خزم سڵاو: له فه‌یسبوكه‌كه‌ی خۆت ووتبوت پارتی ئیراده‌ی گه‌لی كورد ته‌سلیم ناكات ، ووتبووت راده‌ستكردنی نه‌وت له گه‌ڵ راده‌ستكردنی ئیراده دوو شتی جیاوازن ، من ده‌مه‌وێ به هێمنی و دوور له هه‌ڵچوون و گیر‌و گاز‌و تۆمه‌ت و تانه گفت و گۆیه‌كی هێمنانه‌ت له گه‌ڵدا بكه‌م .
هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی تۆ ئه‌وه ده‌نووسیت و سێ ماڵپه‌ڕی سنوری سلێمانی ده‌یكه‌نه خه‌به‌ر " سپی میدیا ، خه‌ندان، وێستگه " دوو هه‌واڵ سه‌رنجی من راده‌كێشن ، یه‌كه‌م له ناوجه‌رگه‌ی هه‌ولێر دوو چه‌كدار به جلی مه‌ده‌نیه‌وه په‌لاماری "هاورێ كوردی" ده‌ده‌ن و پاش لێدانی زۆر پاره‌و ناسنامه‌كه‌ی ده‌به‌ن ، هه‌ر هه‌مان شه‌و خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا ده‌ڵێت به هاوكاری پارتی " ئه‌و ده‌ڵێت هه‌ولێر " كۆتای به په‌كه‌كه دێنین .
له دڵه‌وه هیواخوازی ئه‌وه‌بووم ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێی وابێت ، له دڵه‌وه هیواخوازی ئه‌وه‌بووم كاتێ سور بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی له 25ی 9ی 2017 ریفراندۆم كرا پاشگه‌ز نه‌بونایه‌ته‌وه‌و ئیراده‌ی مرۆڤی كورد نه‌شكێنرابا ، توخوا باسی خیانه‌ت و 16ی ئۆكتۆبه‌رو ئه‌وانه‌م بۆ مه‌كه ، پێم بڵێ بۆ سور نه‌بوون له سه‌ر سه‌رخستنی ریفراندۆم ،ئێستا كه ئه‌م وتاره ده‌نووسم بڵاوكراوه‌یه‌كی ره‌نگاو ره‌نگی ئه‌و رۆژه‌م له به‌رده‌سته" به‌ڵێ یان نه‌خێر ، ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌میان " به كوردی و به عه‌ره‌بی نوسراوه بڵێ ی به‌ڵێ چ ده‌بێت و بڵێ ی نه‌خێر چ ده‌بێت ، باشه ئه‌و هه‌موو به‌ڵێیه كرا‌و هیچیش نه‌بوو .
خواستی كورد له خواستی سه‌ربه‌خۆییه‌وه هاتوه‌ته خواره‌وه بۆ پێدانی موچه‌و بودجه‌یه‌ك كه له ساڵێكا كه‌متره له‌وه‌ی بۆ حه‌شدی شه‌عبی دانراوه ، باشه ئیراده شكاندن چیه ، بیرمه له 2014 بارزانی باوك وتی "ئه‌گه‌ر گه‌ل شه‌ش مانگ به‌رگه بگرنسه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نن" ، شه‌ش مانگه‌كه له شه‌ش ساڵ تێپه‌ڕی و گه‌لیش هه‌ر باج ده‌دات .
نه‌بوونی ئیراده بریتیه له بوونی ئه‌و هه‌مووئۆردوه‌ی تورك له سه‌ر سینگ و به‌رۆكی نیشتمان ، نه‌بوونی ئیراده‌و شكاندنی ئیراده بریتیه له برسی كردنی خه‌ڵك له كاتێكا له سه‌ره‌وه سه‌رانی ده‌سه‌ڵات له هیچیان كه‌منیه‌و وه‌ك ده‌سته‌بژێری سعودی ده‌ژین ، من حه‌زده‌كه‌م ئیراده‌ی مرۆڤی كورد تێكنه‌شكێنرێ ، به‌ڵام لابردنی ئاڵا له فڕگه‌ی هه‌ولێر له كاتی هاتنی خلوسیدا ئیراده شكاندن و شكۆ روشێنی نه‌بێت چیه .
گیانی برا من و تۆیش ده‌زانین شكۆی مرۆڤی كورد زۆر خه‌راپ شكێنراوه ، شه‌ڕی من و تۆ ده‌بێت بۆ ئه‌وه بێت ئه‌و شكۆیه بگێڕینه‌وه ، ده‌بێت مرۆڤی كورد له مرۆڤی توركخاوه‌ن و عه‌ره‌بخاوه‌ن و فارسخاوه‌نه‌وه بكه‌ینه مرۆڤی كورد خاوه‌ن ، مرۆڤێك كه خاوه‌نی خۆی بێت ، پێم سه‌یره له‌وه‌ڵامی فراكسیۆنی هیوادا به جۆرێ قسه ده‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌ر جاره‌و هێزی وڵاتێكیان هێنابێت بۆ سه‌ر سینگ و به‌رۆكی نیشتمان، هه‌ڵبه‌ت من له ته‌ك ئه‌و فراكسیۆنه‌دا نایه‌مه‌وه‌و سه‌رنجی زۆرم هه‌یه ، به‌ڵام ئیراده‌ی مرۆڤی كورد ئه‌وان نه‌یانشكاندوه.
قوربان شكۆ به‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ حزبه‌كه‌ت بڕیار بدات هه‌موو ئۆردوی تورك ئه‌م هه‌رێمه به جێبێڵن ، به‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ كه‌ركوك بگێڕیته‌وه سه‌ر هه‌رێم و په‌ڵكانه‌ش له چنگی ئه‌و عه‌ره‌بانه رزگار بكه‌ی كه هه‌ندێكیان له هه‌ولێر نیشته جێن ، به‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ بڵێن چۆن له 90%ی خه‌ڵك پتر به به‌ڵێ وه‌ڵامی ریفراندۆمیان دایه‌وه ، ئێمه‌ش كاری پێده‌كه‌ین و داواش له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای دادێ و ماكرۆن و سه‌رانی تر بكه‌ن دان به ئازادی كوردستاندا بنه‌ن ، نه‌ك لاتان وابێت شكۆ ئه‌وه‌یه نه‌وت به به‌لاش بدرێته توركیا‌و داوی پاره‌ش له به‌غدا بكرێت .
هیوادارم گفت و گۆیه‌كی هێمنانه‌بكه‌ین