ئهمڕۆ، ۲۱ی مانگی شوبات، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكه،کە لهلایهن ڕێـكخراوی یۆنیسـكۆی سهر به نهتهوه یهكگرتووهكانهوه له ۱۷ی مانگی یازدهی ۱۹۹۹دانرا ، دواتر له لایهن كۆمهڵهی گشـتی نهتهوه یهكگرتووهكانهوه به بڕیارێـك به فهرمی كرا. هەر بۆیە، یۆنسكۆ و سهرجهم رێكخراو و ناوهندهكانی پارێزهری مافی مرۆڤ و مافی منداڵان جهخت لهسهر گرنگی فێربوونی زمانی دایك و خوێندن، بەزمانی دایک دهكهنهوه.
زمان، یهكێكە له بههێزترین ئامرازهكانی پاراستنی کەلەپوری گەلان و هۆکاری مانەوەیان.
ئەگەر، بۆ گەلانی تر، بەتایبەتی گەلانی سەربەخۆ و خاوەن کیان زمان تەنیا هۆکاری پەیوەندی و گواستنەوەی بەرهەمەکانیان بێت،ئەوا بۆ ئێمەی کورد زمان ڕەهەندی سیاسیشی هەیەو هۆکارێکی گرنگی مانەوە و خۆناسین و خۆ جیاکردنەوەمان بوە و دەبێت،بە تایبەتی، لەگەڵ گەلانی تورک، عەرەب، فارس، چونکە جیا لەدابەشکردنی خاکی کوردستان کورد و ئەو نەتەوانە،لە ئاین و هونەر و زۆر جار ڕەنگی پێست و ....، هاوبەشین، بەڵام لەزماندا،بە تایبەتی،لەگەڵ تورک و عەرەب تەواو جیاوازین و زمان تەنیا هۆکاری جیاوازی و شوناسی ئێمەیە، هەر بۆیە هەر دو دەوڵەتی تورکیا و ئێران مافی خوێندن،بە زمانی دایک بە کوردانی باکور و ڕۆژهەڵات ڕەوانابینن و وەک جوداخوازی دەیبینن.
هەر چەندە زمانی کوردی و فارسی هەر دوکیان دو ئەندامی کۆمەڵەی خێزانە زمانی هیندۆ ئەوروپیین، سەر باری هاوبەشی، بەڵام هەر دو زمانەکە قۆناغی مێژویی و گەشە و گۆڕانی خۆیان بڕیوە، تا، وەک دو زمانی سەربەخۆ بەم قۆناغەی ئێستا گەیشتون، پێچەوانەی هەمو ئەو بۆچونە نازانستی و سیاسی و ئامانجدارانەی،کە هەندێک جار زمانی کوردی، بە بەشێک،لە زمانی فارسی دادەنێن، ئەمە، لە ڕاستییەوە دورە و هیچ بنەمایەکی زانستی نییە.
باشوری کودستانیش،بە درێژایی مێژو تا ڕاپەڕینی ئازاری ۱۹۹۱ نەتەوەی سەردەست هەوڵی بچوکردنەوەی بەکارهێنانی زمانی کوردی داوە،بەڵام فشاری سیاسی و ڕەنجی شاعیران و ئەدیبانی کورد، هەمیشە،لە سەنگەری بەرگری و پاراستنی زمانی کوردیدا بون و وەک هۆکاری جیاوازی و مانەوە سەیریان کردوە.
دوای دامەزراندنی حکومەتی هەرێم و حوکمڕانی کوردی سەرباری دەیان زانکۆ و دەزگای میدیایی و دەزگای چاپ و ....، بەڵام دۆخی زمانی کوردی،لە ئاستێکی خراپدایە و بەهۆی ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی و نەبونی سیاسەتی زمانی و پلانی زمانی وسەرباری دەرچونی یاسای ژمارەی ٦ ساڵی ۲٠۱٤ یاسای زمانە فەرمییەکان،لە پەرلەمانی کوردستان،بەڵام تا ئێستا دو ستاندارد و دو زمانی خوێندن هەیە و هەر دەزگایەکی میدیاش،بە ئارەز و بەسەلیقەی خۆی مامەڵە لەگەڵ زمانی کوردی دەکات، بۆ پاراستنی زمانی کوردیش، لە هەژمونی زمانەکانی تر، وەک هەمو بوارەکانی تر حکومەتیش هیچ سیاسەت و پلانێکی نییە.
دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسیش، باشوری کوردستان و قەوارەی هەرێمی کورستان،وەک بەشێک،لە دەوڵەتی عێراق،لە مادەی ٤ دەستوری هەمیشەیی عێراق زمانی کوردی و عەرەبی، وەک دو زمانی فەرمی ناسێنران، بەڵام تائێستا،وەک پێویست و لە هەمو بوارەکانی،کە دەستور ڕێگەی پێ داوە،بەکارناهێنرێت، ئەمەش دەسەڵاتی هەرێم و نوێنەرەکانی کورد،لە بەغدا لێی بەرپرسن.
رۆژی جیهانی زمانی دایک پیرۆزبێت.