وه‌رزشه‌وانه‌كان ته‌نیاترین كه‌سن له سه‌رده‌می كۆرۆنا-دا
لوقمان غەفور
كاتێك كۆرۆنا ڤایرۆس وامان لێده‌كات هه‌موو له‌ماڵه‌كانمان بسره‌وین و دانیشین، ئیتر هێدی هێدی شوێنه گشتییه‌كان چۆڵ ده‌بن، به‌ڵام هیچ كام له‌و چۆڵبوونه به ئازارتر و ناخۆشتر و هۆشپڕوكێنه‌رتر نییه كه یاریزانان چوارده‌وریان به‌چۆڵی ده‌بینن.
ره‌نگه خاوه‌نی رێستورانتێك كاتێك رێستورانته‌كه‌ی به‌چۆڵی ده‌بینێت ته‌نیا خه‌می لای دارایی و بزنسه‌كه‌یه‌تی، كاتێك چوارده‌وری مه‌ككه له سعودیه‌ی عه‌ره‌بی به‌چۆڵی ده‌بینرێت نیشانه‌ی لاوازبوونی ئیمان نییه له جیهانی ئیسلامی‌دا. كاتێك شه‌قامه‌كان چۆڵده‌بن نیشانه نییه بۆ ئه‌وه‌ی عاشقان توانایان نه‌ماوه پێكه‌وه كه‌مێك خه‌می دنیا به‌با بكه‌ن. مامۆستایه‌ك ئه‌توانێت تێكڕای ماوه‌ی ئه‌م كۆرسه‌ی خوێندنی زانكۆ كه پێنج هه‌فته‌ی ماوه به چه‌ند وانه‌یه‌كی ئۆنلاین كۆتایی بێنێت.
به‌ڵام هه‌رگیز، وه‌رزشه‌وانێك به‌مێشكیدا نایه‌ت یاریگا به چۆڵی ببینێت. كاتێك گۆڕپانی و یاریگاكان چۆڵ ده‌بن به‌های وه‌رزش و خۆشیی هیچی تیانامێنێت، له‌دوو لایه‌نه‌وه زیان و ئازار به‌جه‌سته‌ی ماسولكه‌ی به‌هێزی وه‌رزشه‌وانان ده‌گات. له‌لایه‌ك هه‌ست ئه‌كات كه‌سێك نییه هاواری بۆ بكات و بۆی بقیژێنێت و هانی بدات. له‌لایه‌كی تر هه‌ستده‌كات ئیتر یانه‌كان ئاماده‌نین ژیانی بۆ ده‌بینبكه‌ن. كه‌واته ئیتر ژماره 11 لای هه‌ندێك یانه‌ی تۆپی پێ كه به هانده‌ران ده‌درێت. بوونی نییه له گۆڕپانه‌كه‌دا.
وه‌رزش به هاتووهاوار و ده‌نگی زوڵاڵی هانده‌رانه‌وه خۆشه. كاتێك له 27 ی فێبریوه‌ری یاری نێوان ئینته‌رمیلانی ئیتالی و لۆدۆگۆریتس-ی بولگاریم بینی له یۆرۆلیگ. یارییه‌كه هێنده بێ هه‌ست بوو، دۆخه‌كه، رێك له یاری تۆپی سه‌رمێزی ئاسنین ده‌چوو كه دوو كه‌س له‌مبه‌روو له‌وبه‌ر مێزه‌كه یاریزانه بێگیانه‌كانیان ئه‌جوڵاند.
له‌نێو یاریگاكه ده‌نگی شاوری داوه‌ر و هاواری یاریزانان ده‌نگی ده‌دایه‌وه. هانده‌رێكی تیا نه‌بوو له‌نێو شوێنی سه‌یركه‌رانه‌وه به‌سه‌ر داوه‌ردا بقیژێنێت و له‌گه‌ڵ شاوری فاوڵ-دا خۆی توڕه بكات. ته‌نانه‌ت یاریزانه‌كان هیچ هه‌ستێكیان نه‌بوو فشار له‌سه‌ر یه‌ك دروستبكه‌ن. هێرشی یاریزانان هێنده خاووخلیچك بوو هه‌ر ده‌تگوت به‌زۆر په‌لكێشی ناو یاریگات كردوون.
