دروشمی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆران،بۆ هه‌ڵبژاردنی سێپتێمبه‌ری 2013ی په‌رله‌مانی كوردستان دروشمی( به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات )بوو،كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا گۆڕان توانی برێك له ده‌نگه‌كانی له‌چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا زیادبكات،وه ببێته هێزی دووه‌م،له سه‌ر ئاستی هه‌رێم( له‌ڕوی جه‌ماوه‌ریه‌وه)وه پێشی یه‌كێتی ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی بداته‌وه.وه پاشان به وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و چه‌ند پۆستێكی وزاری به‌شداری له حكومه‌تداكرد.
دوای ئه‌و روداوانه‌ی،کەله‌ماوه‌ی رابردودا رویاندا ئه‌و پرسیاره دیسانه‌وه دێته گۆرێ كه ئایه زه‌روره‌تی بونی گۆران له نێو ده‌سه‌ڵاتدا چی‌بوو ؟چ پاساوێك هێنده به‌هێزبوو كه وا له هێزێكی ئوپوزیسیونی ره‌خنه‌گری سیسته‌م و حكومرانی بكات كه به‌شداری هه‌مان ده‌سڵات بێت؟ ئامانج لێی به‌شداریركردنێكی فیعلیبوو له ده‌سه‌ڵات،له‌پێناو پراكتیزه‌كردنی پاكێجه‌كانی چاكسازی سه‌رده‌می ئوپۆزیسێون و راستكردنه‌وه‌ی ئیداره‌دانی ئه‌م هه‌رێمه بوو؟ یاخود ته‌نیا خواستێكبوو له‌پێناو وه‌رگرتنی پۆستگه‌لێكداو،وه مه‌به‌ست لێی شوێن گرتنه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانبوو؟
به‌بروای من به‌شداری گۆڕان له ده‌سه‌ڵاتدا،یه‌كێكبوو له زه‌قترین هه‌ڵه‌ی سیاسی كه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به دریژای ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دروستبونی تێیكه‌وتبێت.ته‌نیا ئه‌وه‌نه‌بێت كه له‌ڕێی ئه‌م دروشمه‌وه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا جۆرێك له جوش و خرۆشی به‌خشی به هه‌ڵسوڕاوان و قاعیده جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی،كه چوارساڵی ئۆپۆزیسیونی بێ هیوایكردبوون(كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌ژاریی و پێنگه‌یشتنی هۆشیاری كۆمه‌ڵگای كوردی له ئاست دركنه‌كردن به گرنگی و ئه‌هیمێتی رۆڵی ئۆپوزسیون له پڕۆسه‌ی سیاسی و ژیانی دیمكراسیدا).وه هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی باشیشبوو بۆ ئه‌م بزوتنه‌ویه له‌ئاست پۆست و پله‌وپایه‌دا،كه چاوچنۆكی و حه‌زی كورسی و مه‌كسه‌بی چه‌ندان هه‌ڵسوراوی ده‌رخست،كه ئه‌شێت به‌شێكیش له پاڵنه‌ره‌كانی چونه نێو ده‌سه‌ڵاتی گۆڕان ئه‌و كه‌سانه‌بوبێتن،كه تا ئه‌وكات خۆیان به‌ده‌روێش و قوتابی خاكێتی و پۆست نه‌ویستی رێكخه‌ره‌كه‌یان ده‌زانی،كه ئیدی له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه گۆڕان بریاری چونه نێو ده‌سه‌ڵاتیدا قاته كوردیه نیلیه‌كه‌یان كه بۆ خه‌وتنیش دایانه‌ده‌كه‌ند،گۆڕی و بونه "جینتڵمان"ئیدی به قاته‌وه ده‌وامی گرده‌كه‌یانده‌كرد!!! ئیتر لێره‌وه دروشمی (كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو)بوه بڵقی سه‌ر ئاو‌و،زورینه‌ی پۆسته‌كان به جه‌ماعه‌تی ئه‌شه‌هه‌دوبیلاكان پڕكرانه‌وه.
