مانگی دیسێمبه‌ری ساڵی پار بوو، سه‌عات 7 و ده ده‌قیقه به‌یانی بوو ژیلا-ی كچم گه‌یانده به‌رده‌م زانكۆی مینیسۆتا. هێشتا دنیا رووناك نه‌بوو بۆوه. كاتێك له پاركی ئۆتۆمبێلی زانكۆ هاتمه ده‌ره‌وه و ده‌ستمكرده‌وه به رۆیشتن زۆر له‌سه‌رخۆ ئه‌ڕۆیشتم. ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس له‌ته‌نیشتمه ئه‌ڕۆیشت. لاشعوری پۆلیس له ئه‌مریكا هه‌یبه‌ت و ترسێكی گرانی هه‌یه. هێواشی رۆیشتنی ئۆتۆمبێلی پۆلیسه‌كه ترسی خسته دڵمه‌وه.
من خێراترم كرد، ئه‌و هاته دوای من و له‌ناكاو گڵۆپی فه‌راره‌ی سه‌ر ئۆتۆمێلهكهی هه‌ڵكرد، واته پێمئهڵێت بوه‌سته. لامدایه لای قه‌راغ شه‌قامه‌كه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌م راگرت. به‌پێی یاسا كه پۆلیس دائه‌به‌زێت له ئۆتۆمبێلهكهیی و ده‌گاته لای تۆ، ئه‌بێت هه‌ردوو ده‌ستت له‌سه‌ر سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه بێت، ئه‌ویش به‌سه‌ری په‌نجه ئهیكێشێت به جامی تەنیشت شۆفێر وه‌ك ئاماژه بۆ داگرتنی جامه‌كه ئه‌گه‌ر جامهكهت كراوه نه‌بێت. نابێت له نیوه‌ی جامه‌كه كه‌متر داگریته خواره‌وه. پێکەنین و گاڵتەو گەپ نییە. ڕوخساری ھەردوولا ئەبێت جددی بێت.
به‌رێزه‌وه پۆلیسه‌كه به‌یانی باشی لێكردم و وتی: "ئه‌م ئۆتۆمبێله هی خۆته؟". هه‌مووی شه‌ش مانگ بوو كڕیبووم بۆ خێزانه‌كه‌م، وتم: "نه‌خێر به‌ناوی خێزانهكهمهوهیه". وتی:"ئه‌توانم په‌ڕاوی یاسایی ئۆتۆمبێله‌كه و مۆڵه‌تی لێخوڕین و بیمه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ببینم؟". وتم:"به‌دڵنیایی".
كاتێك په‌ڕاو و بیمه و مۆڵه‌تی شۆفێریم دایه، رۆیشت و پاش كه‌مێك گه‌ڕایه‌وه، وتی:"به‌رێز هه‌ردوو جامی پێشه‌وه‌ی لای شۆفێر و لای سه‌كن، رهشترن له‌وه‌ی مۆڵه‌ت پێدراوه له ویلایه‌تی مینیسۆتا". من تێمگه‌یاند كه ئه‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌م كڕیوه كه‌س پێی نه‌وتووم. ئه‌ویش وتی:"تۆ له ویلایه‌تێكی تر كڕیوته، هه‌ر ویلایه‌ته‌وه یاسایه‌كی هه‌یه، به‌هه‌ر حاڵ نابێت تاریكی ئه‌و دوو جامه‌ی پێشه‌وه له 30% زیاتر بێت". ئامێرێكی بچكۆڵه‌ی ده‌رهێنا هه‌ر به‌قه‌ده‌ر پاكه‌ته شقارته‌یه‌ك بوو، پێوه‌ری خوێندنه‌وه‌ی تاریكی جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پیشاندام كه 50% ره‌ش بوو. تێگه‌یشتم مناقه‌شه‌ی ناوێت. وتی: "من له ناو سیستمه‌كه مۆڵه‌تی 2 رۆژت بۆ ئه‌نووسم بۆ چاككردن، تا دوو رۆژی تر ئه‌و له‌زگه‌یه‌ی لێكه‌ره‌وه و بیكه به 30%".
لێره‌دا گفتۆگۆ ته‌واو، كاتێك رایگرتم و په‌ڕاوی ئۆتۆمبێله‌كه و مۆڵه‌تی لێسه‌ندم و بردی بۆ ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆی بۆ پشكنین تا بزانێت سه‌رپێچی ترم هه‌یه یان نا، من به‌دوای پۆلیسه‌كه‌دا دانه‌به‌زیم و چه‌له‌حانێی له‌گه‌ڵ بكه‌م. چونكه له‌ئه‌مریكا له‌كاتی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه تۆ بۆت نییه ده‌رگا بكه‌یته‌وه. ته‌نیا ده‌ست به‌ریت بۆ ده‌رگاكه بۆی هه‌یه ده‌مانچه راكێشێت و ته‌قه‌ت لێ بكات.
ئه‌م قسانه‌م بۆئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ئه‌یبینم له كوردستان مه‌سه‌له‌ی سه‌رپێچی و كاری قه‌ده‌غه له شۆفێریدا. پۆلیسی هاتووچۆ كاتێك دوای هه‌یه بۆ نه‌كردنی ئه‌و كاره، یان ئۆتۆمبێل راده‌گرێت، نازانم بۆ خه‌ڵك له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دائه‌به‌زێت و چه‌له‌حانێ له‌گه‌ڵ پۆلیس ئه‌كات؟. ئه‌م هه‌موو قسه‌كردنه بێسووده چ كه‌ڵكی هه‌یه كه نه‌بێت به په‌ند و دواتر سوودی لێوهنهگیرێت.
له‌ساڵی 1993ه‌وه ئه‌ڵێن ئۆتۆمبێلی جامڕه‌ش قه‌ده‌غه‌یه. تائێستا خه‌ڵكی ئه‌و كوردستانه پابه‌ند نابێت پێوه‌ی. كاتێك لههاووڵاتییهكی ئاسایی ده‌پرسیت بۆ جامی سه‌یاره ره‌ش ده‌كه‌یت، ده‌ڵێت ئه‌ی بۆ لێپرسینه‌وه له به‌رپرس و منداڵی به‌رپرسه‌كان ناكه‌ن. تۆ ئه‌و سه‌رپێچییه مه‌كه با منداڵی به‌رپرس و به‌رپرسه‌كان نامۆ و نایاساو ناپه‌سه‌ند و سه‌رپێچیكار ده‌ركه‌ون، تاوه‌كو تۆش یاسایی و به‌رپرسیار و دڵسۆز ده‌ركه‌ویت.