به‌رپرسه زمان درێژه‌كانی كوردستان و عیراق زوو زوو باسی دیموكراسی ده‌كه‌ن، وه‌ك نوقڵی ترش و شیرین ئهیبهخشنهوه به‌سه‌ر هاووڵاتیانی كوردستان و عیراقدا. له‌نێوخۆی حزبه‌كانیشدا وه‌ك گوڵێكی نایلۆن- لاسك دڕكاوی- ئه‌یكه‌ن به‌به‌رۆكی ئه‌ندامه‌كانیاندا. جا من گومانم نییه له‌وه‌ی هه‌رچییه‌ك لای حزبی كوردستانی و عیراقی زیاده‌ڕۆیی تێدا كرا و زۆر وترایه‌وه ئه‌وه بزانه فشه‌ڵه و بوونی نییه و درۆیه.
من وانه‌ی دیموكراسی ناڵێمه‌وه، به‌ڵكو به‌ساده‌یی بۆ به‌رپرسانی كورد‌و عیراقی روونده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵكو ببێت به‌وانه‌یه‌ك بۆیان، چونكه زۆرجار درۆ به‌ده‌م وڵاتانی تریشه‌وه ده‌كه‌ن. به‌نموونه‌یه‌ك ئه‌مه شیده‌كه‌مه‌وه- كه ده‌كه‌ونه قسه ده‌ڵێن له ئه‌مریكاش وه‌زیره‌كان حزب ده‌سنیشانیان ده‌كات، له ئه‌مریكاش ئه‌ندامانی حزبی دیموكرات و كۆمارییه‌كان پابه‌ندن به حزبه‌كانیانه‌وه، له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ئه‌مه و ئه‌وه و سه‌دان قسه بزركاندنی تر... به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه یان نایزانن یان ناگه‌ڕێن به‌شوێن زانیندا، یان درۆ ئه‌كه‌ن.
رێگه‌م بده‌ن بیرتان بگوازمه‌وه بۆ بایه‌تی سه‌ره‌كی، تا حزبه كوردییه‌كان به‌راست و چه‌پییه‌وه- عه‌لمانی و ناعهلمانییهوه كه من خۆم گومانم له‌بوونی حزبی عه‌لمانی هه‌یه له‌كوردستان- تێیانگهیهنم كه مانای دیموكراسی ئاوایه! دیڤێد فرۆم نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و پارێزه‌ره، ئه‌م پیاوه خاوه‌نی 9 كتێبه، له كه‌نه‌دا له دایكبووه، به‌ڵام ئێستا هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكییه، له هه‌ر سێ زانكۆی تۆرینتۆ و بێل و كۆلێژی مافی زانكۆی هارڤارد بڕوانامه‌ی به‌ده‌ست هێناوه. ساڵی 1980وه‌ك "خۆبه‌خش" هه‌ڵمه‌تی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی رۆناڵد رێگان –ی رێكخستووه كه كاندیدی كۆمارییه‌كان بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی حزبی كۆماری بووه ساڵی 1988. نووسه‌ری وتاره‌كانی جۆرج ده‌بیلیو بۆش بووه و دواتر بۆش پێشكه‌شی ده‌كردن. كه‌سێكی كۆنسه‌رڤاتیڤه و ئه‌ندامی حزبی كۆمارییه‌كانه. كاتێك كه دۆناڵد تره‌مپ پاڵێورا له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه ئه‌م كۆماریخوازه دژبوو. بیرم نایه‌ت چه‌ند دوای هه‌ڵبژاردن بوو له‌گۆڤاری The Atlantic وتارێكی نووسی له‌ژێر ناوی "بۆچی ده‌نگم به تره‌مپ نه‌دا؟!".
ئه‌و به‌ئاشكرا له وتاره‌كه‌یدا نووسیبووی: "ده‌نگم به هیلاری كلنتۆن دا، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ڵكی ده‌بێت بۆ من، به‌ڵكو له‌به‌ر به‌رگریكردن بوو له یاسا و رێساكانی دیموكراسی له‌ئه‌مریكا، وێرای ئه‌وه‌ی ناكۆكم له‌گه‌ڵ هیلاری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له، به‌ڵام پێموابوو هیلاری پابهنددهبوو به كۆمه‌ڵێك پێودانگی دیموكراسیی كه تره‌مپ قه‌شمه‌ری پێدێت."
دوای ئه‌م هه‌ڵوێسته سیاسییه ئاشكرایهیی نه حزبی كۆمارییه‌كان بانگیانكرد سزای سیاسی بده‌ن، نه مووچه‌كه‌شیان بڕی و نه له حزب-یش ده‌ریانكرد و نه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهات له‌لایه‌ن ملهوڕ و ملكه‌چ و سیخوره‌كانی حزبه‌وه، چونكه به‌رله‌وه‌ی ئه‌م له‌دیموكراسی گه‌یشتبێت هاورێكانی له كۆمارییه‌كان دیموكراسیان وه‌ك میدالیا كردۆته ملی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیان. له‌سه‌روو ئه‌مه‌شه‌وه یه‌ك كتێبی 300 لاپه‌ڕه‌ی له سه‌ر سیستمی خراپی حوكمڕانی تره‌مپ ده‌ركرد.
كۆتا قسه‌ی من ئه‌وه‌یه، ئه‌مه نموونه‌یه‌كی زۆر ساده‌یه له ماف له سیستمی دیموكراسیدا. جا با له عیراق و كوردستان ئه‌وه‌نده درۆ له‌گه‌ڵ چه‌مكه‌كان نه‌كرێت. راستی ره‌فتاری سیاسی حزبه‌كان و سیاسییه‌كان چۆنه، ئاوا گوزارشتی لێبكه‌ن. دیموكراسییه‌كی عه‌یاره 24 پیشانی خه‌ڵك و ئه‌ندامانی حزب نه‌درێت، له‌كاتێكدا ئه‌و دیموكراسییه‌كی هه‌یه له ته‌نه‌كه و فافۆن و مقه‌با دروستكراویش سوكتر و بێ نرخ تره، چونكه له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و دیموكراسییه ئارتیفیشیهڵ-ه (موزه‌یه‌فه)دا سه‌دان كه‌س بوون به قوربانی كه خۆم یه‌كێكم له‌وانه.