ئه‌مرۆ له‌یه‌كێك له ته‌له‌فیزیزنه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه بینه‌ری هه‌واڵێكی مه‌ترسیداربوم،كه گوایه نزیك به پێنج هه‌زار ئاواره‌ی عه‌ره‌ب فورمی خۆراكیان گواستراوه‌ته سه‌ر هه‌رێم(كه ئه‌شێت ئه‌مه مافی گشت "هاوڵاتیه‌كی عیراقی بێت" كه بیه‌وێت له چ پارێزگایه‌كی عیراق نیشته‌جێبێت)به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و خه‌ته‌ره گه‌وره‌یه كه زۆر له‌و قه‌یران و گرفتانه‌ی ئه‌م وڵاته گه‌وره‌تره،كه له‌بینینی خه‌ته‌رێكی واغافڵیكردوین.راسته قه‌یرانی نه‌بونی موچه بێ كاره‌بایی و بێ ئاویی بێ بانزینی بێ كاری و تازه‌ترینیشیان قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌موویان گرنگن په‌یوه‌سته به‌ژیانی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه،به‌ڵام دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆی كه‌ركوك له چوار شاره‌كه‌ی تری كوردستانی باشور بێشك مه‌تسیدارتره له‌سه‌ر ئاینده‌ی ئه‌م هه‌رێمه.گه‌ر وابروات هێدی هێدی ئه‌م هه‌رێمه له‌روی دیموگرافیوه گۆرانێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردادێت،ئه‌و كات له نیشتمانه‌كه‌ی خۆماندا" براعه‌ره‌به‌كانمان" ده‌بنه خاوه‌ن ماڵ و "شیمالی حبیب"ش ده‌بێته گوزارشتێكی راستی
زۆر كه‌س وای ده‌بینن كه ئه‌م كۆچه‌ی عه‌ره‌ب ڕه‌هه‌ندی ئابوری و ئینسانی هه‌یه،گروتینێكی ئابوری ده‌به‌خشێت به بازاری هه‌رێم وه‌ده‌بێته هۆی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه مرۆیه‌كان وێنه‌یه‌كی جوان و مروڤ دۆستانه نیشانی ده‌ره‌وه ده‌دات.
به‌ڵام گه‌ر ئه‌م پاساوانه‌ش له‌جێی خۆیدابێت،ده‌بێت له‌ژێر چه‌ندین مه‌رج و پێودانگدابێت،كه نه‌بێته مایه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش نه‌ته‌وه‌یمان،كه به‌بروامن ئه‌مه‌ش به‌چه‌ند رێگه‌یه‌ك ده‌بێت.
*ده‌بێت پۆلێنبه‌ندی بكه‌ین له‌نێوان ئاواره‌و گه‌شتیارو هێزی كار‌و وه‌به‌رهێنه‌ر.وه‌له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه سنوره‌كانمان به‌ڕویاندا ئاوڵابكه‌ین.
1.ئاواره/ به‌هۆكاری ناله‌باری دوخی سیاسی ئه‌منی ناوچه‌كانی باشور ئه‌ركێكی ئینسانیه كه ده‌رگا به‌ره‌و ڕوی ئه‌و عه‌ربانه‌دا بكه‌ینه‌وه كه وه‌ك ئاواره ڕوو له‌م هه‌رێمه ده‌كه‌ن ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی له كامپه‌كاندا له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كاندا جێگیربكرێن و رێگایان پێنه‌درێت له‌ناو شار‌و شاروچكه‌كاندا ژیانبكه‌ن.
2.گه‌شتیار/به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جیوگرافی هه‌رێمه‌وه خه‌ڵكێكی زۆری ناوچه‌كانی باشور ساڵانه وه‌ك گه‌شتیار روده‌كه‌نه هه‌رێم،كه ئه‌مه‌ش قازانجێكی باش به‌سێكته‌ری گه‌شتیاری ده‌گه‌نێت.ئه‌میش له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند مه‌رجێك كه ئه‌و كه‌سانه ته‌نیا مافی گه‌شتیار به‌نیان پێبدرێت نه‌ك وه‌ك "هاوڵاتیه‌كی عێراقی"
3.هێزی كار/به‌هۆی نه‌بونی هێزی كار‌و توانای مرۆیی له‌هه‌ندێك بواری كاری ئه‌م وڵاته‌دا،ئاسایه كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كه‌ڵك له توانا‌و شاره‌زای خه‌ڵكانی عه‌ره‌ب وه‌ربگیرێت،تا توانا مرۆیه‌كانی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ.به‌و مه‌رجه‌ی ته‌نیا مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی كاركردنیان پێبدرێت.وه چه‌ندیشمان پێبكرێت ده‌ستی كار هێنده‌ی له وڵاتانی تری ئاسیاوه بهێنین ئه‌ونده پشت به كرێكار‌و هێزی كه‌سانی عه‌رب نه‌به‌ستین،چونكه به‌نه‌تیجه ئێمه كێشه‌ی خاكمان له‌گه‌ڵ به‌نگلادشیه‌كدا نیه.
