بیوەستێنن

کاوه‌ محه‌مه‌د

تێگەیشتن لەدەرکردنی هەر یاسایەک، تەنها ناونیشان و ناوەرۆکە شکلیەکەی و هۆکاری دەرکردتی نیە، بەڵکو لەتەوقیت و سیاقی سیاسی و دۆزینەوەی ئەو (مین)انەیە کە لەنێو وشە و رستەکانیدا چێنراون..

 
لەم روانگەیەوە هێنانەپێشەوەی پێشنیارە یاسای (رێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی) لەپەرلەمانی کوردستان، هەنگاوێکی مەترسیدارە کە لەسایەی حکومەتێکی پۆلیسیدا و لەم تەوقیتەدا کە دەسەڵاتدارانی هەرێم قوڕ و لیتەی شکستەکانیان تا گەردنیان هاتووە و لەهەموو کاتێک زیاتر سەنگەریان لەئازادی و رەخنە و رای جیاواز گرتووە، ئەو یاسایە تێپەڕێنرێت و وشە و کۆمێنت و را و بۆچوون بە یاسایەکی مەترسیدارتری وەک (یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر)ەوە ببەسترێتەوە و لە(یاسای کاری رۆژنامەنووسی) دووربخرێتەوە کە لانیکەمی ئازادی نووسین و رادەربڕینی تێدا فەراهەمکراوە..

 
بۆیە هیوادارم هەر پەرلەمانتارێکی کوردستان کە خۆی بە پشتیوانی ئازادی و کرانەوە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ستەمکاری دەزانێت، بەهەموو شێوەیەک رێگری لەتێپەراندنی ئەو پێشنیارە یاسایە بکەن و چەکێکی دیکە نەدەنە دەست دەسەڵاتداران بۆ بەرتەسککردنەوەی زیاتری ئازادییەکان و سەرکوتکردنی ئازادیخوازان..


16/08/2020



وتارەکانی تری نوسەر