ئایا،بەڕاستی ئەمانە قەومین؟!

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر

پارتی،ئێستا،لە ڕێی گوتارێکی دیماگۆگی قەومییانەوە،بۆ
ختوکەدانی هەستی خەڵکی فشەقەومییانە خۆی کردۆتە دەمڕاستی قەومییەت،ناوبەناو
بارزانی،سەرۆکی پارتی دەردەکەوێت و وەک خاوەنی دەوڵەتی کوردی خۆی وێنا دەکات.
بەڵام ئەوەی،لە واقیعدا، دەیکەن،تەواوپێچەوانەی ئەوەیە،کە دەیڵێن،بۆنمونە،گوایە،لە
گەڵ ئەمەریکا ڕێکەوتون و پێشمەرگە،لەو ناوچانەی ئازادی دەکات ناکشێتەوە.
لەحاڵەتێکی وادا،پێویستە ئەو ڕێکەوتنە ئاشکرا بکرێت،لەگەڵ کێ وکەی کراوە؟
چونکە،لە مادەی ٥ پێنجی ڕێکەوتنی پنتاگۆن و وەزارەتی پێشمەرگەدا،هاتوە: کە
پێشمەرگە دەکشێتەوە،بۆ ئەو شوێنانەی پێش ئازادکردنی نەینەوا تێایدا بوە.
ئەمە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە،سەفیری ئەمەریکا،عەبادی ،هەمان قسەیان کردەوە.
کەواتە کام ڕێکەوتنە،بۆ ئاشکرای ناکەن؟
لەلایەکی ترەوە،پارتی و یەکێتی،ئەوەندەی وەک بازرگانی سیاسی کاردەکەن و خێروبێری ئەم هەرێمە دەبەن و لەخزمەتی بنیاتنانی سیستمێکی تۆتالیتاریدا،سەرفی دەکەن،جارەکێکی ئەوە،لە بنیاتنانی پایەکانی دەوڵەتی کوردستاندا،نایخەنەگەڕ،کە دەوڵەتێک بێت،خەڵکی لەسایەیدا،بژین و کەرامەتیان پارێزراوبێت،نەک وەک ئێستا سیاسەتی برسیکردن و شکاندنی کەرامەتی ئینسانی کوردی پەیڕەودەکەن،کە خۆیان بونەتە ملیاردێرو خەڵکیش هەژار و برسی،ئەمانە هێندەی لە خەمی پاراستنی بنەماڵە و خێزان و بازرگانە سیاسییەکاندان،هەرگیز،لە خەمی نیشتمان و ئایندەی هەرێم و خەڵکەکەیدا،نین،ئێستا کۆی موچەی کوردستان،بەسیستمی بیدعەی پاشەکەوت نزیکەی ٥٠٠ پێنج سەد ملیار دینارە، نزیکەی ٢٥٠ دوسەدوپەنجاملیار دیناری واتە نیوەی،بۆ هێزی ئەمنی وسەربازییە،کە پارتی و یەکێتی هەرکەیان دەزگای پاراستن و زانیاری و ئاسایشی تایبەتی خۆیان هەیە.
ئەوەی چەند بازرگانێکی سیاسی ناو پارتی و یەکێتی دەیکەن،هیچی لەگەڵ بنەماکانی دەولەتی نەتەوەیی و دەولەتدارییدا،یەک ناگرێتەوە،ئەمانە تەنیا،لە سایەی ئەو دروشمەدا،
نەوت و خێروبێری کوردستان دەدزن ،کە دواجار،لە خزمەتی خۆیاندا،بەکاری دێننەوە،
گەر هێزو کەسێک ئامانجی دروستکردنی دەوڵەت بێت،ناوخۆی بەهێز دەکات،
دامەزراوەکانی برەوپێدەدات،نەک دایبخات!خەڵکەکەی خۆشگوزەران دەکات،نەک سیاسەتی برسیکردن و هەژارکردنیان،لەگەڵ پەیڕەوبکات،بۆیە پارتی و یەکێتی بەرپرسی سەرەکی برسیکردنی خەڵک و گەیاندنی کوردستانن،بەم ڕۆژە،کە لەبری دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان،ئێستا کوردستان،لەکەناری سیستمێکی تۆتالیتاردایە.
د.شێرکۆ حەمەئەمین


17/11/2016



وتارەکانی تری نوسەر