چه‌ند هاورێیه‌كی هه‌ولێریم هه‌یه،كه جارجاره ده‌یانبینم و گفتوگۆ له‌سه‌ر خراپه‌كاری و قه‌لب و قوری ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌كه‌ین،ئه‌وانیش وه‌ك منێكی خه‌ڵكی سلێمانی كه هه‌میشه روحیه‌تێكی به‌ره‌نگاری گورانخوازیمان تیدایه،بێزارن له‌و ده‌سه‌ڵاته‌و حه‌ز به گوران و هاتنه خواره‌وه‌یان ده‌كه‌ن،به‌ڵام هه‌میشه به پاساوێك كۆتای به گفتوگۆكان ده‌هێنن،كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌لێن (وه‌زعه‌كه‌مان لێده‌شیوێت و له دوایادا ئاخ بۆ رابردوو هه‌ڵده‌كێشین).
سروشتی ئه‌م ناوچه‌یه وایه،كه هه‌میشه ئینسانه‌كانی مه‌حكومن به رابردوو،مه‌حكومن به زه‌مه‌نێك كه‌شته‌كان وه‌ك خوێن،ده‌ستیان لێنه‌دراوه،واته به ئه‌مری واقع ده‌بێته ئینسانێك جورئه‌تی دیتنی داهاتوو ناكه‌یت و هه‌میشه ملت ره‌وه‌و زه‌منێك سوراوه،كه زه‌مه‌نی به‌ر له "شێواندنی"شته‌كانه،زه‌مه‌ن بۆتی سه‌لماندوه هه‌ر قوناغێكی كه دێته گۆرێ له زه‌مه‌نی پیش خۆی باشتر نابێت،هه‌ربۆیه باوترین واقعیترین قسه‌یه‌كیش،كه‌هه‌میشه له ئاخاوتن و ده‌رده‌دڵیه‌كاندا،ده‌بنه تایتڵ،ئه‌وه‌یه(ساڵ به ساڵ خۆزگه‌م به پار) یان (چاكی مه‌كه با خراپ نه‌بێت)ئێمه‌ی كوردیش منداڵی هه‌مان جوگرافیا‌و واقین.ئه‌و واقعه‌ی كه تونسیه‌كان خه‌ون به زه‌مه‌نی زه‌ینل عابدین ده‌بینن و لیبێكان قوڕ ده‌خۆن بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كه‌ی قه‌زافی و سورێكانیش گریانیان دێت بۆ سه‌رده‌می به‌ر له "شۆرش"یه‌مه‌نێكانیش دوعاده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆكه تێیدان خه‌وێكی ناخۆشبێت و خه‌به‌ریان بێته‌وه ببینن كه‌هه‌ر له سه‌رده‌مه‌كه‌ی علی عه‌بدوڵا ساڵحدان،میسریه‌كانیش به‌و هه‌موو حه‌زاره‌ت مێژووه ده‌وڵه‌مه‌نده‌یانه‌وه به‌رهه‌می سه‌وره‌كه‌یان(كه ده‌سه‌ڵاتێكی شه‌رعیشبوو) به‌جۆرێك بووكه به‌هه‌ڵه‌داوان مه‌جبوری تاقمه‌كه‌ی موباره‌ك بونه‌وه،مه‌جبوری سه‌رده‌مێك بونه‌وه كه میسری به ده‌ردێك گه‌یاندوه كه به هه‌زاران له خه‌ڵكه‌كه‌ی له بێلانه‌یدا له قه‌بر سانه‌كان رۆژده‌كه‌نه‌وه،وه‌ك ڕۆمانوسی میسری(علائه‌سوانی) له رۆمانی باڵه‌خانه‌ی یه‌عقوبیان قۆناغه مێژویه‌كانی وڵاته‌كه‌یمان له‌ڕێی باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه پیشانده‌دات،كه چۆن دۆخی ژیانی ئه‌و ڵاته له هه‌ر هاتنه گۆرێی قوناغیكی نوێ‌دا داغانترده‌بێت.هه‌ربۆیه میسریه‌كان له ئێستادا نه‌ك ئاواته‌خوازی سه‌رده‌می موباره‌كن به‌ڵكو ئاخ هه‌ڵده‌كێشن بۆ عه‌صڕی مه‌لیك فاروق.عێراقیه‌كانیش زه‌مه‌نی زێڕینی وڵاته‌كه‌یان ده‌به‌نه‌وه بۆ قۆناغی مه‌له‌كی و سه‌رده‌می عبدوكریم قاسمیش به‌باشتر له عبدولسه‌لام و عه‌بدولسه‌لامیش باشتر له سه‌دام و سه‌دامیش ناگۆرنه‌وه به هه‌زار عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری و مالكی.گه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كانیش له سه‌رده‌می خۆیدا به به‌ش و به‌ركه‌وته‌ی خۆیان رازیبونایه،ئێستاكه خاوه‌نی خاكگه‌لێك ده‌بوون كه له‌پێناو ده‌ستخستنه‌وه‌ی هه‌موو خاكی فه‌له‌ستیندا دۆراندیان.فارسه‌كانیش ئیستاكه‌ش دڵیان بۆ سه‌رده‌مه‌كه‌ی (شا) لێده‌دات، په‌شیمانن له‌وه‌ی كه له 79دا كردیان و كاڵه‌ك به ئه‌ژنۆی خۆیان ده‌شكێنن.
میله‌تێكی سته‌مدیده‌ی وه‌ك كوردیش،سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌عس كه له سایه‌یدا روبه‌روی چه‌ندین نه‌هامه‌تی و قركردن بونه‌وه،له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته كوردی خۆماڵێكه‌یان گه‌شترو دادپه‌روه‌رتر ده‌بینن.
هه‌ربۆیه ئێستاكه ئاسایه كه بزوتنه‌وه‌ی گوران شیعار‌و خواستی یه‌كه‌مینی ته‌نهاو ته‌نیا گه‌راندنه‌وه‌بێت بۆ پێش 12ی ئۆ كتۆبه‌ر و خه‌ڵكیش هه‌زار ره‌حمه‌ت له سه‌رده‌می به‌ر له 17ش شوبات بكات،هیچ دو‌ریش نیه كه خه‌ڵكی بێنه سه‌رجاده‌و خۆپیشاندانبكه‌ن،بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی زه‌مه‌ن و به دۆخه‌كه‌ی به‌ر له‌و روداوه شادببنه‌وه!!
وه‌ك چۆن دو‌ریش نیه له سایه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه قه‌راره كاكی بارزانی بۆمان دروستبکات،ئاوات به‌م جه‌هه‌نه‌مه‌ی ئێستا بخوازین،كه تێیداین!!!