پارتی و یه‌كێتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبونی گۆڕانه‌وه مه‌یلی ئه‌وه‌یانهه‌بوو كه گۆڕان راپێچی نێو حكومه‌تبكه‌ن و به‌چه‌ند پوست و پله‌و پایه‌یه‌ك ده‌می چه‌وربكه‌ن،به‌و هیوایه‌ی تا ئه‌و هێزه‌ی كه سه‌ری زمان و بنی زمانی ره‌خنه‌و بێزراندنی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تبوو بهێنه ریزه‌كه‌وه بیكه‌نه فیگه‌رێكی حكومرانیه گه‌نده‌ڵ و خواروخێچه‌كه‌ی هه‌رێم. له‌مه‌یاندا یه‌كێتی زیاتر مكوڕبوو،چونكی ره‌خنه‌كانی گۆڕان ده‌رهه‌ق به‌حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات،به پله‌ی یه‌كه‌م یه‌كێتی پێ داغانبوبوو.هه‌ر له‌یه‌كه‌مین مانۆڕی پارتی بۆ ته‌شكیلكردنی كابینه‌ی نوێ له زاری به‌رهه‌م سالحی ده‌رداری ره‌خنه‌كانی ئوپوزیسیونی دوێنێ،پێكهێنانی كابینه‌ی بنكه فراوان و به‌شداریكردنی ئۆپۆزیسیون به گویی پارتیدا درا.
بۆ هێزێكی وه‌ك گۆران كه (به‌ده‌ر له كاریزمای رێخه‌ره‌كه‌ی) هێزی ئه‌ساسی له ناڕه‌زایی خه‌ڵكه‌وه وه‌رگرتوه و جه‌ماوه‌ره نیو ملیونێكه‌ی له‌سه‌ر ناشرینی و كێماسیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ته‌یاركردوه،ته‌راجوعكردنبوو له پرانسیپ و گوتاره‌كانی كه به‌م چه‌شنه به‌شداری ده‌سه‌ڵاتی كرد،وه كۆتایهێنانبوو به ژیانی ئۆپوزیسیونی كه گورێكی باشیدابوو به پرۆسه‌ی حكومرداری و دیموكراسی ئه‌م هه‌رێمه.به‌ڵام ئه‌وه‌ی بینیمان ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌هه‌ڵه داوان له سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتنامه‌یه‌كی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ پارتیدا چه‌ند روژێك به‌ر هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان به‌شداریكردنی خۆی له كابینه‌ی هه‌شه‌م راگه‌یاند(كه ئه‌م جۆره به‌شداریه‌ش،له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا زیانی لێداو له‌چاو هه‌لبژاردنی په‌رله‌مان ده‌نگی كه‌متری هێنا). له سه‌ره‌تای مفاوه‌زاتی ته‌شكیلی حكومه‌تدا گۆڕان لافی ئه‌وه‌ی لێده‌دا كه به هێزێكی گه‌وره‌وه ده‌چیته حكومه‌ته‌وه " وه‌زیر وه‌رناگرێت،به‌ڵكو وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێ"به‌ڵام دواجار بینیمان نه‌ك وه‌زاره‌تی وه‌رنه‌گرت،به‌ڵكوو به ته‌له‌فۆنیكی وه‌زیرێكی پارتی سنورداشی ئه‌ودیوی دێگه‌ڵه كرانه‌وه!!وه ئه‌و بڕه چاكسازیه سنورداره‌ی كه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه به‌ده‌ستیانەوبو،بایی ئه‌وه نه‌بوو كه شفاعه‌تی گرنگی و ئه‌همیتی مانه‌وه‌یان له حكومه‌ت بۆبكات،چونكه دواجار حكومڕانی ئه‌م هه‌رێمه هه‌ر هه‌مان تاس و حه‌مامه.پێشمه‌رگه وه‌ك چۆن به‌ر له وه‌زیره‌كه‌ی ئه‌وان هی یه‌كێتی و پارتی بوو،گه‌ر شه‌ری داعشی نه‌بوایه ئیستاكه ده‌بوو ئاواتمان به‌وه بخواستایه به‌س په‌لاماری یه‌كنه‌ده‌ن باهه‌ر هی یه‌كێتی و پارتیبن!! بندیوار‌و ریكخراوه‌كان پێش سه‌رده‌می ئه‌وان یه‌كێكبون له‌هێماكانی گه‌نده‌ڵی و روتانه‌وه‌ی سامانی ئه‌م وڵاته،كه‌چی له عه‌سری ئه‌واندا له‌بری ئه‌وه‌ی موچه‌كانیان ببرێت و سزابدرێن له‌به‌رامبه‌ر چه‌ندین ساڵ وه‌رگرتنی پاره‌ی به‌لاش،كه‌چی به‌دڵی خویان له‌باشترین گونجاوترین ده‌زگاكانی حكومه‌ت جێگایان بۆكرایه‌وه به‌خزمه‌ت و پله‌ی بندیواریه‌كانیشیانه‌وه!!
