له كه‌ركوك دوای ریفراندۆم و روداوه‌كانی دواتر ئاراسی شێخ جه‌نگی وتی ناوی پارێزگار له گیرفانمایه ، زیاتر له 10بۆ 12 ناو باس كرا‌و ناوی كه‌سیش له به‌ركی شێدا نه‌بوو ، شێخ لاهوریش له سه‌ر قه‌ڵاوه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد ، به‌ڵام كه‌ركوك رۆژ به رۆژ ئازاره‌كانی زیاتر ده‌بن و كه‌سیش خۆی به خاوه‌نیان ناكات ، پارتی له شه‌نگال له ژێر فشار‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی توركیا رێكه‌وتن له گه‌ڵ كازمی ده‌كات و مه‌به‌سته‌كه‌ش لێی هه‌ڵبژاردن و لادانی په‌كه‌كه‌یه كه 2014 ئه‌و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی پاراست ، به‌ڵام شێخ لاهور ناتوانی ، ئه‌و رێكه‌وتنه له سه‌ر حسابی كه‌س ناو بۆ كه‌ركوكیه‌كان له ته‌ك كازمیدا بكات ، له كاتێكا كازمی له‌مانه‌وه نزیكتره .
له هه‌ڵبژاردنی دادێ‌دا هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا ی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ نه‌كراو شێخ‌یش هیچی نه‌كرد و هیچی نه‌وت ، سلێمانی رۆژ به رۆژ به‌ره‌و دواوه ده‌چێت و شێخ ناو به ناو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌كات و هیچیش ناكات ، به‌رپرسه‌كانی ئه‌م سنوره مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی خۆیان هه‌ڵواسیوه له پایته‌خت حسابی هیچیان بۆ ناكرێت و شێخ‌یش هیچ ناكات ، زه‌وی ته‌خشان و په‌خشان ده‌كرێت سه‌دان پارچه زه‌وی به بیاونی جۆراو جۆر دابه‌شده‌كرێت شێخ‌یش تۆمه‌تبار ده‌كرێت و هیچیش ناكات.
جیاوازی زۆر له بودجه‌و نه‌سریه‌ی ئه‌م سنوره‌و ئه‌و به‌ری دێگه‌ڵه هه‌یه‌و شێخ‌یش ده‌زانێت و هیچیش ناكات ، كه‌س نازانێ نه‌وته‌كه چۆن دهغرۆشرێ و به چه‌ند شێخ‌یش له بری له رێی ستافه‌كه‌ی له حكومه‌ته‌وه به دواداچوون بكات باسی لامه‌ركه‌زی ده‌كات و هه‌ر قسه‌ی روتهو قسه‌ش ناچێته نێو گیرفانه‌وه ، چینگه ده‌سوتێ ، ئه‌و دارانه‌ی به‌عسیش لێیان داوه ریشه كێش ده‌كرێن ، شێخ‌یش هیچ ناڵێ ، شێخ نازانێ داهاتی ئه‌م سنوره چه‌نده ، نازانێ كۆمپانیاكان چی ده‌كه‌ن ، نازانێ له ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا جیاوازی و نادادی هه‌یه‌و ته‌ماشا ده‌كات .
پاره‌ی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ ده‌خورێت ، پاره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌خورێت ، له زۆنه‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه هه‌ڕه‌شه له خاوه‌ن سه‌رمایه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌كرێت و شێخ‌یش ته‌ماشا ده‌كات ،شێخ و حزبه‌كه‌ی كۆنگره ده‌كه‌ن و هیچیش له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت، ئه‌و نائومێدی و بێ‌ئیشی و سه‌رگه‌ردانیه‌ی گه‌نجه‌كانی زۆنه‌كه‌ی شێخ هه‌یانه له شوێنه‌كانی تر نیه‌و شێخ‌یش هیچ چاره‌سه‌رێكی پێنیه .
خه‌ڵك له قسه زیاتری ده‌وێت ، خه‌ڵك راسته ته‌بایی ، پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و لێبورده‌یی ده‌وێت ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موچه‌و ژیان و گوزه‌رانیشی ده‌وێت ، دڵنیام ئه‌گه‌ر مامی شێخ له ژیاندا بوایه ئه‌م بار‌و دۆخه به‌و جۆره نابوو .