ئه‌ی بۆ سه‌یری یاری به‌یسبۆڵی نێوان یانه‌ی یۆمیۆری جایه‌نس و یاكلت یه‌بتلگ-ی ژاپۆن ناكه‌یت كه له 9ی مارچ، یه‌ك كه‌س ئاماده‌نه‌بوو سه‌یری یاریه‌كه بكات. هه‌میشه له یارییه‌كاندا ترسی یاریزانانی به‌یسبۆل ئه‌وه‌یه، كاتێك به هه‌موو هێز له تۆپه‌كه ئه‌سره‌وێنن هه‌موو خه‌میان ئه‌وه‌یه تۆپه‌كه رێ هه‌ڵه‌نه‌كات بۆ ناو هانده‌ران و یه‌كێك نه‌پێكێت، به‌ڵام ئێستا له‌ژاپۆن نه‌ك ترسیان نییه له‌وه، به‌ڵكو توانای پیاكێشانی تۆپه‌كه‌ش نه‌ماوه. هه‌ربۆیه خولی به‌یسبۆڵی ژاپۆنیش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ژاپۆنه‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، چونكه كه‌س نییه بێت ببێت به هانده‌ر، به‌كوردی و به‌كورتی پێیانوتن: “ئێوه یاری بۆ كێ ده‌كه‌ن؟!”
له‌جامی جیهانی خزانی سه‌ر به‌فر بۆ ژنان-ی 30 كیلۆمه‌تر له هۆڵمنكۆڵین-ی نه‌رویج، رۆژی 7ی مارچ، ژنه پاڵه‌وانه‌كان تێكڕا هه‌ر خۆیان و به‌فری سپی به‌ده‌ره‌وه بوون. كه‌س نه‌بوون هاوار بۆ “كاسرین رایس” بكات و بڵێ پێشكه‌وه هه‌ر تۆ یه‌كه‌می!. كه‌سێك له‌وێ نییه چه‌پڵه‌رێزانی بێت بۆ براوه‌ی یه‌كه‌م كه قردێله سوره‌كه‌ی بچڕاند. كێبڕكێكاره ژنه‌كان نه‌ك خه‌نده له‌سه‌ر ده‌موچاویان نه‌ئه‌بینرا، به‌ڵكو یه‌كه‌مه‌كه‌ش دڵخۆش نه‌بوو به بردنه‌وه‌یه.
رۆژی 8ی مارچ به‌بێ هیچ هانده‌رێك خولی به‌هێزی به‌هار بۆ سۆمۆ كه خۆلێكی تایبه‌تی زۆرانبازییه، به‌رێوه‌چوو. دیمه‌نه‌كان پێیانوتین: ئه‌ی تۆ خۆت له‌به‌رده‌می كێ-دا نمایشده‌كه‌ی ئه‌ی پاڵه‌وانی زۆرانبازی ئۆساكا-ی ژاپۆن. هه‌ر خۆتان و خۆتان و خۆتان سه‌یری له‌شولار و یه‌كتربه‌زه‌ویدانی یه‌كتری ده‌كه‌ن.
له‌هۆڵی داخراوی گۆڵدڤارب له زانكۆی جۆنز هۆبكز له بالتیمۆر، رۆژی 6ی مارچ، یاریزانانی زانكۆی یه‌شفا-ی ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر په‌یمانگای ویرسستر له خولی زانكۆ و په‌یمانگاكاندا وێرای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه‌كه به‌جه‌سته‌یه‌كی گه‌رم و گوڕه‌وه گێبڕكێیان ده‌كرد، به‌ڵام نه‌ك جارێك ده جاری دیكه‌ش تۆپه‌كه‌یان هه‌ڵدایه‌ته ناو سه‌به‌ته‌كه‌وه، ئه‌وا هیچ چێژ به‌خش نه‌بوو لایان، چونكه ته‌نیا ئه‌و دوو كه‌سه هاتوهاواریان بۆ ده‌كردن كه له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا تاقانه و بێ ترسی كۆرۆنا دانیشتبوون.
دواوته ئه‌وه‌یه یاریزانه‌كان بێئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن نه‌ك هێدی هێدی جه‌ماوه‌ر و هانده‌ریان له‌چوارده‌ور نامێنێت، به‌ڵكو دوور نییه كۆرۆنا ڤایرۆس ئه‌ستێره‌ی به‌ختی نازناویشیان لێوه‌رگرێته‌وه.
10/03/2020
وتارەکانی تری نوسەر