رێگاچاره‌یه‌كی واقعی نه‌ك یاسایی،بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پارێزگاری سلیمانی
چه‌ندین مانگ ده‌بێت دۆسێی پارێزگاری سلێمانی له نێوان گۆران و یه‌كێتیدا یه‌كلای نه‌بۆته‌وه،گه‌ر به‌م نه‌فه‌س و عه‌قڵێته‌ی ئیستاش هیزه سیاسیه‌كان به‌رده‌وامبن،ئه‌وه نه‌ك چه‌ن مانگی تر به‌ڵكو به چوار سالی زه‌مه‌نی ئینتیخابێكه‌ش یه‌كلای نابێته‌وه.بۆیه باشتره بۆ یه‌كلابونه‌وه‌ی كورسی پارێزگار"كه چه‌قی ململانێكه‌یه" رێگا چاره‌یه‌كی تر بیگیرێته به‌ر كه پێم وایه باشترین بژارده ده‌بێت،هه‌م له بژارده‌ی دوو ساڵ به دوو ساڵ و كاندیدی ته‌وافقی سه‌ركه‌وتوتر ده‌بێت و ده‌توانێت ئه‌م شاره له‌م قه‌یرانه سیاسیه بپه‌رێنێته‌وه.ئه‌ویش ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنێكی تر له شاری سلێمانی ته‌نیا بۆ كورسی پارێزگاری وه‌ك حاڵه‌تێكی ئیستسنائی له‌نێوان گۆران و یه‌كێتی،به دیاریكراوی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كرو ئاسۆ فه‌یدوون،ئیدی له حاڵه‌تێكی وادا هیچ لایه‌نێكی سیاسی هیچ ماف و بیانویه‌كی له‌سه‌ر یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته نامێنێت،چونكه بۆ جارێكی تر به‌لام به‌شێوه‌یكی راسته‌وخۆتر تۆپه‌كه ده‌خرێته‌وه گۆره‌پانی ده‌نگده‌رانی شاری سلیمانیه‌وه.وه‌ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌نگاوێكی گرنگیش ده‌بێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كۆی پۆسته‌كانی ئه‌م پارێزگایه به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاشه‌وه.
وه لایه‌نێكی ئه‌رێنی تری ئه‌م رێگا چاره‌یه ئه‌وه‌یه كه جگه له ده‌نگده‌رانی گۆران و یه‌كێتی گشت ده‌نگده‌رانی هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر رۆلی ده‌نگده‌ی خۆله‌مێشی ده‌گیڕن به‌واتای ئه‌وه‌ی وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێكرد سه‌ركرده‌كانی لایه‌نه سیاسیه‌كان مافی یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته‌یان نامێنێت،وه ئه‌وه‌شمان نیشانده‌دات كه تا چه‌ند ئه‌كته‌ره سایاسیه‌كان نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگی ده‌نگده‌رانیان ده‌كه‌ن،به تایبه‌ت لایه‌نه ئیسلامیه‌كان"له‌سه‌ر مژاری پاریزگاری سلیمانی"
ئه‌م رێگاچاره‌یه هیچ پاڵپشتیه‌كی یاسایی نیه،واته هه‌نگاوێكی ناقانونیه،چونكه دژیه‌كه له‌گه‌ڵ یاسا و سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م ولاتە،هه‌ربۆیه كۆمیسیونیش گه‌ر ئه‌وه‌ی عیراق بێت یان ئه‌وه‌ی لای خۆمان كه قه‌راره پێكبێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌له‌فێكی له‌م چه‌شنه‌دا ناكات و ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رێوه نابات.وه هه‌ربۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌كرێت لیژنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن له‌نێوان ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هیزه سیاسیه‌كانی هه‌ریم و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی دروستبكرێت بۆ به‌رێوه‌چونی پرۆسه‌كه،چونكه خۆی له‌خۆیدا ئه‌م پرۆسه‌یه هینده‌ی پرۆسه‌و تاكتیكێكی سیاسیه بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م قه‌یرانه ئه‌وه‌نده پابه‌ستی یاساكانی ئه‌م وڵاته نیه.وه‌ك چۆنیش كۆی ئه‌و دانوستاندنانه‌ی كه له‌سه‌ر پشك و پۆسته‌كان له‌م ولاته‌دا له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا هه‌ڵبژێردراو یاسایه‌كان ده‌كرێت،مه‌تبه‌خی دروستكردنی بریاره‌كان بیرۆ سیاسیه‌كانی حیزبن و پاشان بریاره‌كان له‌نیو ده‌زگا هه‌ڵبژێرداره‌وه‌كان روحێكی قانونی به‌به‌را ده‌كرێت،ده‌كرێت ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌روابێت،به‌لام له‌بری ئه‌كته‌ره‌كانی بیرۆی سیاسی خه‌لكی سه‌نته‌ری بریاربن و پاشان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا مۆری یاسایبونی لێبدرێت.