ئێن ئاڕتی و ریچارد جیۆڵ
لەتیف فاتیح
ریچارد جیۆڵ فیلمێكی ئه‌مه‌ریكی 2019یه باس له كه‌سێكی پاسه‌وان ده‌كات به ناوی ریچارد كه ناوی فیلمهكهشهو ده‌قه‌كه‌ش له روداوێكی راستیه‌وه وه‌رگیراوه ، له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له ساڵی 1996له سه‌نتراڵ پارك ریچارد سه‌ره‌تا وه‌ك پاڵه‌وان و رزگار كه‌ری خه‌ڵك ده‌رده‌كه‌وێت ، به‌ڵام ئیف بی ئای گومان له خۆی ده‌كه‌ن بۆمبه‌كه‌ی دانابێت و توشی سه‌رهێشه‌ی زۆری ده‌كه‌ن و كێشه‌كه تا بێبه‌ری بوونی ریچارد 88 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
بۆ من فیلمه‌كه مه‌به‌ست نیه هه‌رچه‌ند بینینی پێویسته ، هه‌ر وه‌ها گیر‌و گازی ئێف بی ئاییش هێنده گرنگ نیه به‌لامه‌وه ، تا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه یه‌ك شت بخه‌مه به‌ر دیه ، له فیلمه‌كه‌دا ئێف بی ئای كه‌ل و په‌لێكی زۆری ماڵه‌كه‌ی ریچارد ده‌به‌ن ، به جله‌كانی دایكهكهشیهوه " جلی ژێره‌وه " ئه‌مه‌ش بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی تاوان ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌رده‌كه‌وێت ریچارد بێتاوانه‌و ئێف بی ئای شكست دێنن له تاوانبار كردنیدا هه‌موو كه‌ل و په‌له‌كان وه‌ك خۆی ده‌گێڕنه‌وه بۆ ماڵه‌كه ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ فه‌وتا بێت ، دایكی ریچارد له گرته‌یه‌كی كورتا ئه‌و راستیه‌مان پێده‌ڵێت.
من نهئێف بی ئایم به دڵه ، نه سیایه‌تی ئه‌مه‌ریكیم قه‌بوڵه ، به‌ڵام نیشاندانی ئه‌م راستیه و به‌راورد كردنی به‌و كاره‌ی پۆلیس یان ئه‌و هێزه‌ی به كه‌ل و په‌له‌كانی ئێن ئاڕتییان كردوه، مرۆڤ توڕه‌و نیگه‌ران ده‌كات ، باشه بۆ ده‌بێت هێزێكی فه‌ڕمی به‌و هه‌موو وێرانكاریه هه‌ستێ و هه‌مان هێز خۆپیشانده‌ر به تێكده‌ر له قه‌ڵه‌م بدات و ره‌وایی بدات به ته‌قه لێ‌كردن و كوشتنی.
هه‌ڵبه‌ت له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فیلمه‌كه‌ی ریچارد ده‌یه‌وێ دیوه ناشرینه‌كه‌ی ئێف بی ئای نیشان بدات به‌و راده‌یه‌ی ژیانی ئه‌و كوڕه‌و دایكی وێران ده‌كه‌ن ، له كاتێكا ئه‌و كوڕه كه‌سێكی دڵسۆز‌و نیشتمانیه وته‌نانه‌ت له كێشه‌كه‌ی خۆیشیدا ده‌یه‌وێت هاوكاری پۆلیس بكات.
21/12/2020
وتارەکانی تری نوسەر