مانگی ئەرخەوانی، ئاوا نابێت

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر

دەسەڵاتە ستەمکار و ئابورییە چەتەییەکان،ت سۆرانێکڕایان بەمۆدێلی هەرێمی کوردستانیشەوە،هەمیشە لە قەڵەم و ئازادی ترساون و دەترسن،توانای  بەرگری و وەڵامیان،بۆ نوسین،تەنیا فیشەک و کوشتنە،تیرۆری سۆرانی مامەحەمە و تێکڕای شەهیدانی قەڵەم و هەوڵی تیرۆری ڕۆژنامەوانی تر و بەکارهێنانی دادگا سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن،کە دەسەڵاتی هەرێم، چۆن ڕۆڵەکانی خۆی تیرۆر دەکات،ئازادی تیرۆر دەکات،یان هەوڵی بێدەنگ کردن دەدات،بەو ئامانجەی،درێژە،بە حوکمی بنەماڵەیی و میرایەتی نەوتی خۆیان بدەن،بەڵام هەرگیز حوکمی مێژوو،تا سەر لەگەڵ مانەوەی ئەم مۆدێلە حوکمڕانییە  چەتەیی و ئەمنیەدا نیە و ناتوانێت بەردەوام نابێت.
ئێستا دۆخی میدیای ئەهلی و ئازاد،لەو پەڕی خراپیدایە و کەمن،کە وەک سەرەتای کاریان بەردەوامن.

میدیای ئەهلی و ئازاو ئازاد،بەهۆی ڕێگا زۆر و داهاتە زۆرەکانی خێزانەسیاسیەکان و نەوەکانیان و بەرپرسانی حیزبی و تەنگ پێهەڵچنین و ئیغراکردن و هەوڵی وشککردنی سەرچاوەی داهات و خۆژێنیان لە قەیران و پاشەکشەدایە.

میدیای نەوتی و بنەماڵە و خێزانە سیاسییەکان و بەرپرسان،بە داهاتی نا ڕەوا،لە برەودایە و هەژمونی پەیداکردوە و شەڕی یەکتری پێدەکەن.

تیرۆری کەسایەتی ئازادیخوازان و دەنگە ناڕازییەکان و نەیارە سیاسییەکانیانی پێدەکەن.

نەبونی میدیایەکی نیشتمانیش هێندەی تر دۆخی کومەڵگای شێواندوەو رۆژانە بەشێک،لە میدیا ژەهرو بوغز و کلتوری داگیرکەران دەرخواردی خەڵک دەدەن و دەیانەوێت،ڕوی ستەمکار و گەندەڵ و ڕۆژنامەوان کوژ و ئازادی کوژ و قۆرخکارانی بازاڕ و سیاسەت سپیبکەنەوە و وەک فریادڕەس و چاکساز پیشانی کۆمەڵیان بدەن.

لەدوازدەیەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سۆرانی مامەحە،درود بۆ گیانی پاکی سۆران و سەرجەم شەهیدانی قەڵەم و نان و ئازادی بێت.

درەنگ یان زو هەر دەبێت،بکەر و ئەوانەی پشتی ئەم تیرۆرانە،سزای یاسایی خۆیان وەرگرن.


21/07/2020



وتارەکانی تری نوسەر