ئەمە كودەتا نەبوو، پەیام بوو، چۆن؟؟

هەندرێن شێخ راغب

ئەوەی لە ئەلف‌و بێی سیاسەتی نێودەوڵەتی بزانێت، زۆر باش دەزانێت دەزگای هەواڵگری ئەمریكا‌و روسیا‌و ناوەندە سیاسیەكانی یەكیەتی ئەوروپاو فەرەنسا‌و بەریتانیا، شانەی گرنگیان لەناو سوپای ئەم وڵاتانە هەیە وەكو میسر، توركیا، ئێران، پاكستان، عێراق، ....هتد، بڕۆن كتێبە هەواڵگرییەكانی ئەمریكی‌و روسی‌و ئیسرائیلی بخوێننەوە؟ بزانن چۆن دنیایەك شانەیان هەیە.
ئەم كودەتایەی توركیا هیچ نەبوو جگەلە پەیامێك بۆ (مەشروعی ئەردۆغان) خودی نەیارەكانی ناو حزبەكەشی‌و دەوروبەری دەمێك بوو چاوەڕێییان دەكرد. بەڵام لەوانەیە بەم جۆرە چاوەڕێیان نەكردبێت. مەشروعی ئەردۆغان لە ستراتیژی‌و سیاسی‌و جوگرافی‌و تەماعەكانیەوە، دژی پرەنسیپی ئەمریكا‌و روسیا‌وو ئەوروپیەكانە، ئەوان دژایەتی گەورەیان لەگەڵا شێوازی بیركردنەوەی ئەردۆغان هەیە، سەیری لێدوانەكانی نێوان( ئەڵمانیا‌و ئەردۆغان) بكەن، سەیری شێوەی قسەكردنی ئەردۆغان بكە كە چۆن بەرامبەر ئەوروپیەكان‌و ئەمریكیەكان‌و روسەكان دەوەستێتەوە. بەكورتی مەشروعی ئەردۆغان پێویستی بە وەڵامێك هەبوو.
ئینجا كێ دەڵێ كودەتا شكستی هێناوە، ئەوەی باش سەیری كردبێت، سوپا شاری ئەنقەرەو ئەستەمبوڵی گرت، بارەگای سەرەكی حزبی ئەردۆغانی گرت، كۆلیژی سەربازی گرت، بینای پەرلەمانی كردە فیلم، كۆشكی كۆماری بۆردومان كرد‌و گەمارۆی دا. راگەیاندنی فەرمی گرت، وایكرد ئەردۆغان لە مۆبایلەوە قسەبكات‌و شوێنی خۆی بگۆڕێت؟ كودەتاكە تەواو تەواو سەركەوتوو بوو، تەنانەت ئەو هەزاران كەسەی باسی دەكەن كە هاوڵاتیان رژانە سەر شەقام، سوپا خۆی نەیویست تەقەیان لێ بكات، سەربازم دەبینی بەئاسانی تانكەكەی جێ دەهێشت، چونكە لەبنەڕەتدا پێیان گوتبوو ئەمە پەیامێكەو تەمێ كردنێكەو هیچی دیكە، دوای داگیركردنی هەموو جومگەكانی دەسەڵات، وە خاوەنی فڕۆكەی ئێف شانزەش بیت‌و ئاسمانی وڵاتەكەت لەدەست بێت، مانای نیە بڵێی كودەتا شكستی هێنا..بڕوا بكەن دەسەڵات‌و حكومەت‌و ئەردۆغان كۆتایی پێ هاتبوو، بەڵام خودی بەرنامەكە شتێكی دیكەبوو، چونكە نایانەوێت لەناو چەك‌و چۆڵ‌و جەنگی ناو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوڵەتێكی دیكە بسپێرن بە جەیش‌و سەرباز‌و تانك؟؟
بەبۆچونی من ئەمە پەیامێك بوو درایە توركیا، چەندین جار ئەمریكا داوای دەكرد توركیا بەرامبەر سیاسەتەكانی ئەمریكا لەسوریا هەڵوێستی بگۆڕێت، بەڵام ئەردۆغان چەندین تۆمەتی بێ بنەمای لە راگەیاندنەكانەوە دەخستە پاڵا ئەمریكا، ئایا ئەمە بێ وەڵام دەبێت، ئەمە هەر بۆ نمونە، ئەگینا چەندین دۆسیەی دیكە هەیە..ئەزانی فەرەنسیەكان گوتبویان: ئەم خۆكوژانە لەتوركیاوە دێن‌و بە ئاگاداری ئەردۆغان دەپەڕنەوە بۆ ئەوروپا‌و فەرەنسا‌و دەمانكوژن؟؟ بۆچونم وایە ئەمە نامەیەكی گرنگە نەك بۆ خودی توركیا‌و ئەردۆغان، بەڵكو بۆ هەموو ناوچەكە، قەناعەتم پێ بكەن ئەم زلهێزە نێودەوڵەتیانە، ئێستا دەتوانن هەمان سیناریۆی توركیا لە ئێران‌و سعودیە دووبارە بكەنەوە.  وەك باسم كرد شانەی گەورەیان هەیە، بۆ پرۆسەیەكی لەم جۆرەش ئاساییە چەند ئەفسەرو سەدان سەرباز‌و هاوڵاتی ببنە قوربانی، ئەمە بەشێكە لە پێداویستیەكانی سیناریۆیەكە.
بەڵام بیریشمان نەچێت، ئەم پەیامەی درایە دەسەڵاتدارانی توركیا‌و سوڵتان ئەردۆغان؟؟ ناوخۆییش بوو، واتا لەناوخۆی توركیاش دژایەتی مەشروعی ئەردۆغان هەیە، ئەمەش لەگەڵا ئەم بابەتەی باسم كرد یەكانگیرە.


18/07/2016



وتارەکانی تری نوسەر