چارەسەرە لای کێ یە؟

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر

بزوتنەوەی گۆڕان،وەک هێزێکی کاریگەروخاوەن پێگەیەکی جەماوەریی و دوەم هێزی کوردستان دوای هەموساختەکارییەکانی دو هێیزی برابەشی پۆست  وپارە. هەر،لەسەرەتای دروستبونییەوە،بە پشتیوانی خەڵکی کوردستان و میدیای ئازاد و رەخنەگران و خەمخۆرانی دیموکراسی و ئایندەی کوردستان ڕاستگۆیانە کاریکردوە کە ئامانجی بنیاتنانی دەوڵەتی  کوردستانە، کەهەموان شانازی پێوەبکەین،نەک لێی هەڵبێین،لە پێناوی بەدیهێنانی ئامانجەکانیدا،کە تەنیا بەرژەوەندی باڵای خەڵکی  کوردستان و ئامانجە بالانەتەوەییەکانە، باجی زۆری داوە،بەڵام بەردەوام داکۆکی،  لە پرەنسیپ و بەهاکانی درستبونی کردوە و لە پێناوی پارەوپۆستدا سازشی نەکردوە و ڕێگری سەرەکییە،لەبەردەم ستەمکاری و بنیاتنانی سیستمێکی هاوشێوەی باشوری سودان ومەشێخەکانی نەوت،کە کاستێک.لەسەروەی هەرەمەکەوە، کەسی پلە یەکن و تەوای خەڵکیش ڕەعیەتن.
دیارە،کە بزوتنەوەی گۆڕان ئامانجی  ئەو بنەمایانە بێت،ئاساییە،نەیاری زۆربێت،لەوانە زۆرجار حیزب و لایەن و خەڵک و پەرلەمانتاری پارتی دەردەدڵی خۆیان دەکەن و دەکەونە دامێنی گٶڕانەوە،بۆنمونە،گوایە گۆڕان خۆی بەیەکێتی نیشتمانیدا،هەڵواسیوە،ئەم قسانە یان خۆنەبان کردنە یان بۆ تۆخکردنەوەی پەیمانی کەسەکانە،بۆ جەمسەرەکانی پارتی و پێشبڕکێی پارتی بونی زیاترە،چونکە هەر ئەوکەسانە و شاندەکانیش،کە سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن،ڕاستگۆیانە دەڵێن: دەزانیین،چارەسەر لای بزوتنەوەی گۆڕانە،لە گردەکەیە،ئێستا ماوەیەکە باسی پێویستی ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەکرێت،گوایە هەر ئەو دو هێزە دەتوانن زامنی ئایندەی کوردستان بکەن،وەک خۆیان دەڵێن:دو هێزە سەرەکیەکەن!  بێگومان پارتی و یەکێتی،بەدرێژایی ٢٢ ساڵی ڕابورد و بەڕێوەبردنێکیان دروستکردوە،کەلە جیهاندا،بۆ دژە خەڵکی خۆی وێنەی نییە،کە هەرخۆشیان دەتوانن بەڕێوەی بەرن،ئەو بەڕێوەبردنەیە،کە سەرباری فرۆشتنی نەوت و تاڵانفرۆشکردنی خاکی کوردستان،گوایە هەرێم ٢٠ ملیار دۆلار زیاتر قەرزارە؟!       تائێستا نەتوانراوە لەشکرێکی یەکگرتو دروستبکرێت،سنوری نێوان دیگەڵە و کۆیە بسڕدرێتەوە،ناتوانن چارەکە موچە،بەڕێکوپێکی بەخەڵک بدەن،ڕاستە ئەو دوهێزە پێکەوە دەتوانن درێژە،بەم مۆدێلە شکستخواردوە بدەن، بەڵام بۆ ڕێککەوتن ناکەن کێ ڕێگرە؟
تایبەت،بەڕێککەوتنی گۆران و یەکێتی،کە سەرلەبەری،لەخزمەتی خەڵکی کوردستان و بنیاتنانی حوکمڕانییەکی تەندروستدایە،بەڵام ئاشکرایە نیوە زیاتری بڕیار بەدەستانی یەکێتی بەرژەوەندی بازرگانیان،لەگەڵ پارتی تێکەڵە،بۆیە ڕێککەوتنەکە جێبەجێنەکراوە.
دواخاڵ،کە ئاماژەی بۆدەکەین،بابەتی خەونی بارزانی،کە زیاتر،لەبەهار و لەگەڵ خوێنجماندا،سەرهەڵدەداتەوە،ئەوەی دوژمنی ‌سەرسەختێتی خۆتانن،چونکە دروستکردنی دەوڵەت خەون نییە، بەڵکو ئامانجە و دەبێت،کاری جدی،بۆ بکرێت،  کەلای ئێوە خەونە، دیارە خەون قابیلی هاتنەدی و نەهاتنەدییە!لەوەش زیاتر،ئەوە بارزانییە،دەبێت،بە کاروهەڵوێستەکانی وابکات،خەڵک و هێزەکانی کوردستان،لە سەرو ململانێکانەوە بیبینن،چونکە ئەو خۆی کرۆکی کێشەکانە،هاوکات پارتیش ئەم وێنەیە تۆختردەکاتەوە،بارزانی تائێستا نەیتوانیوە،بارەگای سەرۆکایەتی هەرێم بباتەهەولێری پایتەخت،ئیترچۆن وەک بان پارتی سەیر بکرێت؟!نەیتوانیوە،بەیەک چاو سەیری کوردستان و هیزە سیاسییەکان بکات؟!
ئێستاش،ئەگەر پارتی و یەکێتی دەتوانن،بۆ چارەسەری قەیرانەدروستکراوەکان و کۆتایی هێنانن،بەسیاسەتی تاڵانفرشی و برسیکردنی خەڵکی ڕیککبکەون،فەرمون بۆ نایکەن؟یان ڕێککەوتنی ئێوە، درێژەدانە بەهەمان بەڕیوەبردنی شکستخواردوی ئێستا،کە کەس بەغیلی پێ نابات،ئاشکرایە،هەمیشە حەنینتان،بۆ پێکەوەیی و دابەشکردنی پۆست و پارەی کوردستان هەیە و دەیڵێنەوە .
د.شێرکۆ حەمەئەمین



23/01/2017



وتارەکانی تری نوسەر