لە پەراوێزی گێڕانەوەی حوكمڕانی (شعیگ )و (معیگ)دا

ئەبو کاروان(عەبدولرەحمان فارس)
#یٔەبوكاروان
دەگێڕنەوە كە( شعیگ) و (معیگ) دوو برادەری یەكتر دەبن، ساڵانیكی تەمەنییان بەسەختەبازی و یاریكردن بە سۆزوو  ھە ستی خەڵك بەسەر دەبن.
دوای چەند ساڵێك پێكەوە بوونییان، (شعیگ)دەڵێ باشتر وایە دووركەوینەوە لە یەكتروو بەدوای كاركردندا بگەڕیین ، ھەر لەوێ دا لە یەكتر جودادەبنەوە و ھەر یەكیكیان بۆ لایەك دەڕوون.
(شعیگ)خۆی دەگەینیتە وەڵاتیك  پاشا حوكمی دەكات و دەگەڕی بەدوای كاكردندا و لەبەردەم ماڵی مەلیكدا تێدەپەڕێ و پاسەوانەكان دەیگرن و پرسیار لێدەكەن، چ كارەیت و بۆچی لەبەردەم ماڵی پاشادا ھاتوو چوودەكەیت ؟  لەوەڵامدا دەڵی من نازنم ماڵی پاشا لیرەیە و بێكارم و بەدوای كاركرندا دەگەڕیم ، پاسەوانەكان دەیبەن بۆ لای و پاشا و یٔەوێش پرسیاری لێدەكات و دیسان دەڵێ ھەژارم و بەدوای كار كردندا دەگەڕێم ..... ھتد  ، پاشاش كە دەیبێنی  جل و بەرگی دڕاوو كە سیكی ھەژارە ، دەڵێ تۆ لێرە بمێنەوەو كاربكە ،  یٔەویش بە خۆشحاڵییەوە قبوڵی دەكات و لای یٔەوان دەمێنیتەوە.
شعیگ ی( فیڵباز )ھێدی ھێدی خۆی لە پاشا نزیك دەكاتەوەو دەبێتە جێی متمانەی ، دوای چەندساڵیك لەو متمانە بەخشینە، پاشا داوای لێدەكات كە كچە تاقانەكەی بخۆازێ و یٔەویش لە وەڵامدا دەڵێ ،  پاشام من كەی لەو یٔاستەدام كچی تۆ بخوازم و جیاوازییەكی گەورە لە نێوانماندا ھەیە........ ھتد
 دواتر مەلیك كچەكەی دەداتی و(شعیگ) پێگەی خۆی بەھێز دەكات و دەبێت خاوەن بریار و بكوژ و ببڕ خۆی دەبێت، دوای چەند ساڵێك مەلیك كۆچ دەكات و دەبێ تاقانە كچەكەی كە ھاوسەری (شعیگ)ببێتە پاشا ، كچەیش ڕەتی دەكاتەوەو پێی دەڵێ تۆ ساڵانیكە لە گەل  بابم كاردەكەیت و شارەزاییەكی باشت پەیدا كردووە، باشتر تۆ ببیت بە پاشا لە شووینی باوكم.
(شعیگ) بووە پاشا و خاوەن بریاری یەكەم لەوەڵات ، كوژتن و بڕین لای یٔەو دەبێت یٔەو خاوەن دەسەڵاتی ڕەھا دەبێت.
دوای ساڵانێك دوور كەوتنەوە لە یەكتر(معیگ)ی برادەری دەگەڕێ بەدوای كاركردنداوو ڕێیدەكەویت یٔەو دەوڵەتەی كە (شعیگ)ی برادەی مەلیكە تێداو  لەبەردەم ماڵیاندا پاسەوانەكان دەیگرن و دەڵێن چی دەكەیت لێرەو یٔەمە بەردەم ماڵی پاشا( شعیگ)ه ، لەوەڵامدا دەڵێ من بەدوای كاروو كە سابەتدا دەگەڕێم و ناوی (شعیگ) م بیستووه و بەڵام بە خەیاڵمدا نایەت كێییە؟
ھەر چوونێك بێت دەیبەن بۆ لای مەلێك بۆ یٔەوەی كاری بۆ بدوزریتەوە و كە دەچنە لای مەلیك یەكتر دەناسن و ساڵانی ڕابووردوویان بە بیری یەكتردا دێننەوە و (شعیگ) ی لەدوای جیابوونەوەیان لەیەكتر سەرگوزەشتەی خۆی بۆ باس دەكات كە چوون بەدوای كاردا گەڕاوەو چووەتە لای مەلیك و دواتر چوون زەواجی كردووەو چۆنیش بووەتە مەلیك.
(معیگ) كە گۆێ لەو باسانە دەگریت و خۆی پێناگیری و دەست دەگات گریان و پاشا وەڵامی دەداتەوە و بۆ دەگرێ؟ یٔەوا من بریارم دا ببیتە وەزیری بەرگری، كە یٔەمە دەبێستی یٔەوەندەی تر دەگرێت و فرمێسك دەبارێنێ، پاشا جاریكی تر دەڵێ بۆ دەگریت و  یٔەم پلەو پایەت لا كەمە ؟ یٔەوا بریارمدا ببیتە سەرۆكی یٔەنجومەنی وەزیران، جاریكی تر بە خۆڕ فرمیسك دێتە خوارەوە دەگرێت و وەڵام ناداتەوە ، دیسان پاشا دەڵێ بۆ دەگرێ ؟ دیارە یٔەو جێگایەشت پێ قبوڵ نییە؟ یٔەوا بریارم دا دەتكمە جێگری خۆم و دەبیتە جێگری باشا، یٔەو دیسان بەردەوام دەبێت لەگریان،
(شعیگ) ی پاشا ھێچ نەما بۆ برادەرەكەی بریاری لە سەر نەداو و ناچار دەبێت پرسیاری گریانەكەی لێبكات و داوای وەڵامێشی لێبكات.
لە كۆتاییدا (معیگ) وەڵامدەداتەوە و دەڵێ من بۆ پلەو پایەكانت ناگرێم كە بەمنت بەخشی ، بۆ یٔەو مییللەت دەگریم تۆی (شعیگ) پاشای بیت و (منی معیگ) جیگری پاشا بم. 
منیش بەبێ توانج دەڵێم، یٔەی یٔێمە چەند لەو بابەتمان ھەیە لە حوكمڕانی و لەناو حزبەكاندا؟

04/01/2021



وتارەکانی تری نوسەر