كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان له یه‌كتر دابڕێنراوه
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه هه‌ندێك سه‌یته‌ره‌ی لایه‌لاو مڕو مۆچ و شروگی دانراون ، كه نه‌ك به‌عست بیر ده‌خه‌نه‌وه له‌وان خراپترن .
تا ئێستا له‌و سه‌یته‌رانه سه‌دان جار ئیهانه به‌كورد كراوه ، ته‌نانه‌ت كه‌ركوكیه‌كانیش كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌مان سوكایه‌تیان پێده‌كرێت ، كابرا كه‌س نازانی خۆی خه‌ڵكی نه‌جه‌فه یان به‌سره ، وه‌ك پاسداری ئێرانی كه‌وتی "ارجع" ئیتر ئیمامی عه‌لیش بێنه تكای ده‌ڵێت "نه‌میشه "
من رووی ده‌مم له هه‌رێم نیه كه بێ ته‌ققه رایانكرد، رووی ده‌مم له سه‌رۆك كۆمار‌و پارله‌مانتاره‌كانی به‌غداو وه‌زیره‌كانی ئه‌وێیه ، باشه ناكرێت به ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌و سه‌یته‌ره‌ی سوكایه‌تیانه لابه‌رن و ده‌رگاكانی كه‌ركوك به‌ڕووی هه‌رێمدا ئاوه‌ڵابكه‌نه‌وه ، كچه بچوكه‌كه‌م كه ته‌مه‌نی 7 ساڵه به‌ڵێنی به پورزاوهاوڕێیه‌كی دابوو سه‌ری لێبدات ، كابرا وتی نابێت بگه‌ڕێنه‌وه ناسنامه‌ی میدیا‌و كه‌ركوكی بوون نه‌یخوارد .
ره‌نوو وتی باوه ده‌مانچه‌ت پێ نیه
وتم : نا بۆچیته
وتی : ئه‌مه‌وێ هه‌موویان بكوژم
دواتریش ووتی باوه رێی قاچاغ له كوێوه‌یه ، نامه‌وێت هه‌موو باس و خواسه‌كه بگێڕمه‌وه ته‌له‌فونم بۆ یه‌ك دوو دۆستی پارێزگا كرد یه‌كێ له هاوڕێكان نامه‌یه‌كی بۆ ناردم " بلغت استا زی سیكون خیرا" دوای سه‌عاتێك چاوه‌ڕوانی گه‌ڕاینه‌وه ، بیانوه‌كه هه‌رچیه‌ك بێت ئه‌وه ئیهانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ، رۆژنیه له‌و سه‌یته‌رانه سوكایه‌تی به پێشمه‌رگه‌و هاوڵاتی كورد نه‌كرێت .
لادانی ئه‌و سه‌یته‌رانه‌و رێكحستن و رێنمای ئه‌وانی تر یه‌ك ته‌له‌فونی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری به‌سه ، هه‌ر ئه‌وه‌نده ئیتر به‌عسیانه هه‌ڵس و كه‌وت مه‌كه‌ن .
نازانم ئه‌و براده‌ره‌ی ده‌یووت ناوی پارێزگار له گیرفاندایه ئاگاداری ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه‌یه یان نا ، له هه‌ردوو باردا عه‌یبێكی گه‌وره‌یه ، جا ئه‌وه به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له هه‌ولێرێ گیری خواردبوو كوو گه‌ڕاوه نازانم .