حکومەتی هەرێمی کوردستان و سیاسەتی دو حیزبی ڕابوردو پەیوندییەکی حیزبی ، لەگەڵ دەرەوەی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی هەردو وڵاتی تورکیا وئێراندا،بەرهەمهێناوەوه و ئەوپەیوەندیە،هەرگیز نەیتوانیوە،بچێتە ئاستێکی ئەوتۆوە ،کە خزمەتی بەرژوەندی باڵای خەڵکی کوردستان بکات،ئەمە سەرباری دابەشبونیان،بەسەر جەمسەری ئێران و تورکیادا،هەر ئەو پەیوەندییە حیزبییە شکستخواردوەیە،ئەمڕۆ تورکیا و ئێران سنورەکانمان بوردومان دەکەن و هەڕەشەی کاولکردنی کوردستان دەکەن و سوپا،لەخاکی هەرێمی کوردستندا،جێگیردەکەن و نەوت و وەزەی کوردستان،وەک موڵکی خۆیان سەیردەکەن و لەڕێککەوتنی ٥٠ ساڵەی ناشەفافی نێوان چەند کەسێکدا،بەویستی خۆیان مامەڵەی لەگەڵ پێوەدەکەن و خەڵکی کوردستانیش چارەکە موچە و ژیانی کولەمەرگی،لە سیاسەتی نەوت دەچننەوە.
ئەوەی ئێستا،لەسنورەکانی نێوان و ئێران و هەرێم دەگوزەرێت و سوپای ئێران هاتۆتەناوە و خەندەق لێدەدات و تۆپباران دەکات و هەڕەشە دەکات و تورکیاش عەیامێکە هێزی جێگیرکردوە و بەردەوامیش تۆپبارانی کردوە،بەرهەمی پەیوەندی حیزبی شکستخواردوە و دەبێت ئەومۆدێلە کۆتایی پێ بهێنرێت و پەیوەندیەکانی هەرێم و دەرەوە،بەدامەزراوەیی بکرێن و بەرژەوەندی باڵای خەڵکی کوردستان تاکە پێوربێت و سەرجەمی پەیوەندییەکان بخرێتە خزمەتی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان و لۆبیکردن،بۆئەو پرسەوە،نەک وەک ئەوەی ئێستا نوێنەرایەتییەکان مۆری حیزبیان لێدراوەوسەرقاڵی کاری حیزبی و زۆرجاربزنس و کاری تر و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی حیزب و چەند کەسێکی دیاریکراون.
ئەنجامێکی تری ئەو پەیوەندییە حیزبیی و دابەشبونەی هەرێم،بەسەرجەمسەری تورکیا و ئێراندا، ئەوەیە،لەهەولێر دژی تۆپباران و هەڕەشەکانی ئێران خۆپیشاندان دەکرێت و لەسلێمانیش دژی تورکیا،لەکاتێکدا،هیچیان دۆستی کوردنین و هەردولا بارژەوەندی خۆیان دەپارێزن،بۆیە هاتنی سوپای تورکیا و ئێران و تۆپبارانی سنوروگوندەکان و سوتاندن و تێکدانی ژیانی هاوڵاتیانی ناوچە سنورییەکان هەردوکیان کاری دوژمنکارانەن،کە بەرانبەر هەرێمی کوردستان دەکرین و بەرهەمی پەیوەندی حیزبی شکستخواردون،کە پێویستە کۆتایی پێبهێنرێت و پەیوەندیەکی دامەزراوەیی و نیشتمانی جێگەی بگرێتە و کە بزتونەوەی گۆڕان بڕوای بەو جۆرە پەیوەندیە هەیە و کاری،بۆدەکات،هەر بۆیە تائێستا،لەهیچ وڵاتێک نوێنەرایەتی حیزبی نەکردۆتەوە.