دیلۆیت (Deloitte) ناتوانێت،متمانە دروستبکاتەوە

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
کۆمپانیای دیلۆیت،کەساڵی ١٨٤٥ دامەزراوەوبارەگای سەرەکی، لەشاری نێۆرکە،  حکومەتی هەرێمی کورستان ٥ ئۆکۆتۆبەری ٢٠١٦،بەمەبەستی وردبینیکردن،لەداهاتەکانی نەوتی کوردستان گرێبەستی،لەگەڵدا،کردوە.                 بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان،ئەم کۆمپانیایە، لەگەندەڵییەوە،گلاوە و ناوبانگی،لەکەداربوە   بۆنمونە( الریاچ،الجزیرەنیت)لەسەریان نوسیوە،خاڵێکی تر،ئەم جۆرە،وردبینیکردنانە،زیاتر،بۆ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتە،کە پێی دەوترێت،وردبینی دەرەکی،حکومەت،دەبێت  ملکەچی دیوانی چاودێری دارایی بێت،کەپەرلەمان ڕایدەسپێرێت و بەپەرلەمانەوە بەستراوەتەوە،کە پێی دەوترێت،وردبینی ناوخۆیی، بەڵام حکومەتی هەرێم ڕیگانادات،دیوانی چاودێری دارایی ئەم کارەبکات. 
هەرێمی کوردستان سەرباری هەمو قەیرانەکانی ڕوبەڕوی قەیرانی نەمانی متمانە بوەتەوە، متمانە، لە نێوان حیزبەکاندا،نەماوە،لەنێوان حیزبە هاوپەیمانەکانیشدا،نەماوە  لە نیوان باڵەکانی یەک حیزبیشدا،نەماوە و کەسیان بڕوایان بەوەنەماوە،سەرمایەیان چەندە و لای کێیەو بەناوی کێوەیە؟! متمانە،لە نێوان تاکەکاندا،نەماوە،کە زۆر جار قەرز،بەیەکتری بدەن،کێشەی سەرەکی ئەوەیە،متمانە،لەنێوان حکومەت و هاوڵاتیاندا  نەماوە،کەس بڕواناکات،حکومەت یان ڕاستتر بڵیین(پارتی و یەکێتی) پارەیان نەبێت،کە بەخەڵکی بدەن!بەپێی زانیارییەکانی من،حکومەت ئەم گرێبەستەی بۆیە کردوە،کە دوای ئەنجامەکەی ئیتر،بەخەڵک و پەرلەمانتاران بڵێت،ئەوە کۆمپانیایەکی دەرەکیشمان هێناو وردبێنی کردو داتاکانمان تەواوە و پارەمان نییەو داتاکانی ئێوە،تەواونییە،بەندە،لە ئێستاوە،مەزەندە دەکەم،ڕاپۆرتی کۆتایی،لەقازانجی حکومەت،دەبێت،ئەمە جارێ مەزەندەیە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان،ئەگەر هاوڵاتیانی مەبەستە دەتوانێت،متمانە،لەناوخۆدا،دروستکاتەوە،وەک چۆن ساڵانی نەوەدەکان هاوڵاتیان متمانە و ئومێدیان،بە حکومەت هەبو،مامۆستایان دەیانوت:سەری بەرز،بۆموچە نەوی ناکەین. 
ئەم حکومەت پێش ئەوەی کۆمپانیای دەرەوە بهێنێت،پێویستە:
١_ سندوقی کوردستان،بۆ داهاتە نەوتی وگازییەکان دابمەزرێنێت،کە لە ٢٠١٥ یاساکەی،لەپەرلەمان دەرچوە،دەبێت،کۆی پارەکانی تێبچێت،بەپێی یاسا و لەچوارچێوەی بوجەدا،لێی خەرجبکرێت.
٢_ ڕێگە بدات،دیوانی چاودێری دارایی  ودەستەی دەستپاکی،بە بەوردی  وبەپێی یاسا کارەکانیان بکەن و بچنە ناو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە.
٣_ پارەی نەوت،لە چوارچیوەی بوجەی ساڵانەدا،خەرجبکرێت و ئەنجومەنی هەرێمی کاروباری نەوت و گاز،بەنایاسایی،لەدەرەوەی بوجە، پارە خەرج نەکات،بەبێ ئەوەی.بە فیلتەری وەزارەتی داراییدا، بڕوات،کە ئەمە نایاساییە و تێبینییەکی گرنگی دیوانی چاودێری داراییە،لەسەر ئەنجومەنی هەرێمی،کە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان،لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧_٢٠١٣ سەرو ١٠ ملیار دۆلاریان،بەو شێوەیە خەرجکردوە،واتە کۆتایی بە دو وەزارەتی دارایی بهێنرێت.
٤_ گرێبەستی( ٥٠ ) پەنجا ساڵەی نێوان حکومەت و تورکیان ئاشکرا بکەن و بیدەنە پەرلەمانی کوردستان و لایەنەکانی تر.
٥_ مانگانە بەرونی زانیاری بدەن،کە بەرمیلێک نەوتی کوردستان،بەچەند دەفرۆشن؟ چەند دەفرۆشن؟ پارەکەی چی لێ دەکەن؟
٦_ تیمی حکومەت  وئەنجومەنی هەرێمی نەوت  وگاز،کۆبونەوەی فراوان،لەگەڵ پەرلەمان  وخەڵکی کوردستان سازبکەن و خۆیان ڕاستەوخۆوڕوبەڕو،لەگەیان گفتوگۆبکەن و بەڵێنەکانی ڕابوردویان جێبەجێ بکەن.
٧_ قۆرخکاری کۆمپانیاکانی پارتی و یەکێتی،لە بازاڕوکەرتی نەوت و بوارەکانی تردا،نەهێڵن و لەبری کەرتی تایبەتی حیزبی،کەرتی تایبەتی ڕاستی دروست بکەن.
ئەمانەو دەیان هەنگاوی تر،لە ناوخۆدا،دەکرێت،وەک هەنگاوی دروستکردنەوەی متمانە،لە نێوان حکومەت و هاوڵاتیاندا،بگیرێتەبەر،کە ئەگەر بوارمابیت،نەک کۆمپانیای دەرەکی بهێنێت،کە لە ئێستاوە،گومان،لەسەرکارەکانی هەیە و لەرابوردوشدا، هەبوە،بۆیە ئەستەمە دیلۆیت بتوانێت،متمانە دروستبکاتەوە.
د.شێرکۆ حەمەئەمین




09/10/2016



وتارەکانی تری نوسەر