بەنیازن، تاکەی حوکم بکەن؟!

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
حکومەتی هەرێمی کوردستان،کەلەبنەڕەتدا،حکومەت نییە،ئەوەندی گونجاوترە،پێی بوترێت،بۆ   نمونە (مەکتەبی جێبەجێکردنی حیزب )چونکە،لە چەند ساڵی ڕابوردوداوبەئێستاشەوە،پارتی و   یەکێتی هەروامامەڵەیان،لەگەڵدا کردوە و سەیریان کردوە،ئەم مەکتەبی جێبەجێکردنە،لە ئێستادا  ناتوانێت،چارەکە موچەش،لەکاتی خۆیدادابەشبکات،لەکاتێکدا،بەراورد،بەسەرەتای داهێنانی سیستمی زۆرەملێی پاشەکەوت،داهاتی کوردستان،بەرێژەی سەدانەوەد زیادیکردوە،ئەوکات نرخی نەوت ٢٣ دۆلاربو،ئێستا نزیکەی ٥٠ دۆلارە،جگە،لەزیادکدنی باج و رسومات،سەیر لەوەدایە،کوردستان تائێستا غازی نەفرۆشتوە،بەڵام ٢ ملیار دۆلاری دۆڕاندوە و لەوەدەچێت،لە ژێرەوە،مانگانە بەقیست پارەکە بدەنەوە،بەپێی هەواڵی میدیاکان،نێچیرڤان بارزانی،کە نزیکەی ٢٠ساڵە ،لەوپۆستەدایە،لەکۆبونەوەیەکی حیزبی،لەگەڵ فراکسێۆنی پارتی،لەپەرلەمانی کوردستان،گوایە وتویەتی: دوای باشبونی دۆخی دارایی کوردستان و چاکبونەوەی موچە،  پاشەکەوتی موچەخۆران و فەرمانبەرانی کوردستان،کە کۆتایی ئەمساڵی ٢٠١٦ دەبێتە،نزیکەی ٧ ملیار دۆلار،گوایە مانگانە بەرێژەی سەدی دە،بەموچەخۆران و فەرمانبەران دەدرێتەوە،جارێ باپرسین،کەی دۆخی دارایی چاک دبێت؟کەی موچەوەک خۆی لێ دێتەوە؟کە  من،بەئەستەمی دەبینم،بەو شێوەیەی جارانی لێ بێتەوە،هەڵبەت،بەپێی زانیاری ناو مەکتەبی جێبەجێکردنی حیزب،ئەی ئاخۆ،ئەوەی،کەدەڵین گوایە حکومەت نزیکەی ٢٨ ملیار دۆلار قەرزارە،کەی وچۆن دەیداتەوە؟! قەرزی کێیە؟بۆ قەرزکراوە؟دراوبەچی؟ئەمانەو دەیان پرسیاری تری بێ وەڵام!          بۆیە جێی خۆیەتی بپرسین،ئەمانە بەنیازن،تاکەی حوکم بکەن،کە دەڵین.دوای چاکبونەوە دۆخی دارایی،بەوشێوەیە، پاشکەوت دەدەینەوە،ئەی پاشەکەوت تاکەی بەردەوام دەبێت؟کەواتە ئەمانە خۆیان داناوە،تاقەرەی قیامەت،بەمشێوە حیزبۆکراتییە،حوکمی کوردستان بکەن،تۆ بڵێی ئەم شێوازە،بەردەوام بێت؟لەڕاستیدا.باشترین،چارەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەم مەکتەبی جێبەجێکردنی حیزبەیە،کە هەرگیز ناتوانێت،ئەم قەیرانە دروستکراوانەی کوردستان تێپەڕێنێت،لەبەرانبەردا،دروستکردنی حکومەتێکی ڕزگاری نیشتمانی،کەلەماوەیەکی دیاریکرودا،بتوانێت،ئەم قەیرانانە تێپەڕێنێت و هەڵبژاردنێکی پاک،لە کوردستاندا،بکرێت و بنەمای دەوڵەتداری بچەسپێنرێت،ناکرێت،تاسەر کەمینەیەک،بەحوکمی هێزی تر،درێژە،بە  سیاسەتی برسیکردن و شکاندنی کەرامەتی ئینسانی کوردی بدەن و بەردەوامبن.


18/09/2016



وتارەکانی تری نوسەر