ئێوه " هه‌ندێ كاندید" كه حكومه‌ت خانه
نشینی كردوون به پله‌ی به‌رزو ئیمتیاز، ڕوفاهیهت قیامه‌تی لێ گۆڕیون به ئیقامه‌تی
دونیایی، بۆچی به‌رۆكی یه‌كگرتوو به‌رناده‌ن بۆ كاراكته‌ری نوێ و گه‌نجی نوێ و عه‌قڵی
نوێ، ئێوه خانه نشینن واته ڕۆشتنه‌وه بۆ ماڵ و ماڵنشین بن نه‌ك حیزب نشین و ئهمیندارنشین
و پۆست نشین به بێ ئه‌وه‌ی تهنزیراتێكی فكری و ئیزافه‌یه‌كی نوێتان پێ بێت بۆ دۆخی
خراپ و چه‌قبه‌ستووی یه‌كگرتوو كه له سایه‌ی ئێوه‌دا یه‌كگرتوو به‌م دۆخه گه‌شت
و بێ هه‌ڵوێست و بێ پڕۆژه‌و بێ ڕوئیاتان كرد به‌هۆی پۆسته‌كانی ئێوه‌وه تا ئه‌و ئاسته‌ی
ئێستا كه‌س به‌خیلی پێنابات؟
یه‌كگرتوو ده‌بێت بگه‌ڕێ به‌شوێن كاره‌كته‌رێكی
كاریزمی و كه‌سێكدا كه سیاسه‌ت بكات نه‌ك وه‌عزو ئیرشادی دینی و حكومی و حیزبی تێكه‌ڵ
بكات، واته كه‌سێك یه‌كگرتوو تێۆریزه بكاته‌وه به مۆدێلێكی نوێتر، بۆیه ئه‌مانه‌ی
ئێستا زه‌حمه‌ته توانستی ئه‌وه‌یان هه‌بێت!؟
بۆیه حیزبی كوردی ئه‌سته‌مه بگۆڕێت،
ئیتر كۆنگره چی بكات و چی بگۆڕێت و چۆن بیگۆڕێت، ئایا ئومێدێك هه‌یه بۆ ڕیفۆرم؟
كۆنگره‌ی حیزبی كوردی بۆ ڕیفۆرم و نوێبونه‌وه
نییه، ته‌نها بۆ گۆڕین و ئاڵوگۆڕی هه‌ڵپه‌و ته‌ماعی سیاسیه، ئه‌وكاته‌ی ته‌ماعی سیاسی
و هه‌ڵپه‌ی حیزبی و حكومی نه‌ما، ئیدی حیزب خۆی عه‌یامێكه گۆڕاوه‌و بانگ و كۆنگره‌و
دروشمی ناوێ، بۆنمونه "یه‌كگرتوو" ئه‌وكاتانه‌ی ئه‌م ته‌ماع و هه‌ڵپه‌یه
نه‌بوو، كاری ڕێكخراوه‌یی جوانتر‌و شكۆدارترو تهقوادارتربوو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ئه‌ده‌بی
وه‌رع و ئیخلاس و ئیمان، لێ ئێستا دۆخه‌كه گۆڕاوه‌و كۆنگره‌ش هیچ ناگۆڕێت جگه له‌و
ته‌ماعه سیاسیانه نه‌بێت له گروپێكه‌وه بۆ گروپێكی تر، له كابینهیهكهوه بۆ
كابینه‌یه‌كی تر، بۆیه با ئه‌وانه‌ی وه‌زیر بوون پێشتر‌و ته‌ماعی پۆست به‌ره‌و هه‌ڵدێرو
بندێری بردن خۆیان بۆ ئه‌زمونی ئه‌میندار تاقی نه‌كه‌نه‌وه! گه‌ر كاره‌كته‌رێكی وه‌ك
"مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین"یش هاتنه‌وه‌كه‌ی بۆ به‌رگرتن نه‌بێت له
ته‌ماعی ئه‌م برایانه به‌دڵنیاییه‌وه نه‌هاتنه‌وه‌ی باشتره‌و كۆنگره‌ش نه‌به‌ستنی
باشتره، به‌واتایه‌كی تر یه‌كگرتوو گه‌ر بیه‌وێت خۆی بگۆڕێت ده‌بێت ڕێك و ڕاست سنور
بۆ ته‌ماع و هه‌ڵپه‌ی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی بكێشێت كه له ڕابردوودا چه‌ند لاواز بوون
له‌به‌رده‌م پۆست و هه‌ڵپه‌و ئیمتیاز‌و بیرۆكراسیه‌تی حكومه‌تدا.
پێویسته حیزب ئه‌وه‌نده به‌لاش ڕه‌مزه‌كانی خۆی
نه‌كوژێت چونكه كه ڕه‌مز نه‌ما چه‌ندساڵێكی تر هه‌مووی ده‌بێت به كاندیدی گه‌وره
گه‌وره بۆ پۆستی گه‌وره!؟