من ساڵه‌هایه‌كه چاودێری كاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌م ، له عیراق و كوردستان ، بۆ ماوه‌یه‌كیش له ده‌یان كۆبونه‌وه‌و دانیشتنی جیاجیای ئه‌واندا به‌شداریم كردووه، كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م رێكخراوه سه‌نگینه له‌م ناوچه‌یه ئه‌وه‌یه كه نایه‌وێت كێشه‌كان له ڕیشه‌وه چاره‌سه‌ر بكات ، له ساڵی 2003 به دواشه‌وه له هه‌موو ئه‌و كێشانه‌دا كه له عیراق و كوردستان توشیان بووه ، مه‌یلیان به لای سه‌یركردنی تراژیدایادا بووه ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له سه‌ر حسابی خوێنی خۆیشیان بووبێ، وه‌ك ته‌قینه‌وه‌كه‌ی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ری به‌غدا ، كه من ئه‌و رۆژگاره هه‌م داخم بۆ خوارد هه‌م له سه‌ریم نووسی .
جارێكیان ستیڤان دیمستۆرا هاته كه‌ركوك له هوڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له ته‌ك خه‌ڵكێكی زۆرا گفت و گۆی كرد ، دواتریش دۆسیه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاماده كرد ، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو ، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان برینه‌كه ده‌بینێ ، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی به قوربانی بڵێ بۆ برینداری به جه‌لاد ده‌ڵێت چاره‌سه‌ر چیه ، من ئه‌مه‌م له عیراق بینیوه له شوێنی تر نازانم، له سه‌ر سێرجۆ ڤێرا دی ملیۆ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌دوای روخانی بته‌كانی سه‌دام له عیراق 2003 به ته‌قینه‌وه شه‌هید بوو فیلمێكی زۆر جوان هه‌یه له شوێنێكا ژنێكی ته‌یموری رۆژهه‌ڵات كه‌كه‌سی نه‌ماوه به سێرجۆ ده‌ڵێت " ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت جیهان بمانبینێت "، هه‌ست ده‌كه‌م فیلمه‌كه ده‌یه‌وێ بڵێ سێرجۆ برینه‌كه ده‌بینێ بۆیه دواتر سه‌ر ده‌كه‌وێت له كاره‌كه‌یدا له ته‌یموری رۆژهه‌ڵات .
باسی دی ملیۆم كرد بۆیه خراپ نیه بڵێم دوای شه‌هید بونه‌كه‌ی وتارێكم له سه‌ر نووسی و شه‌هید بونهكهشی له سه‌ر دڵم گران بوو ، ئه‌و كاته‌ی شه‌هید بوو ته‌مه‌نی 55 ساڵ بوو " 1948-2003" به ئۆتۆمبیلێك كاره خۆكوژیه‌كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی زه‌رقاویه‌وه ئه‌نجامدرا ، فیلمه‌كه گومان ده‌خاته‌سه‌ر پۆڵبریمهریش ، ده‌قی فیلمه‌كه له نوسینێكی خانمه نوسه‌ر" سامانسا پاوه‌ر" ه‌وه وه‌رگیراوه ،دی ملیۆ خه‌ڵكی رۆدی دی جانیرۆی به‌رازیل بوو ، له زیاتر له 10 وڵات و ناوچه كاری بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كردبوو، ئه‌و گوێ له قوربانی ده‌گرت نه‌ك جه‌لاد .
بلاسخارت كه من یه‌كجار له نزیكه‌وه له سه‌ر گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ماوه‌و له ناو هۆڵه‌كه‌ی سه‌ماوه بینیم، هه‌ست ده‌كه‌م كه‌متر ئاگای له دۆخی قوربانیه ، ئێ ئه‌و یه‌كجار سه‌ردانی شوان و قهرهههنجیرو په‌ڵكانه‌و ئاواییه‌كانی داوێ و كاكه‌یی نه‌كردووه تا بزانێ چ باسه ، تا بزانێ قوربانیه‌كان چ ده‌ڵێن هه‌ركه‌سیش ئاگای له هاواری قوربانی نه‌بێت ناتوانێ چاره‌سه‌ری برین بكات ، كه‌س نیه برینه‌كانی كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه نیشانی بلاسخارت بدات ، من ده‌زانم ئه‌گه‌ر بلاسخارت بیه‌وێت پرسیار بكات كه سێك ده‌بێت پێی بڵێت " ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ جیهان بمانبینێ " هه‌ر بۆ زانیاری ئه‌و خاتونه تا ئێستا زیاتر له 600 گوندی سنوری كه‌ركوك كه به‌عس له 1987-1988 وێرانی كردون وه‌ك پێویست ئاوانهكراونهتهوه ، زیاتر له هه‌زار خێزانی كورد‌و توركمانی حه‌ویجه له دوای كه‌وتنی بته‌كانی سه‌دام ده‌ركراون و كه‌سیان نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه ، لیسته‌كه‌م به ته‌واوه‌تی له به‌رده‌سته .
ئه‌گه‌ر بلاسخارت بیه‌وێت له دۆخی قوربانی بگات نزیكترین دۆستی سه‌رۆك كۆماره ده‌توانێ پرسیارلهو بكات .