خه‌ڵكی گوێی له‌وه‌نیه كه گۆڕان چی پێكراوه‌و چی پێنه‌كراوه چه‌نده به‌ربه‌ستی بۆ پروژه‌و ئامانجه‌كانی له‌نێو حكومه‌تدا دروستكراوه،وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌یران و كڵۆڵیه‌ی ئابوری ئه‌م هه‌رێمه ده‌رهاویشته‌ی خراپ ئیداره‌دانی رابردوه،به‌ڵكو نیو ملێون خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه ده‌نگی داوه به‌هێزێک كه ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێ و به‌لێنه‌به هه‌شتێكانی دێنێته‌دی،به‌ڵام ئێستاكه نه‌ك به‌ڵێنه‌كان نه‌بونه كردار به‌ڵكو گوزه‌رانی خه‌ڵكی له دۆخێكی خراپتردایه،بێ ئومێدیه‌كی وه‌ها باڵی به‌سه‌ر ئه‌م نیشتمانه‌دا كێشاوه كه خه‌ڵكی به‌لێشاو سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن.
به‌ر له‌دوو ساڵ كه پارتی به هاوكاری یه‌كێتی دوو ساڵی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم درێژكرده‌وه،گۆڕان كردی به‌هه‌ڵاو یه‌كێتی كرد به "به‌سینه‌ما" به‌ڵام دوای چه‌ند مانگێك ئه‌م هێزه ئه‌وه‌ی له‌بیر چوه‌وه كه به‌شداریكردنی له ده‌سه‌ڵات،روبه‌ڕوی هه‌مان مه‌وقیفی ده‌كاته‌وه.له ڕوانگه‌ی پارتیدا هاتنی گۆڕان بۆ نێو ده‌سه‌ڵات و وه‌رگرتنی كۆمه‌لێك پۆست،به‌خششێكبوو له‌به‌رامبه‌ر بێده‌نگی و سه‌لاری گۆران‌دا له ئاست خه‌ونه‌كانی پارتی،نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی كه گۆڕان پێیوابوو كه چونه نێو حكومرانی به‌شێكبوه له ئیستحقاقی ئینتخابی،ئیدی ده‌توانێت به دوعاكانی پارتی نه‌لێت ئامین،هه‌ژموون وحوكمی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له په‌رله‌مانێكه‌وه سنورداربكات،كه ده‌یه‌ك پێشتر هه‌رهه‌مان هێز به‌ده‌بابه‌ی به‌عس شكۆی شكاندبوو.راسته ئه‌وه‌ی كه پارتی به‌رامبه‌ر گۆرانیكرد كرده‌یه‌كی هه‌ره نایاسایی و نادیموكراسیبوو،به‌ڵام دواجار ئه‌مه پارتیه و ئه‌و هێزه‌ی كه ئاگره‌كه‌ی لێ نزیكده‌بێته‌وه،ئیدی نه‌حیزبه‌و نه دیموكراته و نه كوردستانیه،به‌ڵكو ده‌بێته گورگێكی هار ده‌ست بۆ هه‌موو شتێك ده‌بات،ئیدی ئه‌مه شوناسی پارتیه.به‌ڵام ئه‌مه نالۆژیكی و خۆش خه‌یاڵی گۆڕانبوو كه پێی وابوو به رێكه‌وتنامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پارتی،ده‌توانێت ببێته قوتبێكی به‌هێز له ده‌سه‌ڵات وحكومرانی ئه‌م وڵاته،وه هه‌روه‌ها جێگای یه‌كێتی بگرێته‌وه.كه پێموایه له‌ماوه‌ی رابردودا یه‌كێك له‌هه‌ره هه‌ڵه گه‌وره‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌وه‌بوه،كه هه‌رچیان له‌ده‌ست هاتبێت كردیان له پێناو سڕینه‌وه‌ی یه‌كتردا،كه ئه‌مه‌ش هێنده پارتی قه‌ڵه‌وكردوه كه ئێستاكه نه‌ك به یه‌كێتی و گۆڕان به‌ڵكو به یارمه‌تی ئیسلامیه‌كانیش ناتوانن پارتی زه‌عیفبكه‌ن یاخود سازشی پێبكه‌ن.
