ۆ وتەبێژی شکستخواردوترین حکومەت،لەهەمو جیهاندا

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
ئەمڕۆ بەڕێز دزەیی وتەبێژی کابینەی هەشتەم،شکستخواردوترین حکومەتی جیهان،دەڵێت:هەر
مامۆستایەک ٣٠ ڕۆژ دەوام نەکات فەسڵ دەکرێت.
ئەمە،لەکاتێکدا،دەبێت،حکومەت مافەداراییەکانی موچەخۆران دابین بکات،بەڵام حکومەتێک،کە کوردستانی خسۆتەسەرساجی عەلی،کێ لی بپرسێتەوە؟ئەی کێ لەو وەزیرانە بپرسێتەوە،کە بەسیستمی نایاسایی وزۆرەملێی پاشەکەوت ڕازیبون؟ چۆن و بەکام یاسا کردوتانە؟ئەی چۆن پاشەکەوت،کە ٦ شەش تریلێۆن دینارە دەیدەنەوە؟ ئەی ئێوە نەتانوت،مانگانە بەسیستمی پاشەکەوتدا، دەچینەوە؟کە داهات زۆر بێت؟ ئەی خۆ ئێستا نرخی نەوت دو قات بەرزبوەتەوە،لە ٢٣ دۆلارەوە نزیکەی ٥٠ دۆلارە.
ئەمەریکاش پارەی ٥٦٠٠٠ پەنجاوشەش هەراز پێشمەرگە دەدات.ئەی کێ لە ئێوە بپرسێتەوە،کە
پابەندی بەڵێنی خۆتان نابن؟ ئەی کێ داڕێژەران وجێبەجێکارانی سیاسەتی نەوت بداتە دادگا،کە دەیانوت: بەپارەی نەوت دەتوانین یارمەتی عێراق بدەین باکوری عێراقیش وەک دوبەی لێ دەکەین؟
ئەی کێ لە بارزانی ماوە بەسەرچو بپرسێتەوە،کاتێک،لە پەرلەماندا،وتی:ئێمە چیتر دراوسێی عێراق نیین،ئێمە ئێستا دراوسێی دەوڵەتێکی تازەین ناوی دەوڵەتی ئیسلامییە،دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا،بکەین. ئەی چۆن داعش لە دراوسێوە بو بە دوژمن؟!
بەڕێز دزەیی چیتر،بە م قسانە خەڵکی فریو مەدەن،شەر، ئاوارە ......، پارەی ئەوانە هیچی حكومەت نایدات، ئێستا کورد،لە جیاتی جیهان بە جەنگاوەرە ئازاکانی شەڕی داعش دەکات،قابیلە هاوپەیمانان پارەتان نەدەنێ؟ دڵنیام حاڵی پێشمەرگە لە پێش شەڕی داعش زۆر باشتر بو.
ئێوە ئەگەر خەمی پێشمەرگە و مناڵی پێشمەرگە و کوردستانتان بوایە،ژیانی خۆتان و سەرۆکەکەتان ومناڵەکانتان،وەک مناڵی شەهید و پێشمەرگە هاوشێوە دەکرد؟ ئایا خۆت و سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەیی و وەزیرەکان دەتوانن مانگانە،بە ٢٠٠ هەزار یا ٤٠٠ هەزار دینار بژین؟ ئەی کێ لەو حکومەتە بپرسێتەوە،کە لەم قەیرانەدا، چەند مانگ جارێک کۆدەبێتەوە؟
ئەی کێ لەوانە بپرسێتەوە،کە ئەم پارانەیان خواردوە یان بردویانە:
١_ ٥ پێنج ملیار دۆلاری پارەی شیرینی نەوەت.
٢_١٢ ملیار دۆلار لەڕێگەی سێ بانکی نزیکی پارتییەوە، براوەتەدەرەوە.
٣_ بانکی کوردستان تەنیا،لە گۆڕینەوەی دۆلار بۆ دینار مانگانە سەدا دەی پارەی نەوت قازانج دەکات.
٤_ پاڵاوگەی کەڵەک،لە سەر کۆمپانیای کار تاپۆ کراوە، بایی ٢ ملیار دۆلارە و روبەرەکەی ١٢٠٠ دۆنم زەوییە و لە بوجەی سەدا جەڤدە جێبەجێکراوە،
٥_ دو ملیار دۆلار قەرزی داناغاز.
٦_ خواردنی ٥ پێنج ملیار دیناری بوجەی ٢٠١٣ کەم ئەندامان 
٧_ ٢٣ ملیار دۆلار قەرزاری حکومەت،کە سەرۆکی کابینەکەی ١٩ ساڵە،لەو پۆستەدایە.
ئەمانەو دەیان بەهەدەردان ودیارنەمانی تر،کە ئەو گروپە حوکمڕانەی ناو حیزب و حکومەت لێی بەرپرسیارن.
دواجار پێویستە بوترێت: خوێنی شەهید ڕوبارێکە،بازرگانە سیاسییەکان و بنیاتنەرانی سیستمی تۆتالیتاری کوردستان،لە کەناریا سەرخۆشن.





17/08/2016



وتارەکانی تری نوسەر