ئه‌م وتاره وه‌ڵام نیه بۆ كه‌س و هه‌ندێك سه‌رنج و تێبینیه‌و هیچی تر، باشه ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه بۆ فرۆشتنی نه‌وت نیه‌و بۆ رێكه‌وتنه له سه‌ر تێپه‌ڕینی بۆڕی نه‌وت به ناو خاكی توركیادا ، كه‌واته نه‌وته‌كه له پای چی ده‌ڕوات ، كه نه‌وته‌كه ده‌ڕوات كێ ده‌یفرۆشێ ، چۆنی ده‌فرۆشێ ، پاره‌كه كێ وه‌ریده‌گرێت ، ئه‌مانه هه‌موو پرسیاری بێوه‌ڵامن ، سه‌یر ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی توركیا به مه‌رجی كشانه‌وه‌ی شكاته‌كه‌ی عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو تری عیراق ئاماده‌یه هه‌موو پاره‌و فرۆشی نه‌وتی هه‌رێم راده‌ستی عیراق بكات ، باشه توركیا به چ پێوه‌رو به چی ده‌سه‌ڵاتێك ده‌توانێ به‌و جۆره مامه‌ڵه به نه‌وتی هه‌رێمه‌وه بكات، ئه‌وه نه‌وتی هه‌رێم و نه‌وه‌كانی ئاینده‌ی كوردستانه یان نه‌وتی ئاكه‌په‌و توركیا‌و ئه‌ردۆغان .
گرێبه‌ستی په‌نجا ساڵه مه‌ترسیه‌كه‌ی زۆر له پرسی فرۆشی نه‌وت زیاتره‌و له‌وه ده‌چێت له چوار چێوه‌ی پڕۆژه‌ی " یه‌ك ده‌ده‌ین سێ وه‌رده‌گرین" دا بێت ، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان به خاك و خه‌ڵكه‌وه ده‌خاته نێو تیكه‌ی توركیاوه .
قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نیه ئه‌م گرێبه‌سته كابینه‌ی 7 كردویه‌تی ، یان 8 قسه‌له سه‌ر ئه‌وه‌ش نیه چه‌ند كه‌س و لایه‌ن له‌و گه‌مه‌و گرێبه‌سته‌دا به‌شدار بوونه ، قسه له سه‌ر ناڕۆشنی گرێبه‌سته‌كه‌یه ، گرێبه‌سته‌كه چیه ، چۆنه ، كێ چاودێر‌و ناوبژیوانه ، بڕگه‌كانی چۆن نوسراون ، ده‌سكه‌وتی توركیا چه‌نده‌و چۆن ، كورد و هه‌رێمی كوردستان چیان بۆ ده‌مێنێته‌وه ، ئه‌مانه پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كانن ، كه كه‌س نایه‌وێت وه‌ڵامیان بداته‌وه ، كێ چوه و چی كردوه كه‌ی كێشه‌یه ناوه‌ڕۆك گرنگه ، به‌شێك له‌وانه‌ش كه پاكانه بۆ گرێبه‌سته‌كه ده‌كه‌ن و بیانوی بۆ ده‌چنن ، ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كه نین ، باشه گرێبه‌ستێك نه‌توانێ خۆشگوزه‌رانی دابین بكات بۆ هه‌بێت ، ته‌نانه‌ت گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریش ئه‌گه‌ر به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانی دابین نه‌كات هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه " دوو كه‌سه‌كه هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه " .
ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌مووه چوون و به شدار بوونه له گرێبه‌سته‌كه‌دا ، خۆ ئه‌گه‌ر واژوی هه‌مووشیانی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت ، ده‌بێت هه‌موویان له داڕشتنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا به‌شدار بن ، كه‌وایه ده‌بێت هه‌موویه‌كی كۆپیه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌یان لابێت ، له‌و ناوانه‌ی هاتوون ته‌نها شێخ بایز تاڵه‌بانی كۆچی دوای كردووه‌و ئه‌وانی تر ماون و له ژیاندان ، فه‌رموو با یه‌ك كه‌سیان كاغه‌زو رووپه‌ڕی زۆری سه‌ره خولێ نا ، لاپه‌ڕه‌ی گرێبه‌سته‌كه بڵاو بكه‌نه‌وه ، با بڵاوی نه‌كه‌نه‌وه‌و بیده‌نه سه‌رۆكی پارله‌مان ، بیده‌نه به‌رپرسی یه‌كه‌می پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت .
من دڵنیام سه‌رۆكی حكومه‌تی ئێستا سه‌ری له ورده‌كاری ئه‌و گرێبه‌سته ده‌رناچێت و ئه‌ویش زانیاری وردی له‌و باره‌یه‌وه له به‌رده‌ست نیه ، خۆی كێشه‌كه روونه ئه‌وه‌تا خێر‌و بێری ئه‌م گرێبه‌سته بووه‌به هۆی برسی كردنی زۆرینه‌و قه‌ڵه‌و كردنی گروپێكی بچوك ، له راستیدا تا زووتر ئه‌م گرێبه‌یته هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه كه‌مه ، به مه‌رجێك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ببه‌سترێته‌وه و به‌وه‌وه كه حكومه‌تی عیراقی ته‌واوی بودجه‌و موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات