نایشارمه‌وه رێزێكی زۆرم بۆ دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم هه‌یه‌و وه‌ك پیاوێكی ئه‌كادیمی و شاره‌زاو سه‌نگین سه‌یری ده‌كه‌م ، له و ماوه‌یه‌ی كه پارێزگاری كه‌ركوكیش بوو دۆستایه‌تیمان زۆر به هێز بوو ، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ پرس و بابه‌تی كه‌ركوكا زۆر هاوڕا بووین ، پارێزگارێكی زمان زان و خوێنه‌وار بوو ، په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ " كورد ، توركمان ، عه‌رب " باش بوو ، دیاره نه‌یارو دژیشی زۆر بوو ، سه‌ره‌تا پارتی زۆر دژایه‌تیان كرد ، كادیری پارتی هه‌بوو جنێو ناما بۆ ی ریز نه‌كات ، من داكۆكیم لێده‌كرد ، داكۆكیهكهم له روانگه‌ی مرۆی بوون و كورد بوونه‌وه بوو .
له ریفراندۆما به هه‌ر هۆیه‌ك بێت كه‌وته هه‌ڵه‌یه‌كی دیرۆكیهوه ، وه‌ك هه‌موو ئه‌وانی تر خوێندنه‌وه‌كانی بۆ ده‌رئه‌نجامه‌كان نه‌یپێكا، بۆخۆیشی زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی كرد ، ئه‌و پیاوه له بری له كاتی شكستی كه‌ركوكا به ئاراسته‌ی سلێمانیدا بڕوات ئاراسته‌یه‌كی تری گرت ، چۆنیان تێگه‌یاندو چۆن ئه‌و فریوه‌ی خوارد ئه‌وه‌یان بۆ دیرۆك ، به‌ڵام دكتۆر راستهپێشتر زۆر نزیكی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و بارزانیه‌كان بووه ، هه‌ڵبه‌ت زۆر باشیش ناسیونی و یه‌كتر ده‌ناسن ، به‌ڵام ئه‌وه بارزانی نه‌بوو ئه‌وی هێنایه‌وه ، ئه‌وه تاڵه‌بانی بوو له ئه‌مه‌ریكاوه ئه‌وی هێنایه‌وه‌و كردی به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و دواتر پارێزگاری كه‌ركوكیش .
دكتۆر نه‌جمه‌دین دۆستایه‌تیه‌كی فراوانی له گه‌ڵ دیبلۆمات و ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپیه‌كاندا هه‌بوو ، چۆنی بوو به ریفراندۆم تێكه‌وت و كه‌ركوكی راده‌ستی ئه‌و قه‌ده‌ره كرد ، ئه‌وه تا ئێستا روون نه‌بوه‌ته‌وه ، ئاخر ئێمه‌و مانان ئه‌نجام و ئاكامی ریفراندۆممان ده‌زانی ، ناكرێ ئه‌و نه‌یزانیبێت و ئێستا ئه‌ویش شكسته‌كه بداته پاڵ چه‌ند كه‌سێك .
ئه‌و دوای سێ ساڵ له‌و دیرۆكه ده‌ڵێت " گشتپرسی زه‌روره‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو " سه‌یره پیاوێكی خوێنه‌وار و به ئه‌زمون به‌و جۆره سه‌یری شكستی به‌رێی كوردستان و كه‌ركوك بكات و ئه‌وه به زه‌روره‌تی دیرۆكی بزانێ ، له كاتێكا ریفراندۆم 51% خاكی دۆڕاند ، ئه‌و ئه‌وه‌ی بیر چوو كه 2005 كورد بێئه‌وه‌ی گرفتێكی توش بێت ریفراندۆمی كردبوو ، له‌و كهركوكهش هه‌بوون به خوێن ده‌نگیان دا ، ئه‌مه‌ی 2017 جگه له وێرانكردن به‌رهه‌مه‌كه‌ی چی بوو ، كورد چی ده‌سكه‌وت ، دكتۆر له پارێزگارێكی به هێزو قسه رۆیشتوی كه‌ركوكه‌وه ئێستا له كوێیه ؟.
دكتۆر ده‌ڵێت ریفراندۆم " هه‌نگاوێكی مێژووی بوو ، بۆ سه‌ربه‌خۆی بوو " هه‌ر سێ بارزانیهكهی كه ئێستا به موباره‌كه‌ی تاڵه‌بانی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان عه‌رشی ده‌سه‌ڵاتی باشوری كوردستانیان گرتوه ، ده‌ڵێن بۆ سه‌ربه‌خۆی نه‌بوو ، كه‌چی دكتۆر هێشتا ده‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوو ، له كاتێكا نه‌یانتوانی لانی كه‌م سوربن له سه‌ر قسه‌ی خۆیان و وه‌ك حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت ده‌بوو له گوندێكیشا بێت جێبه‌جێی بكه‌ن ، ئێمه هه‌ر كاتی خۆی گومانمان هه‌بوو ریفراندۆم بۆ تۆڵه‌ی ده‌ركردنه‌كه‌ی هۆشیار زێباری و به فیتی ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان بێت ، نه‌ك بۆ بای بای له عیراق ، به‌ڵام ئیتر خه‌ڵكیشیان مه‌ست و حه‌یران كردبوو ، ئه‌و كوردستانه‌ی بارزانی داوای ته‌یمانی بۆ ده‌كرد ئێستا فه‌رمووی دوژمنی لێده‌كات .
ریفراندۆم گه‌وره ترین زه‌ره‌ری له گه‌لی كوردستانی باشور دا‌و بۆ ده‌یان ساڵ پڕۆژه‌ی خۆخاوهنی و خۆ بنیادی برده دواوه ، كه‌سی ئاوه‌زدار ئه‌وه‌یه بڵێ هه‌ڵه‌مان كرد‌و ده‌بوو به قسه‌ی تیله‌رسن و دنیامان كردباو نهمانكردبایه ، كه كرا ئێستا هی ئه‌وه نیه هێشتا هه‌ر سور بین له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه زه‌روره‌تی دیرۆكی بوو .