەنێك سپی ناكاتەوە محكۆمیان دەكات لەداھاتوودا.


18/11/2020



وتارەکانی تری نوسەر