کەی چاکی دەکەن؟

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
حکومەتی هەرێم، ئەگەر ئەم زاراوەیە،بۆ ئەم بەڕێوەبردنەی کوردستان ڕاستبێت، سێ هۆکاری بۆ سەرهەڵدانێ قەیرانی دارایی داناوە،چونکە ئاشکرایە کوردستان ئابوری نییە، بۆیە تەنیا قەیرانی دارایی گونجاوە،سێ هۆکارەکە ئەمانەنن:

تێکچونی پەیوەندی هەرێم وبەغدا و نەهاتنی موچە و بوچە، شەڕی داعش، دابەزینی نرخی نەوت

بەڵام ئەو سێ هۆکارە بونەتە سەرچاوەی داهاتی زیاترو هاتنی پارە، بۆ کوردستان بۆنمونە:

دوای شەڕی داعش هەریم ژمارەیەک گێڵگەی نەوتی کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی، کە ڕۆژانە نزیکەی ٤٠٠٠٠٠ چوارسەد هەزار بەرمیل نەوتی لێ هەناردەدەکەن، هاوکات هاوپەیمانان و ئەمەریکا یارمەتی بێ شوماری هێزی پێسمەرگە دەدەن، تەنانەت ئەمەریکا چوەتە ژیرباری دابینکردنی موچەی نزیکەی ٥٦٠٠٠ پەنجاوشەش هەزار پێشمەرگە،کە نزیکەی ٤١٥ چوارسەدوپازدە ملێۆن دۆلارە، دواخاڵیش سەرەتای قەیرانی دارایی نرخی نەوت گەشتە ٢٣ دۆلار، ئێستا بەرزبۆتەوە، بۆ ٥٦ دۆلارو پێشبینییەکان، بۆ سالی ٢٠١٧ ئەوەیە،کەبەرمیلی، لە نێوان ٥٥ _ ٦٠ دۆلار دەبێت.

جگە لەوە ئێستا یاسای بوجەی ٢٠١٧ حکومەتی ئیتیحادیش هەیە، کەدەتوانن جێبەجێی بکەن و موچە و بوچەش بێت،یان وەک خۆیان دەڵێن مانگانە، هەرێم نزیکەی ١،٥٠ تریلێۆنێک و پەنجا ملیار دینارمان دەست دەکەوێت، ئەی کەواتە کەی پێداچونەوە، بەسیستمی نایاسایی پاشەکەوتدا دەکەن و کەمێک ژیانی خەڵک چاک دەکەن؟

سیستمی بایۆمیتری موچە،کە حکومەت، وەک ڕێگایەکی چاکسازی سەیری دەکات، کە تائێستا، لەفەرمانبەرانی مەدەنی جێبەجێ دەکرێت، ئەگەر کەرتی سەربازی و ئەمنی نەگرێتەوە، ئەوا هیج ئەنجامیکی ذلخۆشکەری نابێت، چونکە ئێستا،لە ٥٠٠ ملیار دیناری چارەکە موچە، نزیکەی ٢٥٢ دوسەدو پەنجاود وملیار دیناری بۆ بواری سەربازی و ئەمنی دەڕوات، واتە ئێستا بایۆمیتری لەنیوە کەمتری موچەخۆراندا جێبەجێ دەکرێت،کە کەرتی مەدەنییە و سەجەمی نزیکەی ٢٤٨ دوسەدوچل و هەشت ملیار دینارە.

ئەمە چگە لەوەی بەشیکی دوموچەیی وسێ موچەیی، بەیاسا ڕێکخراون، کە پێویستیان، بەهەمواری یاسایە، ئەوەش لەپەرلەمان دەکرێت و پەرلەمانیش ئاشکرایە، بەبرێارێکی حیزبی پەکخراوە، واتە ئێستا هەر سێ هۆکارەکە، بەرەونەمان دەچن، کە هەر لەبنەرەتەوە، هەرسێکیان، لە بەرژەوەندی گروپی فەرمانڕەوابوە؟ تۆبڵێی، کە ژیانی خەڵک چاککەن؟


13/01/2017



وتارەکانی تری نوسەر