ئێستاكه گه‌ر به دیوێكی واقیانه و دور له ته‌عه‌سوبی حیزبی له دۆخی هه‌رێم بنوارین،بزوتنه‌وه‌ی گۆران له دوخێكی باشدانیه،له‌و دوخه‌دانیه كه هه‌ندێك فاڵگره‌وه‌و ده‌روێشی ئه‌و بزوتنه‌یه بانگه‌شه‌یان بۆده‌كرد،كه پێیان وابوو گۆران له‌به‌رده‌م دوو رێگادایه كه هه‌ردوو ڕێگاکە ئه‌م هێزه ده‌باته كه‌شكه‌لانی فه‌له‌ك.به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی كه پارتی دژ به‌گۆران له‌ژیر پاساویی سوتاندنی بارگاكانیان له ده‌ڤه‌ری سلیمانی كردی،به‌ده‌ر له‌دیوه قێزه‌ونه‌كه‌ی هه‌نگاوێكی زیره‌كانه‌بوو،به دروستكردنی قه‌یرانیكی تر مه‌له‌فی سه‌روكایه‌تی هه‌ێم له سه‌ر مێزی گوفتوگۆكان كه به شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت هه‌ڵگیرا،وه گۆرانیشیان له‌كۆل خۆیانكرده‌وه.ئێستاكه به ئه‌مری واقع بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌و كه‌سیش باسی ناكات،ته‌نیا هه‌ندێك فاسیلاتی كه‌ی ئین ئین نه‌بێت،كه زیاتر ره‌دفعلی فه‌سڵكردنی وه‌زیره‌كانیانه.وه به‌ره چوار قۆڵێكه‌ش خۆمان خۆش،به‌بێ ئه‌وه‌ی گه‌ردی ئیحراجی چوبێته سه‌ر شانی هیچ لایه‌ك له‌و سێ لایه‌نه‌ی كه له به‌ركه‌ی گۆراندابوون. تا دوا هه‌نگاو له په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ گۆران‌دا رۆیشتن،(جگه له بایكوتكردنی پێنج ئه‌ندامی هه‌ولێرو دهۆكی یه‌گرتوو) به‌شداری دانیشتنه‌كانی 19ی ئابیشیانكرد و وه هه‌روه‌ها له كۆبونه‌وه‌كانی پێنج قوڵیش هه‌ر له‌پال گۆڕاندا له‌سه‌ر به په‌رله‌مانیكردنی سیسته‌مه‌كه مكوربوون،وه‌ئێستاكه‌ش،گه‌ر بۆ ئیعلام و له‌به‌ر دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌شیانبێت سوربونی خۆیان له‌سه‌ر هه‌مان پرنسیپ دوپاتده‌كه‌نه‌وه،ته‌نانه‌ت تا ئه‌و راده‌یه‌ش ده‌رۆن كه هه‌ندیك له سه‌ركرده‌و كادره‌كانیان رایده‌گه‌ینن كه بارزانی به سه‌رۆكی شه‌رعی نازانن.به‌ڵام ئێستاكه بڵێن ونه‌ڵێین له‌ته‌ك گۆرانین.هه‌رچه‌ند گۆڕان له خیتابه‌كانیدا روڵیان به پۆزه‌تیف نیشانده‌دات(كه پێموایه زیاتر موجامه‌له‌ی سیاسیه،نه‌ك پشاندانی روڵی حه‌قیقیان)چونكی به واقعی حاڵ به‌ره‌ی چوارلایه‌نه‌كه پاش "كوده‌تاكه‌ی پارتی به‌سه‌ر گۆران‌دا" هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. گه‌ر به پێوه‌ری هاوپه‌یمانی بوایه ده‌بوو سێ لاینه‌كه‌ی تر پاش ده‌ركردنی وه‌زیره‌كانی گۆڕان وه‌ك كارتێك به‌رامبه‌ر پارتی و هاوسۆزی بۆ گۆڕان بایكۆتی حكومه‌تیان بكردایه،ته‌نیا ئه‌وه‌نه‌بێت پاش روداوه‌كه،له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێ لایه‌نه‌كه (به بێ گۆڕان !!) رایانگه‌یاند كه وه‌زاره‌ته‌كانی گۆڕان پڕناكه‌ینه‌وه.