فیل وه‌ك سومبولی کۆماریەکان و کەریش وه‌ك سومبولی
دیموکراتەکان له ئه‌مریكا بوه‌ته لۆگۆ، گوزارشتێکی کۆمیدیە بۆ دابەشکردنی ئه‌مریكا بۆ هێزی كه‌رو هێزی فیل، ئێستا ململانێكانی سه‌رۆكایه‌تی كۆشكی سپی یه‌كلایی بویه‌وه بۆ هه‌ردو كاندیدی دیموكرات و كۆماریه‌كان هیله‌ری و ترامپ كه هه‌ڵگری لۆگۆی كه‌رو فیلن، له كولتوری ئه‌م ڕۆژهه‌ڵاته‌ی كه قه‌ت ڕۆژی لێهه‌ڵنه‌هاتوه! لۆگۆكان گه‌نم و جۆو كۆتر‌و ئاسك و ته‌وقه‌و كتێب و قه‌ڵه‌م و شتی له‌م بابه‌ته‌یه كه‌چی به‌واقیعی به‌ربوونه‌ته گیانی یه‌ك وه‌ك حه‌یوان و كه‌رو فیل و مانگا‌و ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م دێت توندوتیژی و بێحورمه‌تی و گه‌نده‌ڵییه به سیستم و یاسا‌و به شكۆی ئینسان وه‌ك بونه‌وه‌رێكی عاقڵ، له‌ئه‌مریكا لۆگۆی حیزبه‌كان شتی نامه‌ئلوف و سه‌یرو سیمبولیكن، بۆ هێزو پاوه‌رو مانه‌وه‌و شكۆی خودی مرۆڤ، مانایەکی ئاژەڵیانە ھەیە بۆ دیموكراسی لە ئەمریکا کە ئەویش داننانە بە شکست و قبوڵکردنی سەرکەوتنی ئەوی دی، كه سیفەتێکی ئاژەڵیانەیه، له‌وڵاتە شەرقیەکاندا ئەڵتەرناتیڤی قبوڵکردن سرینەوەو تۆمەتھەڵبەستن و گرتن و زمانی شه‌ڕو تفه‌نگه، لە ئەمریکا سوتاندن و زمانی چەک و توندوتیژی لە ھەڵبژاردنەکاندا وەک سیفەتێکی شەرانگێزی لە ئینسان سەنراوەتەوەو دراوە بە "فیل و کەر" کە نە تاڵانی ئەکەن و نە شه‌ڕ.
بەھێزی ئەمریکا لەو سیستمە رەگداکوتراوە پراگماتی و نھێنیەدایە نەک بوونی چەند کەسایەتیەک و سەرخستنیان بۆ سەرۆکایەتی، کاریگەری ئەو کەسایەتیانەش لەبیر ناکرێ بۆ ئەمریکا، ئەمریکا ئەوەندەی ووڵاتی سیستم و ئابوریە، ئەوەندە ووڵاتی كه‌سایه‌تی سیاسی نییه، ئه‌گینا دۆناڵد تڕا‌مپ و هیله‌ریی دوو گه‌مژه‌ی دنیای مۆدێرنێته‌و دوكه‌سی شه‌عبه‌وی زیاتر هیچ نین، ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ڕێوه ده‌بات شتێكه پێی ده‌وترێت بیركردنه‌وه له هێز له وڵات له ئاسایشی تاك.
نوسەرێکی ئەمریکی کاتی خۆی بە جۆرج بۆشی سەرۆکی وت چۆن بویتە سەرۆک کە ناوی چەند پایتەختێکی ئەوروپی نازانیت، ووتی، ئه‌وه‌ی بۆ ئەمریکا گرنگە دڵسۆزیە نەک زیرەکی، ئێستاش ترامپ و هیله‌ری دوو كاراكته‌رن ده‌شێ گه‌مژه‌و پۆپۆلیست بن، نه‌زان بن و دژی یه‌ك بن، به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕاسیست بن وه‌لێ دژی وڵاته‌كه‌ی خۆیان و یاساكان نین.