لام وایه ساڵی 2005 بوو یان 2006 ئه‌م ساته ناچمه‌وه سه‌ری له 16 ی -3 ئێمه كۆمه‌ڵێك نوسه‌رو رۆژنامه‌وان له هه‌ڵه‌بجه بووین ، خۆپیاندانێكی گه‌وره دژ له‌وێ و له نزیك مۆنیمێنتهكهو له داخی ئه‌و به‌رپرسانه به‌ڕێوه چوو كه جگه له قسه‌ی زل هیچیان پێ نه‌بوو بۆ ئه‌و شاره سته‌ملێكراوه‌ی مێژوو ، له گه‌ڕانه‌وه‌ماندا لای زه‌ڵم یان شوێنێكی تر هه‌موو كامێرا‌و لاپ‌تۆپ و وێنه گیراوه‌كانی ئه‌و رۆژه‌یان لێگرتین " بێئاگالهوهی ئێمه هه‌ر زووتر هه‌موو وێنه‌كانمان بڵاو كردبوه‌وه " بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شته‌كان په‌یوه‌ندیم به كاك عوسمانی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و كاته‌وه كرد ، بیرمه من و سه‌روه‌ركه‌ریم كه ئێستا له هۆڵه‌ندایه‌و ئاواتی محه‌مه‌دو شوان محه‌مه‌د و زۆری تربووین ، "شوان زۆر خراپیش لێیدرابوو هه‌رچه‌ند لێدانه‌كه دواتر بووبه نوكته‌و لێره بوار نیه ته‌واوی كه‌م " كاك عوسمان یه‌كسه‌ر فه‌رمانی دا كه‌ل و په‌له‌كانمان بۆ بگێڕنه‌وه‌و دوای وه‌رگرتنه‌وه‌یان ئێمه‌ش گه‌ڕاینه‌وه بۆ سلێمانی .
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌م وه‌ك مێژوو بۆ دیدی ئه‌و پیاوه گێڕایه‌وه كه ده‌یان ساڵه ئێمه به یه‌كه‌وه گفت و گۆی به‌رده‌وام و هه‌ندێ جار جیاوازیش ده‌كه‌ین له ڕووی بیر‌و ڕاوه ، ئه‌و بڕوای ته‌واوی به مافی خهڵكهوزۆر جار سه‌باره‌ت ژیانی خه‌ڵك به ئازارێكی زۆره‌وه قسه‌ی كردووه، دوێنێ له دوای ده‌ستدرێژی چه‌كداره حزبیه‌كان له به‌رانبه‌ر داوای قوت و موچه‌و ژیانی شایسته په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه ، پێش بڵاو كردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه به ته‌له‌فون له ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندی پێوه كردم و وتی په‌یامێكم ده‌بێت زۆرم پێخۆش بوو ، له سه‌ر ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه قسه‌ی ئه‌و تۆمان نه‌كرد .
ئێواره‌كه‌ی په‌یامێكی پێنج خاڵی روون و ڕه‌وان و بێگرێ و گۆڵی بڵاو كرده‌وه كورته‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مه‌بوو : خاڵی یه‌كه‌م : پێدانی موچه‌ی موچه خۆان و خه‌ڵك و هه‌ڵگرتنی زوڵم و ناهه‌قی و سته‌م له سه‌ر خه‌ڵك .
خاڵی دوه‌م : ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاته گوێ له خه‌ڵك بگرێ و ماف بدات و سته‌م نه‌كات .
خاڵی سێیه‌م : ئاسایش و پۆلیس و چه‌كدار لوله‌ی تفه‌نگ نه‌كه‌نه كه‌س و كار‌و هاونیشتمانی خۆیان .
خاڵی چواره‌م : گه‌نجه مافخوراوو دڵگه‌رمه‌كان هێمن و له سه‌ر خۆ بن و نه‌چنه سه‌ر باره‌گاو شوێنی گشتی و بیانوو نه‌ده‌نه ده‌ست هیچ لایه‌ن و كه‌سێكه‌وه بۆ كوشت و بڕیان .
خاڵی پێنجیش ته‌واو كاری خاڵه‌كانی دیكه‌یه .
قسه‌ی من سه‌باره‌ت خاڵی چواره‌می په‌یامه‌كه‌ی عوسمانی حاجی مه‌حموده ، ئه‌و پارتیزان و پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌و وه‌زیرو سیاسی و كه‌سێك بووه پله به پله هێناوێتی ، زۆر باشیش ئه‌م حزبانه‌ی باشور ده‌ناسێ و زۆر شاره‌زایه له باره‌یانه‌وه ، هه‌میشه بڕوای ته‌اوی به‌وه هه‌بووه نابێت هیچ بیانویه‌ك بدرێته ده‌ست ئه‌مانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌رگی دایكان بسوتێنن ، ئه‌و له گه‌ڵ ئه‌وه نیه خۆپیشاندان به‌ره‌و توند‌و تیژی و كاردانه‌وه‌ی توند و بێبه‌زه‌ییانه‌ی ده‌سه‌ڵات و چه‌كداره‌كان بڕوات، ئه‌و پێی وایه خۆ پیشاندان بۆ به ده‌ست هێنانی مافه‌و بۆ ئه‌وه نیه خه‌ڵكی تیا ببێته قوربانی ، هه‌میشه به‌و جۆره قسه‌ی كردووه كه باس له مافی خوراوی خه‌ڵك كراوه ، راستهئهو زۆر كه‌م په‌یام و راگه‌یه‌نراوی یدیایی هه‌یه ، به‌ڵام له گفت و گۆدا رون و راست ده‌ڵێت ناكرێ بۆ داوای مافی ره‌وای خه‌ڵك خوێن بڕژێ ئه‌مه‌ش ئینسان دۆستی و هیومانیهته، ئه‌و ده‌زانێ هه‌ندێك كه‌س له ناو ده‌سه‌ڵات له په‌یامی ئاشتی و داوای ره‌وا ناگه‌ن بۆیه نیگه‌رانه له‌وه‌ی كوڕی خه‌ڵك ببێته قوربانی ، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی له ناخه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندان و پێدانی مافه‌كانی خه‌ڵكه‌و هه‌رده‌م پێداگری له سه‌ری كردوه .
ئه‌گه‌ر هه‌موو خواسته‌كانی خه‌ڵكیش جێبه‌جێبكرێت ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات مل بۆ هه‌موو داواكانی خه‌ڵكیش بدات ، كه جه‌رگی دایكێك سوتا برینێك دروست ده‌بێت كه به ئاسانی ساڕ‌ێژ نابێ ئه‌مه پوخته‌ی په‌یامی عوسمانی حاجی مه‌حموده .