فەرمانەکانی بارزانی

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
بارزانی،کە لە ١٩ ئابی ٢٠١٥ ویلایەتەکی تەواوبوەو بەبێ پاڵپشتی یاسایی،لە پۆستەکەیدا، ماوەتەوە و شەرعییەتی یاسایی نەماوە، بەڵام چەندین فەرمانی دەرکردوە،لەبابەتی لێبوردنی تایبەت و بڕیارو رۆژی ڕیفراندۆم و دواجاردیاریکردنی ١|١١|٢٠١٧ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم،ئەگەرچی پێشتر بەفەرمانی ١٠٥ داوای لە کۆمسێۆن کردبو،ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردنەکان دیاری بکەن،کە سەرجەم ئەم فەرمانانە نایاسایین،چونکە خودی پۆستەکە،لە بۆشایی یاساییدایە.

بۆیە دەبێت کۆمسێۆنی هەڵبژاردنەکان،وەک لایەنی جیبەجێکار و بەرپرسیار،لەبەردەم پەرلەمانی کوردستاندا،کار بەو فەرمانە نایاساییانە نەکەن و لەسەر بنەمای نامەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان،کە لە ٢٩|٥|٢٠١٧ ئاراستەی کۆمسێۆنی کردوە، ڕۆژی هەڵبژاردنەکان دیاری بکەن،پێویستە کۆمسێۆن،ئەو کارەبکات.

بزوتنەوەی گۆڕان حیزبی هەڵبژاردنەوهەمو کات ئامادەی هەڵنژاردنە،لە کاتی خۆیدا،بۆ نوێبونەوەی ژیانی سیاسی و دەستاودەستکردنی دەسەڵات،هاوکات ڕێگایەکی تێپەراندنی قەیرانەکانیشە،بۆ یە دەبێت هەڵبژاردنەکان،لە کاتی خۆیاندا، بکرێن، گەر چی گومان دەکەم،ئەمەی بارزانی دیسان،بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان بێت،لەبەر ئەوەی خودی بارزانی بەفەرمانی ژمارە ١٠٥ دەسەڵاتی داوە،بە کۆمسێۆنی ڕۆژی هەڵبژاردنەکان دیاری بکەن،ئەی چۆن پەشیمان بوە و خۆی ڕۆژی دیاریکردوە؟!یان چۆن ڕیفراندۆم و هەڵبژاردنەکان،لە ماوەی دومانگدا، پێکەوە دەکەن،لەکاتێکدا، تائێستا بەقسەی کۆمسێۆن تەنیا ٦ شەش ملێۆن دۆلاریان خستۆتە سەر ژمارە حسابی کۆمسێۆن،لە کاتێکدا، تەنیا بۆ هەڵبژاردنەکان، بەپێی نوسراوی کۆمسێۆن پێویستیان، بە ٣٩ سی نۆ ملیار دینارە، جگە لە پارە، بۆ ڕیفراندۆم؟

خاڵیکی تر،لەم قەیرانی دروستکراوی دارایی و بێ موچەییەدا، چۆن سێ هەڵبژاردن، بەدوای یەکدا، دەکەن؟ ئەی بۆ هەر سێکیان ناخەنە پاڵ یەک و لەیەککاتدا، نایکەن؟

هەم لەڕوی کاتەوەو گونجاودەبێت و لەڕوی مادیشەوە،گونجاودەبێت.

ئەی چۆن دەبێت، ڕیفراندۆم،لە کەرکوک وناوچە دابڕێنراوەکانی تردا، بکرێت؟ بەڵام بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرپکایەتی هەرێم نەکەن؟ چونکە بەپێی ئەم یاسایەی ئێستا بەشدارنابن، ئەم پەرلەمانە کورسییەکانی ،لە سەر بنەمای دانیشتوانی سنوری ئیدارەی حکومەتی هەرێمە،ئەو زارەوەی خۆیان بەکاری دێنن، یان ناڕاستەوخۆ دەستبەرداری ناوچەدابڕێنراوەکان بون؟! ئەم پرسانە پێویستیان بە وەڵامە! یان چۆن، هەڵبژاردن لەو ناوچانە دەکەن، کە پێویستە بەشداربن ونوێنەریان لە پەرلەمانی کوردتسان هەییێت؟
یان دیارە، پارە هەیە و نایدەن، بە موچە، کە بەندە دڵنیام پارەیان هەیە وسیاسەتی برسیکردن بەکاردێنن.


22/07/2017



وتارەکانی تری نوسەر