1
گرده‌كان موڵكی كێن
له سه‌ر كۆی گرده‌كانی كوردستان ، نه‌ك گردێك و دوان ، له سه‌ر هه‌موو ئه‌و داگیركاریانه‌ی به بیانوی جۆراو جۆركراون ، پێویسته رای گشتی قسه‌ی هه‌بێت ، كێ سه‌ری ره‌ش و قه‌ڵاچوالانی داوه به حزبه‌كان ، چۆن ده‌كرێت ته‌نانه‌ت ئه‌و خانوو حهسارانهی به‌عس بۆ به‌رپرسه‌كانی كردونی ئێستا به‌رپرسه‌كانی پارتی و یه‌كێتی تێدا بن ، ئایه تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا له ژیاندا بونایه رازی ده‌بون هه‌ر یه‌كه‌و گردێك بكرێته گۆڕیان ، گرده‌كان موڵكی گشتین ، وه‌ك چۆن سه‌ركرده باشه‌كانیش موڵكی گشتین ، جیاكردنه‌وه‌ی گۆڕی سه‌ركرده‌و سیاسیه‌كان هه‌ر مۆنۆپۆڵكردنی گۆڕی ئه‌وان نیه‌و به‌س مۆنۆپۆڵكردنی گرده‌كانی كوردستانیشه .
2
رای گشتی و ئیمرالی
ئه‌گه‌ر ئێستا مام جه‌لال له ژیاندا بوایه هه‌ر رێگه‌یه‌كی ده‌دۆزیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به وردی له دۆخی ته‌ندروستیی ئاپۆ ئاگادار بێت ، هه‌واڵی ئه‌وه‌ی كه ئاپۆ ته‌ندروستی باشه به‌س نیه ، ئه‌و نزیكه‌ی ساڵێكه پارێزه‌ره‌كانی نه‌بینیوه ، تاڵه‌بانی دانه‌ده‌نیشت و سه‌یر بكات ،به تایبه‌ت له‌م رۆژه‌دا كه ، ئاكهپهومهههپهو ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ده‌ستیان ناوه‌ته بینا قاقای ئاشتی ، كه مام نیه ، كه نه‌وشیروان مسته‌فاش كۆچی كردووه، خۆ بارزانی هه‌یه ، ئه‌و چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له دیار به‌كر وتی ئیدی نابێ خوێن بڕژێ ، ما ناتوانێ دوو قسه‌ی خێر بۆ ئاپۆو ئاشتی بكات ، ما ناتوانێ رای گشتی بجوڵێنێت .
3
نای نه‌خێرو بای به‌ڵێ
ئه‌م ناو بایه بۆ ریفراندۆم نیه ، ریفراندۆم ناو با نه‌بوو ، به‌ڵێ و نه‌خێر بوو، لێ ناوباكهی ئێمه بۆ شتێ تره ، له‌م رۆژانه دۆستێ وتی پێمناخۆشه هه‌ندێ جار به باشه باسی هه‌ندێ ناوی سیاسی و سه‌ركرده ده‌كه‌یت ، ئه‌و ناوی یه‌ك دوویه‌كی زندوو یه‌ك دوویه‌كی كۆچكردووی هێنا ، گه‌لۆ ما باشتر نیه ئێمه بۆ كاری باش باو به‌ڵێ بكه‌ین و بۆ خراپ ناو نه‌خێر ، ئه‌گه‌رله نێو ئه‌م زه‌لكاوی سیاسه‌ته‌دا سه‌رۆك كۆمارێكی كورد باش بكات بۆ ئافه‌رین نه‌كرێت ، یان ئه‌گه‌ر پارتیزانێكی پاكی سه‌رده‌می تاریكهساتی ئه‌نفال خاوه‌نی هه‌مان بیر‌و باوه‌ڕی پارتیزانی بێت بۆ چاكه‌ی گشتی ، بۆ شایانی ئه‌وه نیه باس بكرێت ، سیاسه‌تی هه‌موو ناشرینكردن ، سیاسه‌تی خۆ سڕینه‌وه‌یه ، منیش بڕوام به‌و كاره نیه .