‎خۆپیشاندانی چەپەکان و دەرخستنی ڕووی ڕاستی دەسەڵات

ئەبو کاروان(عەبدولرەحمان فارس)

‎دوای یٔەوەی قەیرانەکانی دەسەڵات گەیشتونەتە لوتکە، جاریکی تر یٔەم دەسەڵاتە بێمنەتی خۆی دەربارەی کێشەکانی یٔەم گەلە زوڵملێکراو و برسییە ڕاگەیاند ، درۆیەکی تری خۆیان سەڵماند بەرانبەر بە یاساو یٔازادییەکان، لە لایک باسی یٔەوە دەکەن کە خۆپێشاندان مافی ڕەوای خەڵکەو بە یاسا ڕیکخراوە ، کەچی لەلایەکی ترەوە  مۆڵەت وەرگرتنییان کردوە بە پاساو بۆ یٔەنجامدانی خۆپێشاندان ،دەمیکیش لایەنێک یا چەندلایەنێک تێکڕا داوای مۆڵەت بۆ خۆپیشاندانی هێمنانە دەکەن پێیان نادەن. جاریکێش نەبوو خۆپێشاندەران بە یٔاژاوەچی و تێکدەرو دەستی دەرەکی نە شوبھێنن.

‎یٔەوەتا سێ حزبی سیاسی ویستییان خۆپێشاندانی یٔاشتییانە بکەن و دۆست و لایەنگرانییان بھێننە سەرجادە و سادەترین داخوازی یٔاراستەی دە سەڵات بکەن.
‎یٔەمانە چەند حیزبێکی ناسراوو بوون و کەس گومان لە دڵسوزییان ناکات و خەمێ خەڵکیان لە کۆڵ گرتووە، خۆیان کردوەتە قوربانی بەناو یٔەم کیانە، خیتاب و ھەڵویستەکانییان یٔەوەندە نەرمە کە جێی ڕەزامەندی و بڕوای یٔەندامەکانێشییان نیە ھەندێ جار. دەمێک گۆێ لە وتەی بەشێک لەسەرکردەکانیان دەگیرێت ، یٔاوی سارد دەرژێننە دڵ و دەروونی لایەنگرانی خۆیان، خۆ بەکۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیان یٔەوەندەی تر لایەنگران و خەڵکیان سارد کردەوە.

‎کەواتە بۆ دەسەڵات خۆپێشاندانی یٔەم حزبانەیان  قبوڵ نەکرد ؟ خۆ یٔەمانیش تابوری پێنج نەبوون؟ یٔەی بۆ ڕێگەیان نەدا چالاکییەکی هێمنانەی بچووک یٔەنجام بدەن ؟ دیارە بەرپرسان و دەسەڵاتداران لەهەموو جۆرە چالاکیەک دەترسن. یٔەمەش یٔەوە دەسەلمێنێت کە ڕاستگوونین لە گەل دروشم و  یاساکانی دەزگاوو دامەزراوەکانیان.
‎لە کۆتاییدا دەڵێم یٔێوە لە گەل خەمی خەڵکدا نین ،یٔێوە ڕاستگۆنین، یٔێوە بەڵێنەکانتان تا بەرپێتان بڕناکات ،یٔێوە بێ منەتن بەرانبەر بەم گەلە ، یٔێوە قەڵاتان بە پەیوەندیە نێودەوڵەتی و یٔیقلیمیەکان قایمە ،بەڵام ڕۆژێک دێت یٔەو پەیوەندیانە چۆن فریای شای یٔێران نەکەوت بەهەمان شێوە فریای یٔێوەش ناکەوێت. باشترە و  تا ترۆسکایەک ماوە بگەڕینەوە بۆ لای خەڵک و داوای لێبوردنییان لێبکەن و بارودۆخ و گوزەرانییان چاک بکەن  ،دەنا گەر  کات بەسەر چوو یٔەو دەمە پەشیمانی دادتان نادا .


15/12/2020



وتارەکانی تری نوسەر