كه هه‌ر كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و سێ لایه‌نه به‌بێ گۆڕان ده‌رخه‌ری كه‌رتبونی به‌ره چوارقۆڵێكه‌بوو.به‌ڵام له په‌وه‌ست به رۆڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ده‌ر له حیسابكردن بۆ ئه‌خلاقی هاوپه‌یمانێتی و نیه‌تی تۆله‌كردنه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌گۆران (كه له‌كۆنگره روژنامه‌نوسێكه‌ی سێ لایه‌نه‌كه مه‌لابه‌ختیار كای كۆنی به‌به‌كرد،گوتی ئێمه وه‌زاره‌ته‌كانی گۆڕان وه‌رناگرین كه له‌كاتێكدا،كاتی خۆی گۆران وه‌زاره‌ته‌كانی ئێمه‌ی وه‌رگرت) كارێكی باشیكرد كه له حكومه‌ت نه‌كشایه‌وه.چونكه به‌هۆی ئه‌و واقیعه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا سه‌روه‌ره،كشانه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌وكاته‌دا ئۆتۆماتیكیه‌ن جاردانی دوو ئیداره‌یبوو،كه ئه‌وكات به‌شێكی ئۆباڵی ئه‌و روداوه ده‌كه‌وته سه‌ر شانی چوار لایه‌نه‌كه،كه پارتی بكه‌ری راسته‌قینه‌یبوو.
یه‌كێك له هه‌ڵه‌كانی تری گۆڕان كه خۆی به شانازی و داهێنانێكی گه‌وره‌ی ناوزه‌نده‌كات،دانانی كه‌سێكی گه‌نجی كه‌م ئه‌زمونبوو بۆ یه‌كێك له‌باڵاترین پۆسته‌كانی ئه‌م هه‌رێمه،كه ئه‌ویش پوستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانبوو،كه له‌كاتیكدا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه یه‌كێك له دروشمه سه‌ره‌كیه‌كانی به په‌رله‌مانیكردنی سیسته‌می حكومرانی بوو،كه تیدا په‌له‌مان ببێته تاقه مه‌رجه‌عی خه‌ڵكی كوردستان و كۆی بریارو پرسه گرنگه‌كان له ژێر قوبه‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌دا یه‌كلای بكرێته‌وه.كه ده‌بوو پڕ به پێستی ئه‌و دروشم و "پرنسیپه‌یان" به‌هێزترین و كاریزماترین كه‌سایه‌تی بزوتنه‌وه‌كه‌یان بۆ ئه‌و پۆسته دیاربكردایه،تا هێزه كانی تریش ناچاربكه‌ن كه بۆ دانوستاندن و تاوتوێكردنی مه‌له‌فه گرنگه‌كانی ئه‌م وڵاته له‌بری گرده‌كه بچونایه‌ته په‌رله‌مان. واته به‌هێزی و موقه‌ده‌سی و مه‌رجه‌عبونی په‌رله‌مانیان له خۆیانه‌وه ده‌ستپێبكردایه،بیانكردایته دیفاكتۆ. وه‌ئه‌و كات پارتیش به‌و جۆره زاتی جوڵه‌یه‌كی وای نه‌ده‌كرد،كه له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رۆكه‌ی ئێستای په‌رله‌ماندا كردی (كه ئه‌شێت ئه‌و سه‌رۆكه گریمانه‌ییه‌ش سیاسیانه‌ترو