كشانەوەی ئەمەریكاو راكانەكەی كەركوك

لەتیف فاتیح

1
كشانەوەی ئەمەریكا لە سوریا
جارێكیان وتم بە درێژای ئەم مێژوو بە قەد ئەم چەند ساڵە شەقاوە حوكمی دنیای نەكردووە ، ترەمپ لە شەقاوەدەچێت ، كاتی خۆی من وتم ئەم پیاوە دەیباتەوە ، ئەو كاتە كەس بۆ ئەوە نەدەچوون سەركەوێ‌ ، سەركەوت ، واتە دۆخەكە وای دەخوازت  شەقاوەكان  بێنە پێشەوە ، ترەمپ ، پۆتن ، ئەردۆغان ، دەسەڵاتدارەكانی سعودیە و شوێنەكانی دیكە ئەو راستیە دەسەلمێنن ، بەڵام شەقاوەكان  رەنگە هەمیشە بڕیارەكانیان خەڵك توشی شۆك بكات ،هەرچەند جۆرێك لە هێمنی و خۆ ڕاگرتنی گەرەكە ، ئەم تویتەی ترممپ كە هەموو میدیای سەرانی دنیای بە خۆیەوە سەرقاڵ كردووە ، قسەیەكەو تەواو ، نازانین بەیانی چی دەبێت ، بەڵام خۆ دەبێت ترەمپ لە تەك لایەنێكی بەرانبەردا لەسەر ئەو كشانەوەیە رێككەوتبێت ، وەك ئەوەی كاتی خۆی لە 2008 ئەمەریكا لە تەك مالكیدا رێكەوتن بۆ كشانەوەكە ، دواتر چی ڕوویدا ئەوە شتێ‌ ترە ، قسەمان لە سەر ئەوەیە هەر بەڕاست ئەمەریكا بە چۆكا هات و دوای نەمانی داعش بە قەولی ترەمپ ئیشیان لێرە نەما .
لە هەموو لایەك زیاتر كورد دەبێ‌ لە بەرانبەر ئەو بڕیارە یەكگرتوو یەك هەڵوێست بن ، بە تایبەت كوردی رۆژئاوا ، ئەوەشمان بیر نەچێت ئەمەریكاو هێزەكانی لێرە بن یان نا كورد هەیەو كەس ناتوانێ‌ نكوڵی لە بوونی بكات ، رۆژێكیش هەر دێ‌ خۆری كوردیش هەڵبێت .
2
راكان جبوری خۆی شاردوەتەوە یان ؟
من بڕیارەكەی فایەق زێدانی دادوەرم بینی كە بۆ گرتنی جبوری دەرچووە ، جبوری كاری نەشیاوو گەندەڵی كردووە ، لە پارەی كۆچبەران 7 ملیار دینار بزرەو دیارە دەستی لە حەپەلوشكردنیدا هەبووە ، هەروەها بڕیاری ناجۆری دەركردووە ، ئەمڕۆ هێزێكی ئاسایشی عێراقی بۆ گرتنی چوونەتە ماڵەكەی و چوونەتە  تەلاری پارێزگاش ، لێ‌ راكان رایكردوە بۆ بەغداو بە نیازە سبەی "20-12" سوێندی پارلەمانتاری بخوات ، ئاخۆ دەكرێت پەرلەمان ئەو گەندەڵی و ناقانونیە بكات ، ئەی رۆڵی كوردەكان چی دەبێت لە رێگری لەو سوێندخواردنە ساختەیە ، بۆ ئەمەش هێشتا كات  لە بەردەستە ، ئەگەر كوردە حەیاتەكە خۆیان بەشێك نەبن لە پرۆسەی پاراستنی راكان .
3
شكانی بۆڕی نەوتەكەو دزینی نەوتەكەی لە لایەن پیاوانی دەسەڵاتەوە بۆ كاتێكی تر .


01/02/2019



وتارەکانی تری نوسەر