ئەی حیزبە بەشدارەکان،لە کوێن؟!

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
پرۆسەی حوکمرانی،لە هەریمی کوردستاندا،گوایە، بەشەراکەت بەڕیوەدەچێت وکابینەی هەشتەمی حکومەتیش یادی بەخێر ناوی بنکە فراوان بو.
بەڵام ئەوەی ،لە واقیعدا دەبینرێت و بەکردار پەیروەدەکرێت، پارتی براگەوەریە و حیزبەکانی تریش کەموزۆر قبوڵیان کردوە،یان بەناچاری بێ دەنگ بون، سەردانی ئێستای بارزانی، بۆ دەرەوە بەڵگەی ئەو راستییەیە کە وەفدێکی حیزبی پارتی لەگەڵدایە و کەس نازانێت باسی چی دەکەن و لەسەر چی ڕیکدەکەون؟ ساڵی ٢٠١٤ڕێکەوتنی ٥٠ ساڵەی وزەی نێوان پارتی وتورکیاش هەوا کرا !خۆناکرێت، میدیاکانی پارتی و سێبەرەکانیان سەرچاوەی باوەڕپێکراوی زانیاریمان بن!ئاشکرایە ئێستا پلانێکی ورد،لەدژی ڕۆژئاوا و کورد، لەگۆڕێدایە، لەقاڵبدانی پەیەدە و خنکاندنی فیداراڵیەتی ڕۆژئاوا و شەڕی پەکەکە و ئازادکردنی موسڵ و مەسەلەی نەوت، بابەتی باسوخواسی سەردانی بارزانیین، وەک دەردەکەوێت، بەتایبەتی لەگەڵ تورکیا و سوڵتانە نوێکان، کە نەیانشاردۆتەوە، دەوڵەتی کوردی، لە ئەفەریقاش بێت، ئەوان دژی دەبن و بەکردوەش هەر ئەوە دەکەن، بۆیە ناکرێت، لەژێر هیچ بیانویەکدا، هیچ حیزبێکی هەرێمی کورستان بچێتە ناوبازنەی پیلانی دژ، بەڕۆژئاواو لەقاڵبدانی پەیەدەوە.

دۆخی ئێستای کورد و هەرێمی کوردستان، ئەوە هەڵناگرێت،بڕیاری تاکەسی بدرێت و پێوسیتە، بەزویی دامەزراوە شەرعییەکان دەست بەکارەکانیان بکەنەوە و پەرلەمان سەرپێبکەوێتەوە و لایەنەکان کۆببنەوە و ڕێکبکەون و گیانی لێبوردەیی زاڵبکەن و لەسەر پلانێکی گستگیر و تۆکمە، بۆ چۆنییەتی ڕوبەڕوبونەوەی ئەگەرەکانی، بەردەم ئایندەی کوردوهەرێمی کوردستان وقۆناغی دوای داعش ڕێکبکەون و پێگەی کورد، لەو هاوکێشە نوێیەدا،دیاری بکەن و قۆناغی دوای فیدراڵی و ڕیفراندۆم و بڕیاردان، لە مافی چارەنوسی باشوری کوردستان، لە گوتاری ڕاگەیاندنەوە،بۆزەمینە دروستکردن و جێبەجێکردن بگوێزنەوە، لەمەدا دەبێت،پارتی هەنگاوی عەمەلی، بۆ ڕێککەوتن هەڵبگرێت.

ناکرێت لەوە زیاتر پەرلەمانی کوردستانیش بینەر بێت، کە بەپێی یاسا و بڕیارەکان مەرجەعی باڵای یەکلایی کردنەوەی پرسە چارەنوس سازەکان بێت! دەبێت قسە و پڕۆژەی جدی هەبێت.


27/08/2016



وتارەکانی تری نوسەر