واقیانه‌تر به‌رخوردی له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكردایه) ته‌نانه‌ت له بواری رۆژنامه‌وانیشدا شتێك هه‌یه پێی ده‌لێن به‌های هه‌واڵ ،بۆنمونه گه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌وشیروان مسته‌فا بوایه،له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆببویاته‌وه یاخود رایبگه‌یاندایه كه بارزانی ویلایه‌ته‌كه‌ی به‌كۆتاهاتوه،به‌هایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌واڵی هه‌بوو،ده‌بوه ریزبه‌ندی یه‌كه‌مینی هه‌واڵ،به‌ڵام هه‌مان چالاكی كه دكتۆر یوسف ئه‌نجامی ده‌دات له ریزبه‌نی هه‌واڵدا ده‌كه‌وێته دوای هه‌واڵی سه‌ردانیكردنی فازل میرانی بۆ گرده‌كه!!
ده‌رئه‌نجام ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی خوێندنه‌وه‌كانی گۆران بۆ به‌شداریكردن له ده‌سه‌ڵات،به‌م بونیاد و فۆرمه‌یه‌وه،هه‌نگاونانێكی ستراتیجیانه نه‌بوو.خه‌سڵه‌تی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌ر له‌سه‌رتای دروستبونیه‌وه وابوه،كه هه‌میشه له دۆخی نا ئارامی وپشێویی سیاسی و به جورێك له‌جۆره‌كان فه‌وزادا گه‌شه‌ده‌كات،نه‌ك ئه‌و ئارامیه سیاسیه‌ی كه له‌گه‌ڵ هێزێكی وه پارتیدا له‌سه‌ری رێكه‌وتبوون.كه لای به‌شێكی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی سلێمانیدا ره‌فزكراوه،هه‌ربۆیه گۆران ناتوانێت پارێزگاری له‌و پانتاییه جه‌ماوه‌ریه‌ی بكات كه‌به شوناسی ئوپۆزیسیونبون و هه‌ڵوێسته ره‌خنه‌گرانه‌كه‌یه‌وه ئیستسماری كردوون.كه له‌كاتێكدا له ده‌سه‌ڵاتدابێت.بۆیه ده‌بێت گۆڕان خۆی ساغبكاته‌وه،كه به‌بروای من باشترین كاتیش بۆ ئه‌م خۆ ساغكردنه‌وه‌یه،له‌م دوخه‌یه ئێستایه‌تی،كه له‌ئێستادا واقعی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه نه له‌نێو ده‌سه‌ڵاته،نه له ئوپۆزیسیوندایه.ئه‌گه‌ر چاوی له فراوانكردنی پانتایه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌یه‌تی و گه‌ره‌كێتی ناره‌زایه‌تیه‌كانی جه‌ماوه‌ر قوتبدات،ده‌بێت فاتیحه بۆ چونه‌وه نێو ده‌سه‌ڵات دابدات.وه ئه‌گه‌ر خواست و ویسته‌كانی له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بینێته‌وه،ده‌بێت وه‌ك حیزبه‌كانیتر ته‌نیا به‌و جه‌ماوه‌ره‌ی رازیبێت كه بریاریانداوه تا عاقیبه‌ت گۆرانبن.نه‌ك سیاسیه‌تی خورمژی په‌یره‌وبكات ،كه ده‌شێت هه‌مووكات روبه‌روی هه‌مان واقعی بكاته‌وه،ئه‌و واقعه‌ی كه روشنبێرێك به كه‌وتنه نێو كولانی داخراو پێناسه‌یده‌كات.
2/11/ 2015