ئەحمەد کایا گۆڕغەریبێک ..

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر

ئەمڕۆ۱۹ ساڵ بەسەر کۆچی ئەحمەدکایا تێ دەپەڕێت،کەخەمی بێ وڵاتی ئاوارەی کردو لەگەڵ دکتۆر عبدولڕەحمانی قاسملۆ، یەڵماز گۆنای،لەگۆڕستانێکی گەورەی ناوەڕاستی شاری پاریس ڕاکشاون و گۆڕغەریب بون، رۆحیان شادبێت.

داگیرکەرانی کوردستان و تورکیا بەسیاسەتی نکۆڵیکردنی کوردو دژایەتی هەرکیانێکی کوردی،لەهەوڵی بەردەوام دایە،ئێستا بەرچاوی جیهانەوە لەشکرکێشی و داگیرکاری ،بۆسەرڕۆژئاوا دەست پێکردوە،لەباکور سیاسەتی ئینکاری کوردو مافەکانی و پرۆسەی سەربازی  و گرتن و خستنە زیندان ئامرازی لەناوبردنی کوردن،لەباشوریش هەژمونی سەربازی و سیاسی و ئابوری و پاشکۆیەتی سەرانی دەسەڵات بونەتە ئامرازەکانی دەستی تورکیا،بۆ لاوازکردن و هەڵلوشینی هەرێمی کوردستان ،بۆیە،بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا و سەرخستنی ئیرادەی گەلەکەمان و شادکردنی رۆحی ئەحمەد کایا و سەرجەم شەهیدان و ئازادیخوازانی کوردستان ،ئەرکمانە هەڵمەتی بایکۆتی کاڵاوبەرهەمی تورکی بەردەوام کەین و فراوانتریشی بکەین.


16/11/2019



وتارەکانی تری نوسەر