نەوت و غازو ئایندەی هەرێمی کوردستان

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
مەلەفی نەوت وگاز،تا ئێستا تەواوپێچەوانەی بانگەشەکانی سەرەتای دەستپێکی پرۆسەکە و پەیامی وەزیری سامانە سروشتییەکان وبازرگانەسیاسییەکانی هەرێمی کوردستان،لەبری خوشگوزەرانی و سەقامگیری و بەرەوسەربەخۆیی سیاسی و ئابوری،بوەبە نەعلەت بۆخەڵکی کوردستان و بەپێی قسەی حکومەت بێت،ئێستا ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارن؟ قەرزلە کێ؟ بۆچی؟ بەچی دراوە؟ ئەمانەو دەیار پرسیاری تر بێ وەڵام و گومانی گەورەن.
گرێبەستەکانی نەوت و غاز هەرلەسەرەتاوە،بەدڵی کۆمپانیاکان و بازرگانەسیاسیەکانی کوردستانە،کە خەڵکی کوردستان باچەکەی دەدات،دۆڕاندنە یەک لەدوای یەکەکانی دانەغاز و گرێبەستی ٥٠ ساڵە ی کۆتاییەکانی تەمەنی کابینەی حەوتەم و دیارنەمانی پارەی شیرینی گرێبەستەنەوتییەکان و .....، ئەمانە چیرۆکەکانی ئەو مەلەفی نەوتەن،کە دەیانوت بەرەوسەربەخۆیی سیاسی و ئابوریمان دەبات؟دەیانوت: ئەگەر پێش ڕاپەڕین ویسترابێت،لەڕێی خەباتی چەکدارییەوە،دەوڵەت دروستبکرێت،ئەوا ئێستا لەڕێی نەوتەوە، دەوڵەت دروست دەکەین؟!
گرێبەستی ٢٠ ساڵەی تازەی هەرێم،لەگەڵ کۆمپانیای روس نەفتی روسی،کەهاوشانی گرێبەستی ٥٠ ساڵەی لەگەڵ تورکیا،جیا،لە بابەتی دارایی، لێکەوتەی سیاسی دەبێت و کاربەدەستانی پارتی و یەکێتی وئەوانەی بەشدارن،یارییەکی ترسناکی تر، بەئایندەی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەیەوە دەکەن،کە دەبو،هەمو ئەم گرێبەستانە،لە ژێر چاودێری پەرلەماندا بوایە، بەڵام دەسەڵاتی بەرەو تۆتالیتاری ڕۆشتوی هەرێم،پەرلەمان دادەخات، تا کاری لەمجۆرە بکات.
بەپێێ قسەکانیان بێت ئێستا ڕۆژانە ٧٠٠ حەوت سەدهەزار بەرمیل،لەڕێی بۆرییەوە، بۆ تورکیا دەڕوات،کە لە کۆتایی ساڵدا،روس نەفت دەیگەیەنێتە ١ یەک ملێۆن بەرمیلی ڕۆژانە.
کەواتە هەر بەپێی ئەو ٧٠٠ حەوت سەد هەزار بەرمیلەی ئێستاش بێت، لەگەڵ داهاتی ناوخۆو نەوتی تانکەر و داهاتەکانی تر، پێویستە حکومەت موچەی تەواو بدات و کۆتایی بەستەمی پاشەکەوت بهێنێت، بەڵام تائێستا سیاسەتی برسیکردن بەردەوامە.
بۆیە ئەرکی هەمو ئەو لایەنانەیە،کە ئەم سیاسەتی بەڕێوەبردنی نەوت و غازەی پارتی و یەکێتیان بەڵاوە پەسەند نییە و دژین،کە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نییە،هەمو فشارێک بەکاربێنن، بۆ وەستاندنی،کە دەبێت، هەمو خەڵک و میدیاو ڕێکخراەکان و ...، بەشداربن،چونکە ئەم سیاسەتە خراپ و تاریکەی نەوت و غاز،کە تەنانەت کار بەیاساکەی خۆشیان ناکەن کەدەریانکردوە، یاسای ٢٢ ساڵی ٢٠٠٧،ئەگەر کاری جدی نەکرێت و پەرلەمان و نەکەوێتەوە، کارکردن،بۆ ڕاپەراندنی ئەرکەکانی، ئەوا مەلەفی نەوت وغاز هەرێم بەرەو ئایندەیەکی ترسناک و داڕمنای زیاتر دەبات،کە تەنیا خەڵک و خاکی کوردستان باچەکەی دەدەن.


04/06/2017



وتارەکانی تری نوسەر