یه‌كێك له ئیشكاله سه‌ره‌تانیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌یه؛كه كادر‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی عه‌قڵ و لێوەشاوەیی ڕێکخەرەکەی نین،به‌شێكی زۆری ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌ده‌وری ئه‌م هێزه كۆبونه‌ته‌وه كه‌سانی شه‌عبه‌ویی و موراهیقی سیاسین،كه ئامانج و دونیابینی بزوتنه‌وه‌كه‌یان له شه‌ره جنێو و سواڵی لایكدا كورتكردۆته‌وه،هه‌ر كه‌سێك به ئاوازه‌كه ئه‌وان نه‌خوێنێت و قسه‌یه‌كی تری له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه هه‌بێت،لای ئه‌وان خۆفرۆش و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه له سه‌فی" كوردایه‌تی و ئیسلاح خۆازیدا" لایداوه،هه‌ربویه ده‌بێت جنێوبارانبكرێت و كارێكی پێبكه‌ن با به‌ده‌واری شری نه‌كردبێ!!! بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه رۆژیك له‌رۆژان خزمه‌تی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی كردوه‌و ماندوبوه پێوه‌ی!!!
تازه‌ترین نمونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه،ئه‌و حه‌مله‌یه‌یه كه چه‌ند رۆژێكه دژی سالار عه‌زیز گیراوه‌ته به‌ر،ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا قسه‌ی له‌سه‌ر واقیعبونی پۆسته‌كه‌ی بارزانی و بێ ئه‌همێتی دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان كردبو له‌م هه‌رێمه‌دا"
كه ئه‌م وتانه‌ش هیچ ڕه‌وایه‌تیه‌ك ناداته ئه‌و خه‌تیبانه،كه تا فتوای تیرۆركردنی مه‌عنه‌وی ئه‌و كه‌سایه‌تیه بده‌ن،كه له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سایه‌تیه رۆژگارێک بو جگه له ئه‌ركه سیاسیه‌كه‌ی وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی باڵای بزوتنه‌وه‌كه،به‌روحێتێكی گه‌نجانه‌و خاكیانه‌وه له‌میدیاكانی گۆڕان كاریده‌كردو هۆنراوه‌و ئاوازی بۆ گۆرانی سروده‌كانی گۆڕان دادەنا و پرۆڤه‌ی به گۆرانبێژه‌كان ده‌كرد...كه له‌ئێستاشدا تێروانیێكی تری هه‌یه‌و به‌ئاوازی ئێوه نا‌خوێنێت هیچ نه‌بێت رێزی ماندوبونی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی بگرن.كه له‌كاتێكیشدا ئه‌شێ بوچونه‌كانی راستیه‌كیشیان تێابێت؛چونكه بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا به ئه‌مری واقع سه‌رۆكی هه‌رێمه‌و له مه‌حفه‌لی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌وڵاته فول دیموكراتیه‌كانیشه‌وه،وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌م هه‌رێمه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كریت و له‌ناوخۆی هه‌رێمیشدا به‌حیزبه هاوپه‌یمانه‌كانی گۆڕانیشه‌وه دانیان به‌و واقعەدا ناوه،وه خودی گۆڕانیش گه‌ر له‌به‌ر ترسی حه‌مله‌ی پێچه‌وانه‌ی یه‌كێتی نه‌بوایه بۆسه‌ری،كه پێشتر له حوزه‌یرانی 2013 گۆڕان كردی دژی یه‌كێتی،ئه‌ویش كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌ده‌بو به بیانوی " ناسكی بارودۆخه‌كه‌و هاتنی داعش".بۆ مه‌وزوعی په‌رله‌مانیش ئه‌وه شتێکی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه په‌رله‌مان له‌م هه‌رێمه‌دا نه له رابردوداو نه له‌و كاته‌ی مژولی هه‌موارکردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی بو،دامه‌زراوه‌یه‌كی خاوه‌ن ئه‌همێت نه‌بوه،به‌ڵكو بوكه‌ڵه‌یكی ده‌ستی مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان بوه به خودی گۆرانیشه‌وه،چونگه گه‌ر وانه‌بوایه‌و په‌رله‌مان لای ئه‌و هیزه ئه‌همێتی هه‌بوایه ئه‌وانیش لانی كه‌م وه‌ك هێزه سیاسیه‌كانی عێراق كه‌سه بڕیاربه‌ده‌سته‌كانیان ده‌چونه په‌رله‌مان،نه‌ك چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی موهه‌ریج و پۆپولیست كه هیچ موحه‌لێكیان له ئیعرابی دروستكردنی بریاردا نیه له بزوتنه‌وه‌كه‌دا.