ئەوەی ھانیدام دەربارەی ئەم بابەتە بنووسم ، ھەڵویست ومامەڵەكردنی ھەندێ لایەنی کوردستانیە ، بەحزبمان حزبی شیوعی کوردستان لەگەل ئەم سرودەدا.
لەدوای کۆنگرەی شەشی حزبمان، لەیادو بۆنە حزبییەکانمان بە سروودی (ئەی ڕەقیب )دەست پێدەکەین و بەمەش سروودی نێونەتەوەیی( ئێنتر ناسیۆناڵ )مان بەلاوە ناوە، خۆ ئەگەر پێداگیری ھەندێ ھاوڕێ نەبوایە ئەوا بە یەكجاری بەلاوە دەنرا ، چونکە لەچەند بۆنەیەكدا ئەو سروودە بەلاوە نرابو.
لە ڕۆژی ٢٠٢٠/١١/٢١ دووھەمین كۆنفرانسی کۆڕبەندی چەپەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان بە ئونلاین گرێدرا ، سەرەتا بە سروودی ئەی ڕەقیب دە ستیپێکرد و دواتریش سروودی ئەینتەر ناسیوناڵ ، ئەمەیش زیاتر ھانیدام کە وتەکەم لەکۆنفرانسەکدا لە سەر سروودی ئەی ڕەقیب بێت.
سروودی ئەی ڕەقیب له ڕابردووە و تاوه‌كو هه‌نوكەش جێگای ئیعجاب و شانازیمان بووه، ئه‌م سروده بارگاوییه به مێژووی پڕ له قوربانی و سه‌ركه‌تن و تراژیدیاكانمان، لێ ئه‌مانه ناكاته ئه‌وه‌ى به دیدێكی ڕه‌خنه‌یی ته‌ماشاى نه‌كه‌ین و كه‌لێنه‌كانى نه‌بینین.
ئه‌م سروده تەنھا سروودی نەتەوەی کوردە و بگرە سروودیکی کوردستانێش نییە، كوردستان وڵاتی گه‌لێك نه‌ته‌وه و ئەتنیك و پێكهاته‌ى هەمە‌جۆره، زۆرینه‌ی زۆریشیان له كۆڕ خه‌باتدا ڕۆڵی جوامێرانه‌یان گێڕاوه، كه‌چی ئه‌و سروده به‌ته‌نها ته‌عبیر له نه‌ته‌وه‌ى كورد ده‌كات و ئەوانی تێدا پشتگوێ خراوە كە ئه‌مەش كه‌لێنه‌كه لەو سروودەدا.
سرود ده‌بێت هی نیشتیمان بێت، گوزارشت له كۆی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ی و ئتنیه‌كان بكات، نابێت مارشێك هی نیشتیمان بێت و له‌نێو ئه‌و نیشتیمانه سه‌روه‌ریی و قوربانیی و جوامێرییه‌كان تەنھا له‌سه‌ر یه‌ك پێكهاته تاپۆ بكات، زۆرینه بوونى كورد له‌م نیشتیمانه مافی مۆنۆپۆڵكردنی سرودێكی نیشتیمانى پێنابه‌خشێت، ئێمه‌ی كورد خۆمان قوربانی ئه‌م عه‌قڵیه‌ته‌ین. بۆیه بێ دودڵی ده‌ڵێم: ئه‌م سروده جێگه و پێگه‌ى له نێو دڵ و هزری ئێمه‌دا چی بێت نایكاته كارێكی هونه‌ری، نیشتیمانى نه‌گۆڕ و قابیلی ده‌ستكاری نه‌كردن.
ئه‌م سروده پێشتر لە بۆنەو یادە نەتەوەییەکاندا پەخش دەکرا و پارتی دیموکراتی کوردستانیش لەیادە حزبیەکانێدا پەخشی دەکرد. لە خولی چوارەمی پەرلەماندا، ئەم سروودە بووە جێی نێقاش و چەند پروژە یاسای کيش لەو بارەیەوە پێشکەشکرا و خۆیندنەوەی یەکەمێشی بۆ کرا، فراکسیونە ئێسلامییەکان و پەرلەمانتارە ئیسلامییەکانی نێو بزوتنەوەی گوڕان و پارتی و یەکیتی پشتگێرییان لێدەکرد ، بەتایبەتی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان كە ھەموویان ئیخوانی و ڕابوردو ئیخوانی بوون. ئەم بابەتە وایکرد کە کۆچکردو د.فرسەت یادی بەخێر تێکستێکی موزیك ئامادە بکات و لە نێو ھوڵی پەرلەمان تاقیکرایەوە ، کاتێک بینرا ئەم بابەتە ئاراستەی ئیسلامی و عیلمانی گرتەوەو لە بەرژەوەندی ئێسلامییەکان بۆ لەژێر ناوی دوابخرێ بۆ کاتێکی تر بەردی لە سەر دانرا.
چه‌پی ڕاسته‌قینه چه‌پێكی ئیە‌نته‌رناسیۆناڵه، شیوعى و چەپەکان خەباتی نێشتمانیان گرێداوە بەخەباتی چینایەتییەوە، کاتێک ئەم دروشمە بەتەواوەتی جێبەجێناکری و زیاتر وەک لایەنێکی نەتەوەیی دەردەکەوێن و دەبێنە چەپێکی نەتەوەیی.
لە مێژوودا چەپی نەتەوەیی سەرەتا لە سوپای نێشتمانیی ھیندیەوە دە ستیپێکرد بەسەرۆکایەتی شوبھاش شاندرا بوز، ئەڵقەی ناوەندی خەباتیان بۆ سەربەخۆیی ھیند بوو لە داگیركەرە به‌ریتانییەکان، ھەورەھا حزبەکانی شین فین ئایرلندی کۆماری، حزبی به‌لشفی نەتەوەیی روسیا، بزوتنەوەی سەربەخۆیی کتالونیا ، کۆمەڵەی شیوعیەكانی یوغسلافیا........ ھتد لە خەباتیاندا وەک چەپێکی نەتەوەیی دەرکەوتن. سەرەڕای ئەوەی ئامانج و دروشمی ئەم لایەنانە ، داد پەروەری کۆمەڵایەتی و مافی چارەنووس و سیادەی گەلان بوو، بەڵام مارکسییەکان کۆک بوون لە سەر ئەوەی خەباتی ئەم جۆرە حزبە نەتەوەییانە و چەپي نەتەوەیی دەچنە خانەی ئەحزابی بورجوازییەوە و وەک دیاردەییەکی بۆرجوازی دەردەکەون.
ئەمانە نه‌یانتوانی ڕاستگۆییانه داكۆكی له مافه چینایه‌تیه‌كان بكه‌ن، ئه‌وه ڕاستە مارکسییەکان لە قوناغێک لە قوناغەکان پشتگێرییان لەبزوتنەوە نەتەوەییەکان کردوە، بەڵام ئەوە لەکاتێکدا بووە كە ئەو بزوتنەوە گرێدرا بوون بە خەباتی چینایەتییەوە، شوناسی چینایه‌تیان له‌نێو نه‌ته‌وه‌یدا نه‌تواندۆته‌وه.
لە کۆتاییدا دەمەوێ بڵێم ئەم بابەتانە پێویستی بەدیراسەت و لێکدانەوە ھەیەو ناکرێت پێناسەی فیکری و دروشم و سرودی حزب بەبێ بریارو ئێقرارکردنی لەکونگرەکاندا بەمەیل و ئارەزو جێگوڕکی و دەستکاری بکرێت.