1
له 2014 كه تۆزی سه‌یاره‌كانی داعش ده‌ركه‌وت هه‌رچی هێزی خۆ به شتزان و كاكی پێشمه‌رگه‌ی شه‌نگاله قه‌لفڕیان كرد‌و فریای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و خاتونه‌ش نه‌كه‌وتن كه پێشی پێگرتبون و ده‌یگوت بۆ كوێ ده‌چن و بۆ شه‌نگال جێ‌دێڵن ، كه‌س بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بوو یه‌ك پله داری پێشمه‌رگه له سه‌ر ئه‌و حه‌یاچوونه سزابدات .
2
گروپێك شه‌ڕڤانی بوێر‌و ئازا له چیای شه‌نگاله‌وه لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیان كرده شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی تاریكی و دوای جینۆ سایدێكی گه‌وره‌ی شه‌نگالیه‌كان شه‌نگالیان له جینۆسایدی مه‌ترسیدارتر پاراست ، ئه‌و كاته ئه‌ردۆغان وه‌ك داعشیهك شاگه‌شكه‌ی ئه‌وه بوو داعش هه‌موو كوردستان بسوتێنێ ، لێ شه‌ڕڤان و گه‌ریلا نه‌یانهێشت .
3
ئه‌مه‌ریكا له شكستی شه‌نگالا وه‌ك پێویست ده‌نگی نه‌بوو ، له سه‌ركه‌وتنی شهڕوانهكانی شه‌نگال و شهنگالیهكاندا وه‌ك پێویست پشتگیری نه‌كردن ، ئه‌مه‌ریكا ئێستاش كه هه‌موولایه‌ك ده‌یانه‌وێ كه‌ڵبه له شه‌نگال گیر بكه‌ن دیسان بێده‌نگه .
4
فه‌ڕه‌نسا كه خۆی وه‌ك دۆستی كورد نیشانده‌دات ، به كرده‌وه‌ش ده‌یه‌وێت شه‌نگال ئاوه‌دان بكرێته‌وه ، كه‌چی له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و چهڵتهكانی ئه‌ردۆغان بێده‌نگه‌و له ته‌ماشاكه‌رێك زیاتر نیه .
5
توركیا له زاری ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌ڵێت شه‌وێك له پڕ ده‌چینه شه‌نگاله‌وه ، له به‌رانبه‌ر ئه‌م بێئهدهبیهدا ده‌وڵه‌تی عیراق و كازمی له بری وه‌ڵامی بده‌نه‌وه له تهكی داده‌نیشن و له گه‌ڵیدا له‌دژی هاوڵاتیه‌كانی شه‌نگال كه هاوڵاتی عیراقین ده‌چنه سه‌نگه‌رێكه‌وه .
6
پێشمه‌رگه كه 2014 له ئاسك تیژ تر پشتیان له شه‌نگال كرد‌و هه‌ڵاتن ، ئێستا ئه‌وانیش هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ له ته‌ك شه‌نگالیه‌كان ده‌كه‌ن ، شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت و بۆ توركیا، سوپای عیراقیش ئه‌و سوپایه‌ی سه‌ركرده‌كانی به مه‌كسی ژنانه‌وه له موسڵ هه‌ڵاتن ، ئێستا هه‌ڕه‌شه له شه‌نگال و شهنگالپارێزهكان ده‌كه‌ن .
7
ئێران و توركیا كه دوو دوژمنی سه‌رسه‌خت و قێزه‌ونی یه‌كترن و هه‌رگیز كۆك نه‌بوونه مه‌گه‌ر له سه‌ر له‌ناودانی كورد، ئێستا ده‌یانه‌وێت شه‌نگال بكه‌ن به مه‌یدانی جریتبازی خۆیان .
8
ئه‌م گه‌مه ناشرینه‌ی ئێستا‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی " توركیا ، عیراق ، پارتی " له لایه‌ك و بێده‌نگی ئهمهریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و راستیه ده‌رده‌خه‌ن كه شه‌نگال بێكه‌سترین شاری دنیایه ، شارێك جگه له ئێزدیخان شهڕوانهكانی خۆی زیاتر كه‌س نیه هاوكاری بكات .
9
له نێو ئه‌و بارودۆخه مه‌ترسیداره‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم له بری به‌رگرتن به په‌لاماردانی شه‌نگالیه‌كان ،وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان به میرات بۆ ئه‌و مابێته‌وه ، ته‌خشان و په‌خشانی ده‌كات و له وڵاتان له بری قسه كردن له چاره‌نووسی شه‌نگالیه‌كان ده‌ڵێت باسی كێشه‌كانی سوریامان كرد !!