4.وه‌به‌رهێنه‌ر/وه‌به‌رهێنان یه‌كێكه له‌بنه‌ماكانی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری وڵاته له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه رێگا به وه‌به‌رهێنه‌رێی عه‌ربی عێراقی بدرێت،به‌و مه‌رجه‌ی ده‌ستی كار‌و توانا مرۆیه‌كانی ئه‌و وه‌به‌رهێنانه خه‌لكی هه‌رێمبێت و وه به‌چه‌ند مه‌رجێكی تر كه ده‌زگای وه‌به‌رهێنان دیاریده‌كات،كه ئه‌شێت یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ش ئه‌وه‌بێت ئه‌و پروژانه به‌شێكی وه‌ك ئیمتیاز ببێته موڵكی حكومه‌ت وه "گه‌ر یاسایی بێت" له‌دوورمه‌ودادا ئه‌و پروژانه هه‌موی ببێته موڵكی حكومه‌ت.
*سنورداركردن و ته‌نانه‌ت بایكۆتكردنی په‌یوه‌ندیه كه‌لتوری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان،ئه‌ویش به‌چه‌ند رێگایه‌ك.
1.ئیجباركردنی ئه‌و عه‌ربانه‌ی كه‌له‌به‌ر هه‌رهۆكارێك رێگایان پێدرابێت له‌م هه‌رێمه‌دا بژین كه مامه‌ڵه به‌زمانی كوردیه‌وه‌بكه‌ن.چونكه ئه‌وه‌ی ده‌یبینین به‌هۆی ئه‌و عه‌قڵیته شۆڤێنیه‌ی كه له‌رابردودا سه‌روربوه،ئاماده‌نین به‌زمانی ئێمه قسه‌بكه‌ن و هاوڵاتیانی ئێمه ناچار ده‌كه‌ن بۆ به‌رێكردنی كاره‌كانیان به عه‌ربی قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن،كه ئه‌مه‌ش به‌شێك له‌خه‌تاكه په‌یوه‌ندی به‌كه‌م زانینی خۆمانه‌وه هه‌یه كه ئه‌شێت ده‌رهاویشته‌ی هه‌مان عه‌قلێت بێت كه پێشتر ئاماژه‌م پێكرد.
2.رێكخستن یان به‌رگرتن له ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه له‌سایه‌ی بونی ئه‌و لێشاوه عه‌ره‌به هاتوته گۆرێ،ئه‌ویش ناونانی چه‌ندین شوێنی وه‌ك خواردنگه‌و ئوتێل و كافتریا‌و چه‌ندین شوێنی تر به زمانی عه‌ره‌بی و ته‌نانه‌ت گه‌یشتوته ئاستێك گه‌ره‌ك و ناوچه‌ی واهه‌یه له‌م شاره‌كانی هه‌رێم كه سه‌ردانی ده‌كه‌یت،هه‌ستناكه‌یت كه له‌كوردستاندایت.
3.خۆپاراستن له‌ژن و ژنخوازی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی عه‌ربدا كه ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ كاڵبونه‌وی مۆرك و كه‌لتوری كورده‌واری زاڵبونی كه‌لتورو شوناسی عه‌ره‌بی .كه ئه‌مه‌ش زۆر جار پاساوه‌كه‌ی بۆ ئاسانی به‌ده‌ست هێنان و به‌رێوه‌چونی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگریه له‌گه‌ڵ خێزانێكی عه‌ربیدا.
*رێگاگرتن و قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی موڵك وماڵ و به‌كه‌سانی عه‌ره‌ب،وه‌گه‌ر له‌به‌ر هۆكاری ئابوریش رێ به‌م حاڵه‌ته درا ئه‌وه‌ش ده‌بێت له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌ماو مه‌رجێك بێت،كه ئه‌ویش یان موڵكه‌كه بكرێت به‌ناوی كوردێكه‌وه،یان له په‌رله‌مان یاسایه‌ك ده‌ربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه عه‌ربێك بۆی نه‌بێت زه‌وی بكرێت واته ئاسای ی‌بێت گه‌ر چه‌نده بینابكرێت به‌ڵام ئه‌و زه‌ویه‌ی كه بیناكه‌ی له‌سه‌ر بنیاتنراوه نه‌بێته موڵكی كڕیاره عه‌ره‌بكه.
وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مپێدا له ئێستادا هیچ گرفت و قه‌یرانێك له‌م هه‌رێمه‌دا به‌قه‌د هاتنی لێشاوی عه‌ره‌ب به‌م چه‌شنه‌ی ئێستا مه‌ترسیدارنیه.هه‌ربۆیه گه‌ر ده‌زگا حكومه‌تیه‌كانیش به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵنه‌سن و كه‌مته‌رخه‌مبوون وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یان پێویسته رای گشتی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بجولێنرێت و خه‌ڵكی له‌رێی خۆیه‌وه رێگا له‌م ته‌عریبه بگرێت گه‌ر له‌هه‌ندێك كاتیش‌دا ئه‌م روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه بگاته قاڵبێكی توندوتیژیش.كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر رێكخراو چالاكوانانی مه‌ده‌نی به هه‌موو ڕه‌نگ و بۆچونه جیاوازه‌كانه‌وه پێوسیته به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و كامپین و هێزی گوشاری بۆبه‌گه‌رخه‌ن.