تور‌كان له عیراق و كوردستان نزیكه‌ی ملیۆنێك ده‌بن ، هه‌ڵبه‌ت كه‌متر له ملیۆنێك ، به‌ره‌ی توركمانی زۆر زیاتر له‌و ژماره‌یه باس ده‌كه‌ن ، له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی 60%ی شیعه‌ن و ئه‌وی تر سونه ، توركمان له كه‌ركوك ، موسڵ ، هه‌ولێر ، دیاله و ته‌له‌عفه‌رو ئامرلی و خورماتووكفری و قه‌ره‌ته‌په‌و داقوق و ئاڵتون كۆپری و له‌یلان و جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و مه‌نده‌لی و به كه‌می له به‌غداو شوێنگه‌لی دیكه‌ش بڵاو بوونه‌ته‌وه ، له هه‌موو ئه‌م شار‌و شارۆكانه جگه له ته‌له‌عفه‌رو ئامرلی هیچ شوێنێكی تایبه‌ت به خۆیان نیه ، له‌و دووشوێنهش خه‌ڵكی دیكه به ڕێژه‌ی كه‌م هه‌ن ، به‌ره‌ی توركمانی له به‌شێكی زۆری ئه‌م ناوچانه نه‌خشه‌یه‌كی دروستكردووه و ناوی ناوه توركمان ئیلی ، ده‌وڵه‌تی توركیا به ئاشكرا‌و بێ په‌رده پشتگیری له‌و پڕۆژه‌یه‌ی به‌ره‌و ئه‌و سیاسه‌ته ده‌كات كه ئه‌وان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن ، توركمانه‌كان هه‌ره زۆریان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكاریه‌كی بۆ كردوون ، دژی پرسی كورد‌و چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه‌ن له چوار چێوه‌ی عیراقدا‌و زۆر سه‌ر سه‌ختانه دژایه‌تی ماده‌ی 140یش ده‌كه‌ن ، له كاتێكا ئه‌و ماده‌یه هه‌ر تایبه‌ت نیه به چاره‌سه‌ری پرسی كورد له ناوچه دابڕێنراوه‌كان .
توركمانه‌كان زۆربه‌یان و به تایبه‌ت به‌ره‌ی توركمانی زۆر دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ن بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان و كه‌ركوك ، له كاتێكا پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعش ئه‌وانی پاراست ، هه‌ڵبه‌ت ناكرێ ئه‌وه‌شمان بیر بچێت كه كوردیش كه‌م و كوڕی و كێماسی هه‌بووه له پرسی مامه‌ڵه كردنی ئاوه‌زیانه له گه‌ڵ توركمان و هه‌ندێ جار بۆیان بوونه‌ته مایه‌ی ئازار ، توركمان له عیراق سێ پارلهمانتارو كه‌سێكیشیان به پله‌ی وه‌زیر هه‌یه ، سێ پارله‌مانتاره‌كه دوو شیعه‌و سونهیهكن ، وه‌زیره‌كه‌ش كه نوێنه‌رایه‌تی نێوان حكومه‌ت و پارله‌مانه تۆرهان موفتیه ، ئه‌و پۆستانه‌ی له كه‌ركوك به ده‌ستیانه‌وه‌یه قایمقامی سه‌نته‌ر كه پێشتر كورد‌و پارتی بوو، به‌رپرسی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ ، دوو به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه، بهرٍێوهبهری كار‌و باری ناوخۆ ، و یه‌ك دوو به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و هه‌ندێك به‌رپرسیاره‌تیه له شوێنه‌كانی تر .
هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازیان هه‌یه به ناوی هێزی پاراستنی توركمان ،كه لیوا تۆرهان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و بریتیه له چه‌ندین فه‌وج ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م لیوایه به پاڵپشتی توركیا دروستكراوه ، فه‌وجه‌كانی ئه‌م هێزه له پردێ و تازه و به‌شیرو ناو كه‌ركوك هه‌ن ، ئه‌وه جگه له له لیوای 16ی حه‌شدی توركمانی ئه‌م لیوایه توركمانێكی به‌شیری به ناوی ئه‌بو سائیر به‌شیری سه‌رپه‌رشتی ده‌كات ، هه‌روه‌ها ئه‌بو ره‌زاش به‌رپرسی یه‌كه‌یه‌كی تری حه‌شدی توركمانیه ، توركمانه‌كان له عیراقدا جگه له پێدانی ئه‌م هێزه سه‌ربازیانه هیچێكی ئه‌و تۆیان بۆ نه‌كراوه له بواری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان و هه‌ریه‌كه له توركیا‌و هه‌ندێك له لایه‌نه شیعه‌كانیش به كاریان ده‌هێنن بۆ دژایه‌تی كورد ، ئه‌وه‌ش وای كردووه، كه كوردیش به چاوی دژه‌وه سه‌یریان بكات له كاتێكا دوژمنی سه‌ره‌كی هه‌ردوولایان ئه‌وانه‌ن كه نایانه‌وێ كورد‌و توركمان به ناسنامه‌ی خۆیانه‌وه له‌و شوێنانه بژین كه سه‌دان ساڵه پێكه‌وه تێیدا ده‌ژین .
هه‌ڵبه‌ت توركمانه‌كان چه‌نید پڕۆژه‌یان هه‌یه بۆ ئیداره دانی ئه‌و شوێنانه ی كه خۆیان به‌نه‌ته‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌زانن تێیدا ، بۆ ئه‌مه‌ش له ناوخۆیاندا بیر‌و راو بۆ چوونی جیاوازیان هه‌یه .