به پیری مه‌رگه‌وه فرسه‌خ به فرسه‌خ رۆیون مه‌ردان
ئه‌وی باكی له مردن بێ دیاره بڵح و نامه‌رده
قادری حاجی عه‌لی ناوێكی دیار‌و ناسراوی نێو بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان بوو ، ئه‌و هه‌ر له ته‌مه‌نی گه‌نجیه‌وه به پیری مه‌رگه‌وه چوو ، به پیری مه‌رگه‌وه بۆ ئازادی نیشتمان ، له‌و پێناوه‌شدا له توانا به‌ده‌ر خه‌باتی كرد ، ئه‌و جیاواز له زۆركه‌س هه‌رگیز دوای پۆست و پله نه‌كه‌وت ، هه‌ندێك هه‌ن خودا به جۆرێكی ئه‌فراندون بێئه‌وه‌ی به دوای پله‌و پۆست بكه‌ون ،رابه‌رن به‌ڕابه‌رایه‌تی له دایكبوون ، قادری حاجی عه‌لی له‌و جۆرانه بوو .
به‌رله‌وه‌ی كۆرۆنای نه‌فره‌تی یه‌خه گیری بێت ، له دوادیدارو دوادانیشتنا پێی وتم " ئێ خۆناكرێت هه‌ر وادابنیشین ، به‌ڵام كێشه ئه‌وه‌یه ده‌سته‌و تاقمه‌كان هه‌ر یه‌ك له ئاوازێك ده‌خوێنن ، سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌مانه ببنه یه‌ك" وتیشی "من به زۆربه‌یانم وتوه ببنه یه‌ك ، ئه‌و كات ده‌كرێت هه‌نگاوی گه‌وره تربنه‌ین "، زۆر دڵی به جم‌و جۆڵه ئازادیخوازانه‌كانی هه‌ولێرو دهۆك خۆش بوو ، ئه‌و ده‌یگوت " ئه‌م جموجۆڵه نوێیه هۆیه‌كی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی به ئاگا بێته‌وه‌و له‌وه زیاتر درز نه‌كه‌وێته نێوان میلله‌ت و خۆ ده‌سه‌ڵاتیه‌وه".
له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر ئومێدیان پێ‌بوو ، ئومێد له سه‌رده‌می بێئومێدی و راكردن به دوای ده‌سكه‌وت و كورسی و پۆستا ، له سه‌رده‌می هه‌ركه‌س بۆ خۆیدا ، ئه‌و له نوته‌كه چاوی نائومێدیشدا ،وه‌ك جه‌نگاوه‌ره ته‌نیاكانی نێو رۆمانه‌كانی شۆڕشه‌كانی جه‌زائیرو ئه‌مه‌ریكای لاتین بڕوای به جێهێشتن و واز هێنان نه‌بوو له رۆژگارێكا خه‌ڵك خه‌ریكی پڕكردنی گیرفان و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن بوون له په‌نا ره‌وایه‌تی شۆڕشگێڕانه‌وه ، ئه‌و پاره‌ی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی خۆی ده‌خسته خزمه‌تی شۆڕش و گۆڕانكایه‌وه .
ئێستا كه ئه‌و به هه‌زاران خه‌ون و ئومێده‌وه جێیهێشتین ،ره‌نگه ئه‌وه ده‌رفه‌تێك بێت بۆ ئه‌وانه‌ش كه له ژیاندا ئازاریاندا ، پشتیان تێكرد ، گه‌رچی به ده‌ستگرتنی ئه‌و پێگه‌یشتن ،كه پێیدا هه‌ڵبڵێن و هاوخه‌می ده‌ربڕن ، به باوه‌ڕی من له بار‌و دۆخی ئاوا‌شدا ئه‌وه نیشانه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێ و چی دی نا .
مردن ئازارێكی گه‌وره‌یه ، به‌ڵام عه‌گیدان سڵی لێناكه‌نه‌وه ،دوێنێ بۆ مه‌رگی رۆژنامه‌نووس ئومێد عه‌بدولره‌حمان له كه‌ركوك وتم " ئازاری زیاتر ژیانی ئێمه له‌وانی تر بینینی مه‌رگی ئه‌وانی تره، مه‌رگی كاك قادری حاجی عه‌لی ئازارێكی تره وه‌ك دۆستێك بۆی نووسیوم دڵ ده‌گرێنێ " .