ئاماژەیەکی مەترسیدارو بانگەوازێک

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
تۆماری دەنگدەرانی ئێستا،کەبریارە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانی پێ بەڕێوەبچێت،تۆمارێکی نوێیەو بەپێی یاسای ژمارە ٤ ساڵی ۲٠۱٤ یاسای کۆمسێۆن ،لەلایەن کۆمسێۆنی کوردستانەوەئامادەکراوە،کە یەکەمجارە،لە کوردستاندا،دەنگی پێ دەدرێت و لەهەڵبژاردندا بەکاردێت.
ژمارەی دەنگدەری هەرێمی کوردستان ۳/۸۸/٦٥۲ سێ ملێۆن و هەشتاوهەشت هەزار و شەش سەدو پەنجاو دو کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
پێویستە هەمو کەسێک واتەرێک کۆی ژمارەی دەنگدەران سەردانی ناوەندەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بکەن و دڵنیابن،لەراستی و بونی ناوەکانیان،بۆئەوەی مافی دەنگدانیان مسۆگەربێت،بەڵام بەپێی دوا زانیاری،کەلەکۆمسێۆنم وەرگرتوەوبەدواداچونم کردوە،لەرۆژی ٠۱۸/۷/۱۸ تا ۲٠۱۸/۷/۳۱ ،کە ماوەی نوێکردنەوەتا بەرواری ۲٠۱۸/۸/۱۱ یە،بەم شێوەیە هاوڵاتیان سەردانی بنکەکانیان کردوە:
هەولێر:٤٥٥٦
سلێمانی : ٦۳٤٠
دهۆک:۳۱۷۸
هەڵەبجە:۷٤۹
کەدەکاتە ۱٤۹۳۸
لەگەڵ ۷٥۸۸۱،کەسەردانی بنکەکانیانکردوە.
لەگەڵ ٦۳۹۷٤ کەسەردانی سایتی کۆمسێۆنیان کردوە،بۆ ناوەکانیان
سەرجەم دەکاتە : ۱٥٤۷۹۳ سەدوپەنجاوچوارهەزارو حەوت سەدو نەوەدوسێ هەزار کەس،کە رێژەی ./٤،۸سەداچوار کۆما هەشتی دەنگدەرانە.
ئەمەئاماژەیەکی زۆر مەترسیدارە،کە:
۱_ خەڵک نائومێدەو بروای بەهەڵبژاردن نەماوە،کە هۆکاری زۆرە،بەڵام پارتی و یەکێتی بەبەرنامە کاری لەسەردەکەن،دیارترینیان تەزویروتاڵانکردنی دەنگ بو.
۲_ ئەگەر بەشداری زۆر کەم و لاوازی خەڵک لەهەڵبژاردندا،کەدیسان لەقازانجی پارتی و یەکێتیە.
۳_ دۆخی ناوخۆی حیزبەکان،کەدیسان کاریگەی لەسەر خەڵک هەیە.
بۆیە پێویستە لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی زۆر بەجدی بێنە سەرخەت و هەڵمەتێکی چڕوپڕی راگەیاندن و هاندانی خەڵک،بۆ سەردانی بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەست پێ بکەن ،بەتایبەتی  ۹ رۆژی ماوە،هاوکات هانی هاوڵاتیان بدەن بەگەرمی بەشداری هەڵبژاردن بکەن،بەپێچەوانەوە نەچون و بەشداری نەکردن بەسودی پارتی و یەکێتی تەواودەبێت.

03/08/2018



وتارەکانی تری نوسەر