خۆ گێلكردن له هه‌قیقه‌تی داواكانی خه‌ڵك و په‌نا بردنه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و راونان و ته‌ققه‌و كوشت و بڕ ، هیچ له‌وه ناگۆڕێت ، ئێستاش و ئه‌مڕۆش خه‌ڵك سه‌ركوت و بێده‌نگ بكرێت ، به‌یانی ئه‌مه سه‌ر هه‌ڵئه‌داته‌وه ، ئه‌گه‌ر له سلێمانی و ده‌ورو به‌ری به‌م توند‌و تیژیه په‌لاماری گه‌نجه گیرفان خاڵیه‌كان بدرێت ، سه‌رهه‌ڵدانی داهاتوی هه‌ولێرو دهۆك هێز نیه كپی بكاته‌وه ، ئێستا كه ئه‌م وتاره ده‌نووسم ئه‌م ئێواره‌یه له ناو كۆڵانه‌كه‌ی ئێمه‌دا حزبی ده‌سه‌ڵات به هه‌مه‌ره‌وه نیشتبووه سه‌ر ئه‌و گه‌نجانه‌وه كه داوای نان و ئیش و ئازادی ده‌كه‌ن ، به‌رده‌رگای ئێمه پڕبوو له‌و قه‌وانانه‌ی گوله‌كانی ده‌نرا به گه‌نجه‌كانمانه‌وه ، یه‌كێ له گه‌نجه‌كان پێی وتم " مامۆستا سه‌رده‌می كتێب به‌سه‌ر چوو " قوڕگیشی وشك بووبوو ، پێشتر هاوڕێیه‌كم ووتی به یه‌كێ له گه‌نجه‌كانم ووتوه ئه‌مه حه‌له ، گه‌نجه‌كه وتویه‌تی " قورسترین ئیشم بۆ بدۆزه‌ره‌وه تا بیكه‌م و ئه‌مه نه‌كه‌م " ، هه‌ر به‌ڕاستی كۆڵانه‌كه‌ی ئێمه له كۆڵانی فه‌لوجه‌و حه‌ویجه‌ی سه‌رده‌می داعش ده‌چوو ، بۆیه كچه بچوكه‌كه‌م به نیگه‌رانیه‌وه پێی وتم " باوه پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك داعش ته‌ققه ده‌كه‌ن " راستی نه‌مزانی چۆنی وه‌ڵام بده‌مه‌وه، نه‌متوانی پێی بڵێم رۆڵه 29 ساڵ له‌مه‌و پێش ئێمه بۆ دنیایه‌كی باشتر راپه‌ڕینمان كرد .
درزه‌كانی چینایه‌تی تا دێت گه‌وره تر ده‌بێت ، ئه‌مه‌ی ئێستا رق و توڕه‌یی په‌نگخواردوی ئه‌و گه‌نجانه‌یه ، دانامه‌زرێن ، ئیشیان ده‌ست ناكه‌وێ ، پاره‌یان نیه ، باوك و براو كه‌س و كاره موچه خۆره‌كه‌یان موچه‌ی نادرێتێ ، ئه‌و جیاوازیه قوڵه‌ی نێوان خۆی و مناڵی به‌رپرسه زله‌كانیش ده‌بینێ ، گیرفانی به‌تاڵی خۆی و گیرفانی پڕی خوا پێداوه‌كان ده‌بینێ ، ئیتر ده‌ست بۆ هه‌ر بڤه‌یه‌ك ده‌بات ، وه‌ڵامدانه‌وه‌یان به گوله رقئه‌ستور تر‌و سور تریان ده‌كات له سه‌ر داواكانیان ، ئه‌وان ده‌ركه‌وته‌ی قۆناغێكی تر‌و سه‌ر به چینێكی تری كۆمه‌ڵگه‌ن ، ئه‌وان ده‌بینن كۆمه‌ڵگه دابه‌شی دوو لابووه‌و چینی ناوه‌ند نه‌ما ، بۆیه ئه‌مه پێویستی به وه‌ڵامه نه‌ك ته‌ق و تۆق و كوشتن .
سیماكانی چینایه‌تی ئه‌وه‌نده زه‌قبونه‌ته‌وه هه‌موو دركی پێده‌كه‌ن ناكرێت حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات دركی پێنه‌كه‌ن و نه‌یبینن، ئه‌و گه‌نجانه كه‌سیان پاره‌شك نابه‌ن ، كه‌س هانینه‌داون ، ده‌ستیان له پشت نیه ، توڕه‌ن ، دۆخی نادادی و سته‌م و جیاوازی هانیداون ، ئه‌و زمانه‌ی حكومه‌ت و حزبه‌كان له به‌رانبه‌ریان قسه‌ی پێده‌كه‌ن ، خراپترین و ناجۆر ترین زمانه، خۆ ئه‌گه‌ر زمانێكی تر هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئاوه‌ز هه‌بێت ، ئه‌وانیش هێمن تر‌و رێكخراو تر داواكانیان ده‌كه‌ن ، چاره‌سه‌ر ئه‌وه نیه ته‌ققه‌یان لێبكه‌یت و به هه‌مه‌ره‌وه دوایان كه‌ویت " من وێنه‌ی هه‌مه‌ره‌كانم له كۆڵانه‌كه‌ی خۆمان گرتووه" هه‌روه‌ها قه‌وانه‌كانیشم كۆ كردوه‌ته‌وه ، به‌ڵام گه‌نجه‌كان دڵیان گه‌رمه داناساكێن ، ژیان و نان و ئیشیان ده‌وێت ، چاره‌سه‌ریه‌كه‌ی حكومه‌ت و حزب ئه‌م هاواره بێده‌نگ ناكات ، له ساڵی 1995ه‌وه هه‌ر پێنج ساڵ جارێك گه‌ل بوار به ده‌سه‌ڵات ئه‌دات بۆ چاكسازی ریشه‌یی ، خۆپیشاندانه‌كانی 1995 له چه‌مچه‌ماڵ و شوێنه‌كانی تر ، توڕه‌ییه‌كانی 2000، خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و شوێنه‌كانی تر له 2005، خۆپیشاندانه‌كانی 2010 و 2011و دواتر ، كۆچی سه‌دان هه‌زاری خه‌ڵك له 2015 له داخی نادادی و سته‌م ، ئێستاش ئه‌م تووڕه‌ییه‌ی 2020 ، هه‌ڵبه‌ت دوو ساڵی تر چی ، پێنج ساڵی تر چی ، ئێوه تا ئێستا ئه‌و زمانه نادۆزنه‌وه كه قسه‌ی پێبكه‌ن له ته‌ك خه‌ڵكی ناڕازیدا ، ئێوه ناتانه‌وێ ئه‌و زمانه بدۆزنه‌وه ، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی ده‌شێ ئاینده زۆر مه‌ترسیدار بێت .
ئێوه به ته‌مان چۆن وه‌ڵامی توڕه‌یی خه‌ڵك بده‌نه‌وه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه دوا بڕیارتان بێت ، وا بڕوات ژیانی ئێوه‌ش به قه‌د ژیانی خانه‌واده‌ی ئه‌و گه‌نجانه ناخۆش ده‌بێت .