ساڵیک پێش ئێستاو رۆژی ٢٣ حوزەیرانی ٢٠١٥ ،لەدانیشتنێکی ئاسایی و یاساییی پەرلەماندا،
کۆبونەوەی ٢٣ حوزەیران کراوخوێندنەوەی یەکەم،بۆ هەمواری یاسای ژمارە١ ساڵی ٢٠٠٥ یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کرا،ڕۆژی پێشتر،واتە لە٢٢حوزەیراندا،پارتی شێوازی جۆراوجۆری بەکارهێنا،بۆئەوەی کۆبونەوەکە نەکرێت،کەبەشێکی زۆری هەڕەشە بو،بەڵام ئیرادەی بەهێزی پەرلەمانتارانی بەرەی سیستمی پەرلەمانی دواجار سەرکەوت و کۆبونەوەکە ئەنجامدراو هەڕەشەکان هیچ سودێکیان نەبو.
٢٣ حوزەیران تا ١٩ ئابی ٢٠١٥ ،کە ژمارەی یاسایی تەواونەبو،بۆ کۆبونەوەی پەرلەمان،کە خوێندنەوەی دوەم،بۆ پڕٶژە یاساکە بکرێت،هەرلەو ڕٶژەشەوە،ویلایەتی بارزانی تەواوبوە وهیچ پاڵپشتێکی شەرعی و یاسایی نەماوە و بەئەمری واقیع واتە خۆسەپاندن ماوەتەوە.
دواجار ١٢ ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ بەبڕیاری پارتی و بەهێز کودەتا کراوپەرلەمان پەکخرا،کە سەرئەنجام کۆی ماسکەکانی پارتی وبانگەشە بێ بنەماکانیان،بۆ دیموکراسی کەوتن و زمانی هێزو چەک شوێنی هێزی یاسای گرتەوە، یاسای ژمارە ١ ساڵی ٢٠٠٥ کە،لای پارتی نوسرابو،
لەگەڵ یاسای ژمارە ١٩ ی ٢٠١٣ کە لەگەڵ یەکێتی نوسیبویان،پارتی بەهیچیانەوە پابەند نەبو،
بەڵکو هێز جێگەی یاسای گرتەوە،کە ئەمە بنەمایەکی تۆتالیتارییە،خۆت یاسا بنوسیت و خۆشت پێوەی پابەند نەبێت،لە ڕاستیدا،پارتی هەمو شت،لە پێناوی مانەوەی بارزانیدا،دەکات و کردوشیەتی
وەک ئەوەی ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی وتی: سەرۆکایەتی هەرێم وحکومەت وداواکاری گشتی،لە پشتی جوڵاندنی ئەو داوایەوەن،کە دژی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران جوڵێنراوە.
پارتی زۆرجار دەڵیت ئەوانە تەوافقیان تێکداوە.لە ڕاستیدا،تەوافوق لای پارتی،واتە:خۆی براگەورەبێت و ئەوانی تر برابچوک،دەبێت تۆ مەرجەکانی ئەو جێبەجێ کەیت،بەڵام ئەو هیچ مەرجێکی بەرانبەر جێبەجێ نەکات،بەم لۆژیکە سیاسەت ناکرێت و بەوەش ناڵێن تەوافوق،ئەوە خۆسەپاندن و دیکتاتۆرییەتێکی بە دیموکراسی ڕوپۆشکراوە،کە زۆر ترسناکە و نازانێت،چۆن مامەڵەی،لە گەڵدا،بکەیت، چونکە،لە ڕوکەشدا دیموکراسییە و هەڵبژاردن و دەکرێت و پەرلەمان هەیە و ......، بەڵام دواجار هێزوچەک قسەدەکات،وەک ئەوەی،لە ١٢ ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ کردیان.
د.شێرکۆ حەمەئەمین