له‌م رۆژانه‌دا دیسان سه‌یری كتێبی "بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كوردم " ده‌كرده‌وه ، ئه‌وه‌م ده‌خوێنده‌وه كه‌چۆن مه‌لا مسته‌فا له سه‌ر هاواری ژنێك هاتوه‌ته وه‌ڵام كه چه‌ته‌یه‌ك به ناوی پێشمه‌رگه ویستویه‌تی به‌زۆر لاقه‌ی بكات ، له به‌رگێكی تر قسه‌كانی مه‌سعود بارزانیم ده‌خوێنده‌وه كه بهبرایم ئهحمهدو جه‌لال تاڵه‌بانی و نوری شاوه‌یس و عومه‌ر ده‌بابه‌و ئه‌وانی تری ده‌ڵێت ، خه‌یاڵم بۆ ئه‌وه ده‌چوو كه چۆن ده‌بێت له ساڵی 1967ه‌وه تا ئێستا 2020بارزانی به هه‌مان شێوه سه‌یری به‌شێكی زۆر له سۆرانیهكان بكات چۆن ده‌كرێت رای له سه‌ر برایم ئه‌حمه‌د و مام جه‌لال چی بووبێ ئه‌و كات، ئێستاش هه‌مان رای له سه‌ر لاهورو پاڤێڵ و ئه‌وانی تر هه‌بێت، خه‌ون نا خه‌یاڵم ده‌كرد ره‌نگه بارزانی ئیتر له‌م دوا دوای ته‌مه‌نه‌دا شتێكی تر بكات، بۆ نمونه ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن لاپه‌ڕه‌یه‌كی تر هه‌ڵداته‌وه بانگی كوڕ‌و برازا‌و كه‌سه‌كانی بكات و بڵێت ئیتر سه‌رده‌می " ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه به یه‌كتر ته‌واو " دواتریش له ته‌ك لاهورو پاڤێڵ و ئه‌وانی تردا دابنیشێ و بڵێ ئیتر بهسهخۆ ره‌نگه داوا له توركیاش بكات ئاپۆ ئازاد بكات ، ئیتر مرۆڤه‌و خه‌یاڵ ده‌كات.
له‌و خهیاڵاتهدا بووم دۆستێك نامه‌یه‌كی تاڵه‌بانی نیشاندام كه بۆ بارزانی نووسیوه‌و ده‌ڵێت من ئیتر هه‌رگیز په‌یوه‌ندی خۆم له ته‌ك ئێوه‌دا تێك ناده‌م ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش تێكی بده‌ن ، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیشدا هه‌ر ئه‌و تاڵه‌بانیه داوا له خه‌ڵك ده‌كات ده‌نگ به " بارزانی سه‌رۆكی ئێستا‌و داهاتووبدهن " جا ده‌ڵێ به كوێرایی چاوی دوژمنیشهوه !!، یه‌كجار گوێم لێنه‌بووه بارزانی بڵێ ئیتر من ههرگیزپهیوهندی خۆم له گه‌ڵ سلێمانی و سیاسیه‌كانی ئه‌وێ تێك ناده‌م ئه‌وانیش تێكی بده‌ن ، ئه‌و جار ێك وتی ئیتر نابێ هه‌رگیز خوێن له په‌نجه‌ی كورد به ده‌ستی كورد بێت ، به‌ڵام خوێن هات و خه‌ڵكیش كوژرا ، خۆی مه‌رج نیه نه‌خه‌ونی ئێمه بێته دی و نهخهیاڵیشمان به راست بگه‌ڕێت ، ئێستا بارزانی له حكومه‌ت و پارله‌ماندا خراپترین تیمی خستوه‌ته گه‌ڕ كه ئامانجی سه‌ره‌كیان به‌رده‌وام لێدانه له هاوزمانه‌كانی خۆیان نه‌ك كارێكی جوامێرانه ، خۆشیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌ندێك باسی برایی نێوان خۆیان " واته پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌ن" كه باسی ئه‌و براییهم له زاری فازڵ میرانی و ئه‌وانی تره‌وه بیست " ماڵ بهشكردنهكهی قانعم بیر كه‌وته‌وه " خۆزگا جارێكی تر میرانی و هاوڕێكانی ئه‌و ماڵ بهشكردنهیان ده‌خوێنده‌وه ، بارزانی و باره‌گاكه‌ی هه‌ر زوو له سه‌ر پێكهاته‌كان هاتنه ده‌نگ ، ئه‌مه قه‌یدی نیه ، به‌ڵام هاتنه ده‌نگه‌كه بۆ پێكهاته‌كان نیه هێنده‌ی بۆئه‌وه‌یه كه ئه‌وان پارتیانه كارێكیان كرد ، نه‌ده‌بوو بیكه‌ن ، چونكه بمانه‌وێ یان نا بوونه به‌شێك له تێكدانی " ئه‌و یه‌كڕیزیه وه‌همیه‌ی " زۆر جار باس ده‌كرێت.
داننان به هه‌ڵه‌دا فهیلهته ، یه‌كجار گوێم لێنه‌بووه بارزانی بڵێت نابوو ئه‌وه‌م بكردایه ، نه‌ك ئه‌وه له كه‌سیشی قه‌بوڵناكات پێی بڵێت نابوو ئه‌وه‌ت بكردایه ، خۆزگه وانه‌بوایه و به گوێره‌ی خه‌یاڵه‌كه‌ی من بوایه‌و بارزانی رۆژێك بیگوتبا هه‌ڵه‌ی زۆرمان كرد ، كه یه‌كترمان به خائین له قه‌ڵه‌م دا هه‌ڵه‌بووین ، كه 31ی ئابمان كرد هه‌ڵه‌بووین ، كه ده‌ستمان خسته ناو ده‌ستی ئه‌ردۆغان هه‌ڵه‌بووین ، كه ریفراندۆممان به‌و عینادیه كرد هه‌ڵه‌بووین ، كه شه‌ڕی ناوخۆمان كرد هه‌ڵه‌بووین ،ره‌نگه پێویست نه‌كات چه‌ندین خاڵی تر ریز بكه‌م ، بڕواناكه‌م ئه‌و خه‌یاڵه‌م ههرڤیز بێته دی ، خۆ گه‌ر بێته دی له‌م دوا دوای ته‌مه‌نه‌دا بارزانی فهزیلهیهكی گه‌وره ده‌كات ، خۆ ره‌نگه بێته دی و بانگی ئه‌و تیمه خراپه‌ی خۆیشی له پارله‌مان بكات و له سه‌ر ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه به كورد، به سلێمانی ،به كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه سزایان بدات ، ئیتر خه‌یاڵه.
من بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه رۆژێك هه‌ردێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن ، رۆژێك كه ره‌نگه بارزانی ئه‌وكاته له‌ناوماندا نه‌بێت ، چه‌ند گرنگه ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه ئه‌و بیكات گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانیمان له ئه‌مڕۆ نه‌چێت ، په‌یامه كورته‌كه‌ی ئاپۆ بۆ ئاشتی ده‌كرێت ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بارزانیش هه‌نگاوێكی تر بنات ، نازانم ده‌یتا یان نا ، به‌ڵام ئیتر خه‌یاڵه.