روسیا بەرەو زەلكاوەكە!

هەندرێن شێخ راغب

ئەمریكا تاك جەمسەری نێودەوڵەتی‌و سیاسەتی ناوچەكەمانە، بەڵام بەرەی نەیارانی ئەمریكا زۆرن، چین، كوبا‌و بەشێكی زۆرینەی ئەمریكای لاتین، كۆریای باكور، ئێران، روسیا، تەنانەت لەگەڵا خودی ئەوروپیەكانیش جەنگی ساردی هەیە..سەرباری ئەم بەرەیە ساڵی 2001  جیهانی ئیسلامی‌و عەرەبی ئاست‌و كێرڤی دوژمنایەتی ئەمریكا هەڵكشا‌و تەقینەوەكانی 11ی سێبتێمبەر بەرەیەكی ئاڵۆزو گەورەی جیهانی عەرەبی‌و ئیسلامی لەدژی ئەمریكا كردەوە..بۆیە بۆ ئەمریكا ئاسان نیە ئیدارەی ئەم هەموو ناكۆكیانە بدات، بەتایبەت دوای جەنگی ئەفغانستان‌و عێراق‌و دواتریش بەهاری عەرەبی ئێرەی كردە زەلكاوی گەورەی خوێن‌و جەنگ..ئەگەر روسیا بێتە ناو زەلكاوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فشارەكانی سەر ئەمریكا كەم دەبنەوە، نەیارەكانی دابەش دەبن بەسەر روسیاشدا؟؟ روسیاش دەكاتە شەریكە رقی خۆی سەبارەت بە دنیای ئیسلام‌و عەرەب؟؟ بۆ نمونە روداوەكەی كوشتنی باڵیۆزی روسیا لەئەنقەرە كاتێك بكوژەكە هاوار دەكات اللەاكبر‌و بەنیەتی تۆڵە فیشەك دەتەقێنێت، پێشووتر اللەاكبریان دەكرد بۆ كوشتنی ئەمریكیەكان، ئێستا بۆ روسیەكانیش؟؟ بۆیە ئەمریكا دەزانێت دنیای ئیسلامی‌و عەرەبی رقێكی زۆریان بەرامبەری هەیە، ئەویش دێت دۆسیەكان بۆ روسەكان جێدەهێڵێت‌و ئەم رقە دەگوازێتەوە سەر روسەكان، ئینجا داهاتوو سەیر بكەن دنیای ئیسلامی‌و عەرەبی‌و روسی تێك بەردەبن‌و ئەمریكاش لەدورەوە دەبێتە ریش سپی‌و ورد وردیش بەرژوەندیەكانی خۆی شەن‌وكەو دەكات.. ئەمریكا ئەم هەموو رقەی بەرامبەری هەیە لەناوچەكە دەبێت بەلایەكدا بڵاوی بكاتەوە بۆ ئەم مەبەستەش روسیا شان‌وملی هەڵدەگرێت، داهاتوو زۆر روداوی دیكە دەبینین؟؟.


31/12/2016



وتارەکانی تری نوسەر